دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی: لەسەر پێشێلکاریەکان بەرامبەر ستاندەر راپۆرتێکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 625 جار بینراوە

رێکخراوی ئەمنیستی ئینتەر ناشناڵ راپۆرتێک لەبارەی پێشێلکاریەکانی دەسەڵات بەرامبەر ستاندەر بڵاودەکاتەوە و نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر رەفتاری ھێزە ئەمنیەکان لەگەل ستاندەر دەخاتە ڕوو.

راپۆرتەکە لە 5ی نیسانی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە، لەدوو تەوەر پێکھاتوە تەوەری یەکەم تایبەتە بە بارودۆخی شەنگال و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ.

بەشی دووەمی راپۆرتەکە تایبەتە بە پێشێلکاری بەرامبەر دەزگای ستاندەر و رێکخراوەکە بەوردی تیشیکی خستۆتەسەر و وەک پێشێلکاری بەرامبەر ئازادی رادەربرین و میدیای ئازاد گوزارشتی لێکردووە.

لەراپۆرتەکە ھاتووە، رۆژی ١٥ ئازار ھێزێکی ئەمنی لە شاری ھەولێر هێرش دەكەنە ئۆفیسی دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و راگەیاندن کە بەلای کەم بە پێنج ئۆتۆمبیل مەزەندە دەکران و ئۆفیسی ستاندەریان داخست.

نوسیویەتیشی، ھێزەکە خۆیان وەک ئاسایش و دژە تیرۆر و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە ناساندووە و، داوای بەڵگەنامە و تۆمارە فەرمیەکانیان کردووە لەکاتێکدا ئەو ھێزە ھیچ فەرمانێکیان نەبوە بۆ ئەوەی ئەو دەزگایە بپشکنن و سەرجەم کامیرەکانی چاودێری شوێنەکەیان کوژاندۆتەوە.

لەبەشێکی راپۆرتەکە ھەروەھا ھاتووە، ھێزەکە داوایان لە بەشدارانی سمینارەکە کردووە کە شوێنەکە چۆڵبکەن و، یەکێک لەبەشداران کە کەسایەتیەکی سیاسی بوە ھاوڵیداوە رونکردنەوە بۆ ھێزەکە بدات بەڵام ئەوان وتویانە لەسەروی خۆیان فەرمانیان پێکراوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راشیدەگەیەنێت، دوای چۆڵکردنی بیناکە لەلایەن بەشداران و ستافی دەزگاکە چەند ئەندامێکی ئاسایش لە بەردەرگای ئۆفیسەکە جێگیر دەکرێن بۆ رێگرتن لە چونە ژورەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەگەرچی ئێستا ئۆفیسەکە بۆ دەزگای ستاندەر گەرێنراوەتەوە، بەڵام ترسی دوبارەبونەوەی ئەو حاڵەتە ئەگەرێکی کراوەیە.

ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ لەراپۆرتەکە نیگەرانی خۆی پیشانداوە بەرامبەر ئەو رەفتارانەی ھێزە ئەمنیەکان بەرامبەر ستاندەر و رایگەیاندوە ئەوە پێشێلکاریە بەرامبەر مافی ئازادی رادەربرین و کاری رێکخراوەیی، پێویست دەکات رێکخراو و و دامەزراوەکان بەو پەری ئازادی و دوور لەترس کاری خۆیان بکەن.

ھاوکات رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوادەكات، كە پێویستە دەزگا ئەمنیەکان و حکومەت ڕوونکردنەوە بدەن لەبارەی ئەوەی بۆچی رێگری لەکاری مەدەنی و ئاشتیخوازانە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.