ستاندەر
كۆمەڵێك لەنوسەرو چالاكوانانی مەدەنی لەهەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو هەڵمەتی ناوزڕاندنو تیرۆری كەسایەتییەی كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بری پێ دەدرێت، راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.
ژمارەیەك لەنوسەرو رۆژنامەنوسو چالاكوانی مەدەنی راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوەو تیایدا نارەزایەتی خۆیان بەرامبەر ئەو هەڵمەتی ناوزڕاندنو تیرۆری كەسایەتییە دەربڕی كە ماوەیەكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا برەوی پێ دەدرێت.
لەبەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتوە،”لەچەند رۆژی رابردودا، دور لەهەمو نەرێتێكی مۆدێرن و شارستانی، لەچەندین ئۆرگانی حیزبی و سێبەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتێكی بەرفراوان و رێكخراو بۆ سەر چەند رۆشنبیر و نوسەر و رۆژنامەنوسێكی ئازا و رەخنەگر دەستی پێكردوە. لەوانە (مەریوان وریا قانع، ئاراس فەتاح، مەسعود عەبدولخالق، سەركەوت شەمس، هێرش عەبدولڕەحمان، كەمال چۆمانی و كامیار سابیر و چەندینی تر) ئێمە خاوەنی ئەم قەڵەمانە دەناسین و دەزانین ساڵانێكی زۆرە ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوە لەبەرگریكردن لەمافەكانی مرۆڤ و كۆمەڵگەی كوردی و چەندین نوسین و بەرهەمیشیان پێشكەشی كتێبخانەی كوردی كردوە”.
دەقی راگەیەندراوەكە:
بەیاننامەی ناڕەزایی، دژ بە هەڵمەتی ناوزڕاندن و تیرۆریی كەسایەتی
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوور لە هەمو نەرێتێكی مۆدێرن و شارستانی، لە چەندین ئۆرگانی حیزبی و سێبەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتێكی بەرفراوان و ڕێكخراو بۆ سەرچەند ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێكی ئازا و ڕەخنەگر دەستی پێكردووە. لەوانە (مەریوان وریا قانع، ئاراس فەتاح، مەسعود عەبدولخالق، سەركەوت شەمس، هێرش عەبدولڕەحمان، كەمال چۆمانی و كامیار سابیر و چەندینی تر) ئێمە خاوەنی ئەم قەڵەمانە دەناسین و دەزانین ساڵانێكی زۆرە ڕۆڵێكی گرنگیان بینیووە لە بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ و كۆمەڵگەی كوردی و چەندین نووسین و بەرهەمیشیان پێشكەشی كتێبخانەی كوردی كردووە.
ئەم هەڵمەتە ڕێكخراوە، بە پلەی یەكەم دەسەڵات و حیزبە باڵادەستەكانی لە پشتەوەیە و هەوڵێكی بەدكارانەی ترە لە پاڵ هەوڵەكانی ڕابردویان، بۆ كپكردن و بێ دەنگكردنی هەمو ئەو دەنگ و قەڵەمە ناڕازاییانەی كە ڕەخنە لەم دەسەڵاتە شكستخواردووە دەگرن، كە سەرەڕای داهاتێكی زۆری وڵات، بەڵام ناتوانێت سەرەتایترین پێداویستییەكانی ژیانی هاوڵاتیان دابین بكات.
هەمو لایەك دەزانین، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین ڕۆژنامەنووس و نووسەر و چالاكوانی مەدەنی لە كوردستان تیرۆركراون و چەندین كەسی تر، ڕوبەڕووی ڕاوەدوونان و تیرۆریی جەستەیی بوونەتەوە. هەر بۆیە هەرێمی كوردستان لەلایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری مافەكانی مرۆڤ چەندین جار ڕەخنەی توندی لێگیراو بە شوێنێكی مەترسیدار بۆ ئازادی رادەربڕین ئاماژەی بۆ كرا.! ئەوەی جێگەی لەسەر وەستانە، ئەم هەڵمەتە نوێیە، زیاتر بۆ تیرۆریی كەسایەتی و ناوزڕاندنی چەند نووسەر و ڕۆژنامەوان و چالاكوانێكی مەدەنییە.! كە بەشێكی زۆری خەڵكی كوردستان، لە دڵسۆزی و خەمی گەورەی ئەم نووسەر و ڕۆشنبیرانە دەگەن.
ئێمە لە خوارەوە، كە ناومان هاتووە، كۆمەڵێ (نووسەر و ڕۆژنامەوان و چالاكوانی مەدەنی)ن. بە توندی ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین و ئەم هەوڵە ناشیرین و ئاست نزمەو درۆ هەڵبەستنە، ڕەت دەكەینەوە و سوور دەبین لە هەوڵ و ڕەخنەكانمان بۆ فراوانكردنی كاركردنی ئازادانەی هەمو ڕەنگ و بیروبۆچوونەكان، لەسەر بناغەی گفتوگۆی شارستانییانەی دوور لە ناوزڕاندن.
١-نەجیبە مەحمود- ڕۆژنامەنووس -سوید
٢-ڕەوف بێگەرد- چیرۆكنووس
٣- گەشە دارا حەفید- پەرلەمانتار
٤- شوان محەمەد- ڕۆژنامەنووس
٥-كامەران سوبحان- نووسەر
٦-كەمال ڕەئوف-ڕۆژنامەنووس
٧- ڕێبین هەردی-نووسەر
٨-پەروا عەلی – پەرلەمانتار
٩-كاردۆ محەمەد- چاودێری سیاسی
١٠- خەبات عەبدوڵڵا-نووسەر
١١-فاروق هۆمەر-چیرۆكنووس-كەنەدا
١٢- د. سەردار عەزیز- نووسەر
١٣- ئاسۆس هەردی- ڕۆژنامەنووس
١٤- شوان داودی-بڕیاردەری لیژنەی ڕۆشنبیریی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٥-عەتا محەمەد- چیرۆكنووس
١٦- پەیمان عیزەدین-پارێزەر
١٧-د. هەژار شێخ محەمەد- مامۆستای زانكۆ
١٨-ئەنوەری ڕەشی عەوڵا- نووسەر- لەندەن
١٩-دانا ڕەئوف- هونەرمەند- سوید
٢٠- لوقمان ڕەئوف-ڕۆژنامەنووس-ئەمەریكا
٢١-د. جەعفەر عەلی- مامۆستای زانكۆ
٢٢-كاوە عیزەدین -مامۆستای زانكۆ
٢٣-سالار مەحـمود- پەرلەمانتار
٢٤-سیروان بابان-چالاكوانی مەدەنی-ئەڵمانیا
٢٥-د. ڕێبوار سەعید – هونەرمەند – مامۆستای زانكۆ
٢٦- ڕەزا جەبار-نووسەر
٢٧-چلورە هەردی- چالاكوانی مەدەنی
٢٨-ئەركان ڕەئوف- مامۆستای زانكۆ
٢٩-ڕەحمان غەریب- ڕۆژنامەنووس
٣٠- مام ڕۆستەم-پێشمەرگەی دێرین
٣١- بەڵێن ساڵح- ڕۆژنامەنووس- ئەمەریكا
٣٢-پێشڕەو جەمال- چاودێری سیاسی- هۆڵەندا
٣٣-سەڵاح ڕەشید- چاودێری سیاسی
٣٤- عەلی حەمەساڵح-پەرلەمانتار
٣٥-ڕەوا ئەمجەد- چالاكوانی مەدەنی
٣٦-سیروان رەشید- ڕۆژنامەنووس
٣٧-مەریوان هەڵەبجەیی- وەرگێڕ
٣٨-ئاریان ڕەئوف- مامۆستای زانكۆ
٣٩-پەیكار عوسمان- نووسەر- فیللەندا
٤٠-گوڵان محەمەد- مامۆستای زانكۆ
٤١- ڕەسوڵ ئەحمەدی- نووسەر- ئەڵمانیا
٤٢-ئیكرام حسێن-پزیشك
٤٣-عەلی زاهیر هەركی- نووسەر- بەریتانیا
٤٤-فەرحان مزووریی- نووسەر
٤٥-حازم زاخویی- چالاكوانی مەدەنی
٤٦-د. محەمەد عەلی- مامۆستای زانكۆ
٤٧-ڕۆژە حەسەن-پزیشك
٤٨-فەرهەنگ خالید- یاساناس
٤٩-مەهدی ئەبوبەكر-مامۆستای زانكۆ
٥٠-مەجید ساڵح- نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٥١-نوری فەرەج ڕەحیم-پێشمەرگەی دێرین
٥٢-دڵبخوێن مەحمود زێباری- چالاكوانی مەدەنی
٥٣-گۆران عەلی كەریم- هونەرمەند
٥٤-ڕامان قادر- نووسەر- ئوستوڕالیا
٥٥-سامان عەلی- ئەندازیار
٥٦-بەختیار حەسەن-نووسەر
٥٧- دڵشاد حسێن- نووسەر و هونەرمەند-سویسرا
٥٨-سەرهەنگ فەرەج- چاودێری سیاسی
٥٩ – هەورامان مەعروف-مامۆستا
٦٠-محسین عەلی ئەحمەد-چاودێری سیاسی
٦١-شێركۆ جەبار- مامۆستای زانكۆ
٦٢-بڕوا عەلادین-نووسەر-سوید
٦٣-خەبات نەوزاد-ڕۆژنامەنووس
٦٤-ئاوارە حاجی- چالاكوانی مەدەنی
٦٥-هێرش عەبدولرەحمان- چاودێری سیاسی-ئەمەریكا
٦٦-درەو مەهدی-مامۆستا
٦٧-نەوشیروان محەمەد كەیخەسرە-چالاكوانی مەدەنی
٦٨-دلێر شازەمان-ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی پەنابەران-ئەڵمانیا
٦٩-هاشم ئامێدی- نووسەر –بەریتانیا
٧٠-جوان حسێن- كۆمەڵناس
٧١-خالید ڕەزا- چاودێری سیاسی-هۆڵەندا
٧٢-عەباس باڵەك-نووسەر-ئەڵمانیا
٧٣- ئازاد مەحمود- نووسەر-بەریتانیا
٧٤-هەڵۆ شێركۆ بێكەس-شاعیر-سوید
٧٥- بەندی عەلی – شاعیر
٧٦-هونەر حەمەڕەشید-ڕۆژنامەنووس
٧٧-هەورامان وریا قانع
٧٨- ئارێز حسێن-نووسەر- كەنەدا
٧٩-شارا سەلام-چالاكوانی مەدەنی- ئەڵمانیا
٨٠- د. هەرێم ئەحمەد-نووسەر- ئەمەریكا
٨١- ئازاد یاسین- نووسەر
٨٢-هێمن ئازاد-نووسەر-ئەڵمانیا
83-مەهدی فەتاحی-ڕۆژنامەنووس-ئەڵمانیا
٨٤-تەلعەت تاهیر-نووسەر
٨٥-كازم جەلال- نووسەر- سوید