چیرۆکی یوسف محەمەد، لە پاسەوانییەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ یوسف محه‌مه‌د
سازكردنی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین – سلێمانی
تێبینی: ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ سازكراوه، بهرێكکهوتنم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بریارماندا تا نیسانی ٢٠١٧ بڵاونه‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانوستانه‌كان نه‌بێت، وه دواتریش به ته‌له‌فۆن و گۆڕینه‌وه‌ی نامه كه‌موكوڕیه‌كان له‌ڕووی زانیارییه‌وه چاره‌سه‌ركراوه.
له‌ناو كێبڕكێ خوێناویه‌كانى پر له ڕقی تۆڵەسەندن و ملشكاندن و هه‌وڵی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زۆرێک لەخهباتگێڕهكانی دوێنێ و بڕیار به‌ده‌ستانی ئیمرۆ، گه‌نجێكی كه‌م ئه‌زموون بەوجۆرە سیاسیەتە له حوكمرانی و گۆشكراو به ئه‌كادیمیا، گه‌یشته لوتكه‌ی یه‌كێك له سێ ده‌سه‌ڵاته شه‌رعیه‌كه‌ى دونیاى دیموكراسى. ئه‌و نه ڕابردووی شاخی هه‌بوو، نه كوری بنه‌ماڵه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بوو، له هه‌مانكات نازناوی هیچ هۆز و خێلێكی هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵكو بەرەنجەشنان و ماندوبونی خۆی پێی گەیشتوە، (یوسف محەمەد سادق)، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، جیاواز لە هاوڕێ و هاوخەباتە مەدەنیەکانی سیاسه‌تی کرد و سەرۆک پەرلەمانێکی جیاوازبوو بەراورد بە سەرۆکەکانی پێش خۆی.
یه‌كه‌م سه‌رۆكى پارله‌مانی هه‌رێمى كوردستانى عێراقه ڕابردووی شاخی نه‌بوبێت و له‌ڕووی زانستییه‌وه سیاسه‌ت و یاسای خوێندوه، ئه‌و گه‌نجترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یەکێک لە سەرۆک پەرلەمانە گەنجەکانی دونیایە، ئه‌گه‌ر پێشتر نووسه‌ران و میدیای ئه‌هلی به نووسین و ڕه‌خنه‌كانیان دیموكراسی كوردی‌یان خستبێته ژێر پرسیار، یوسف محەمەد، كه كه‌متر له ساڵ و نیوێك لەپەرلەمان مایەوە، بەڵام كۆتایی به‌و دیبه‌ته هێنا و خۆی بوو به باشترین به‌ڵگه كه ئه‌زموونی حوكمرانی كوردی تا كوێ باوەڕی به ململانێی دیموكراسی هه‌یه؟ ئەو لەوماوە زیاتر قبوڵنەکرا لە پەرلەمان بێت، به‌وپێیه‌ى له‌به‌ر هه‌ڵوێسته بوێره‌كانى به زه‌بری هێز له ١٢ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥ه‌وه، كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتى هێنرا له (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى هەرێمی كوردستان.
ئێستا جگه له یوسف محەمەد، هه‌موو كه‌س ئه‌توانێت سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات له هه‌ولێر. له چه‌ندین بۆنه‌ش دا، مه‌سعود بارزانی، كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی له ١٩ ئابی ٢٠١٥ ەوە بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، سووربوونی خۆی له دژایه‌تیكردنی یوسف محەمەد دوپاتكردووەتهوه، به‌جۆرێك ڕازییه هه‌ركه‌س ببێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان جگە له سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مان. له‌م چاوپێكهوتنەدا، ئەگەر لە کۆتا ڕووداوی سیاسی سەرۆکی پەرلەمانەوە دەست پێبکەین کە ڕێگەی نەدا بە مانەوەی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و ڕێگیریەکانی ١٢ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥، هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌وه‌ی دژى یوسف محەمەد كرا، ته‌نیا به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزی چه‌كداری پارتییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی بێوه‌فایی به‌شێك له دۆسته‌كانی خودی سه‌رۆكی پارله‌مان و “ئاگره سووره‌ی” لایه‌نه‌كانی تره‌وه بوو، كه زۆرێكیان سه‌ركه‌وتنی یوسف محەمەدیان، به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان ئه‌ژمار ئه‌كرد. ئیدی ئێستا ڕه‌نگه گەڕانهوه، یان نهگەڕانهوهی بۆ هه‌ولێر ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بێت، چونكه ئه‌و چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌كات، وه‌ك خۆی ئه‌ڵێت “بۆماوه‌یه‌ك پشوو ئه‌ده‌م”.
ئەو ڕووداوەی کە زیاتر ژیانی سیاسی سەرۆکی پەرلەمانی گۆڕی و شەڕێکی دیموکراسی کرد، هیچ سەرکردەیەکی سیاسی و بەرپرسێکی حکومی نەیتوانیوە لەڕووی یاساییەوە بەوشێوە ڕووبەڕووی بارزانی ببێتەوە، ئەم پێداگریە لەسەر پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی و جەربەزەی و بێوریەکەی، زیاتر لای خەڵکی خۆشەویست بوو، بۆیە هاوڵاتیان دەیان پرسیاریان لەبارەی یوسف موحەمەدەوە بۆ دروست بوو، هەندێک لە پرسیارەکان پەیوەندی بەو تۆمەتانەوە هەبوو کە کێبڕێکارانی دژی دروستیانکردبوو و هەندێکی دیکەی پرسیارەکانی پەیوەندی بەو سوسەکردنەوەی سروشتی خەڵکیەوەیە کە حەزدەکەن نهێنهەکانی فیگەرەکانی کۆمەڵگە بزانن، وەک ئەوەی ئێستا لە جیهاندا باوە.
له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبهتەدا کە لە ڕۆژێکی تەواودا، واتە لەبەیانی تا ئێوارە لەگەڵیدا ئەنجامدراوە زۆرشتی دیکەی لەبارەی هەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی و حەزی لەجۆری خواردن و چەندین شتی دیکەی لێتێگەیشتین، یوسف محەمەد، باس له قۆناغه جیاوازه‌كانى ژیانى ده‌كات وه‌ك: ته‌مه‌نى منداڵى، ژیانی هاوسەرگیری و خێزانی، سه‌رده‌مى زانكۆ وه‌ك خوێندكار و هەم وه‌ك مامۆستا، ده‌ستكردن به كاری سیاسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوڕێیەتی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ژیانی له هه‌ولێر، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دواهه‌مین شه‌وه‌كانی به‌ر له كۆتای هاتنی ماوه‌ی خولى سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا، لێره به پوختی دهخهینەڕوو:
كاتژمێر ١٠ ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، له سلێمانی واده‌ی دیداری (یوسف محەمەد)، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و من بوو. کە وا بڕیاربوو له نوسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانى كوردستان یه‌كتر ببینین و چاوپێكهوتنەکە ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆى ناره‌زایه‌تیه به‌رده‌وامه‌كانى مامۆستایان كه داوای ماف و مووچەی خۆیان دەرکرد، زیاتر له دوو مانگ بوو درێژەی هه‌بوو و، له‌و ڕۆژه‌شدا توندوتیژی لێكه‌وتبووه‌وه و چه‌ندین مامۆستا ده‌ستگیركرابوون و، دۆخێكى ئاڵۆز دروستبوو، بۆیه دكتۆر یوسف تهلهقۆنی بۆ كردم و وتی: “دۆخه‌کە باش نییه، با شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه بگۆڕین، ئه‌گه‌ر پێتباشێت له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كتر ئه‌بینن له گردی زه‌رگه‌ته”. دواى قبوڵكردنى داواکه‌ى دكتۆر به ته‌كسی به‌ره‌و گرده‌كه بەڕێكه‌وتم له ڕێگا له‌گه‌ڵ شوفێرەكه، بە دووری ڕێگاکە گفتوگۆیەکی کورتمان کرد. کلیلی گفتوگۆکانمان بە پرسیارێکم بو لەسەر بایكۆتی مامۆستایان کە پێمخۆشبوو بۆچونی بزانم. شۆفێره‌كه بەتێڕامانەوە وتی: “من خۆم منداڵم هه‌یه، حه‌زناكه‌م خوێندنه‌كه‌یان بفه‌وتێت، به‌ڵام به‌ڕاستی كاتێك مامۆستا مووچه‌ی نه‌بێت ده‌وامی چی بكات؟!”. هه‌ڵوێستی ئه‌و شۆفێرهم وه‌ك هه‌ڵوێستی دكتۆر یوسف و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌هاته پێشچاو، به‌وپێیه‌ى گۆڕان له دۆخێكدایه توانای دروستكردنی بڕیار‌و، هه‌ڵوێستی یهكلاكهرهوەی نه‌بوو.
لەدوای گفتوگۆ کورت و بەرنامە بۆ دانەڕێژراوەکەم لەگەڵ شۆفێری تاکسیەکە، گەیشتمە شوێنی گفتوگۆ فەرمی و بەرنامە بۆ دانراوەکە، بەڵام سه‌ره‌ڕاى گرفتى گۆڕینى شوێن كه باشتر ده‌بوو له نوسینگه‌ى په‌رله‌مان بوایه، گرفتێکى دیکه هاته پێشه‌وه، ئەویش هه‌مان ڕۆژى چاوپێكه‌وتنه‌كه (جڤاتی نیشیتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) كۆبوونه‌ویه‌كی به‌په‌له‌ی كرد و یوسف محەمەدیش به‌شدار بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌مێك چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان دواكه‌وت.
وه‌ك بۆم ده‌ركه‌وت له كۆبوونه‌وه‌كەدا گۆڕان ببوه دووبه‌ش. به‌شێكیان داوای هه‌ڵوێستی توندیان ده‌كرد دژ به هێزه ئه‌منیه‌كان و یه‌كێتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان ده‌كرد پارێزگاری به وه‌كاله‌تى سلێمانى (سه‌ردار قادر)، كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو، به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت، له‌به‌رانبه‌ردا گروپه‌كه‌ى دیكه، داوای دانبه‌خۆداگرتنیان ده‌كرد بۆ خۆبه‌دورگرتن له توڕه‌بوونی زیاتری خه‌ڵك و له‌بری ئه‌وه به ته‌له‌فۆن و فشاری دیپلۆماسی به یه‌كێتی بوترێت، گۆڕان ناتوانێت ئه‌و دۆخه قوبڵ بكات. له‌و دوو گروپه‌دا هه‌ڵوێستی یوسف محەمەد نزیك بوو له گروپی یه‌كه‌م و، كاتێكیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ته‌واوبوو زۆر نیگه‌ران و شه‌كه‌ت دیار بوو، وه نیگه‌ران بوو له هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی. بۆیه، دواتر به ته‌له‌فۆن به‌درێژایی ڕۆژه‌كه له په‌یوه‌ندی دا بوو له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری مامۆستایان و پارێزگاری سلێمانی تا ته‌واوی مامۆستیان ئازادكران.
ئێمه له‌ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانیشتین، كه پێش وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، یوسف محەمەد ڕێكخه‌ری ژووره‌كه بوو. پێش گفتوگۆکەمان، سەرقاڵی چه‌ند میوانێكى بوو کە له هه‌ولێره‌وه هاتبوون بۆ سه‌ردان و ئه‌حواڵ پرسینى، پێئه‌چوو كارمه‌ندی په‌رله‌مان بووبن. به‌م پێیه‌ى باسی چه‌ند پرسێكى گرێ‌دراو به ئیش و كارى خۆیانه‌وه ده‌كرد له‌وانه: دۆخی په‌رله‌مان و شێوه‌ی ده‌وامكردنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دارایی په‌رله‌مان كه چۆن له‌دوای یوسف محەمەد “ته‌خشان و په‌خشان ئه‌كرێت،” ئه‌مانه و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه‌یان. دوای رۆیشتنی میوانەکانی به‌م شێوه‌یه ده‌ستمان كرد به گفت‌وگو پرسیارکردن، بەڵام چاوپێکەوتنەکەمان بە شێوەی پرسیار و وڵام نەنوسیوەتەوە و بەشێوەی هەرەمی مێژووی بابەتەکەمان داڕشتووەتەوە، واتە لەسەرەتای ژیانیەوە تاکو ئێستا:
ژیانی منداڵی
یوسف محەمەد، ساڵی ١٩٧٨ له شارۆچه‌كه‌ی خورماڵی سه‌ر به هه‌ڵەبجه له‌دایكبووە، بەهۆی نزیکی شارۆچکەکه له سنوری ئێران، لەدهستپێكردنی شه‌ری ئێران و عێراق، ساڵی ١٩٨٠ خێزانه‌كه‌ی ڕۆیشتونەتە هه‌ڵه‌بجه. یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ی ناو هەڵەبجە کە له‌بیر یوسف محەمەد ناچێته‌وه، خۆپیشاندانێکی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران دەبێت. “بیرمه گه‌نجه‌كانی كۆمه‌ڵه به كۆڵانه‌كانی شاردا ئه‌گه‌ران و ئه‌یان وت “كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه، جه‌ماوه‌رتان له‌گه‌ڵه.” هه‌ڵبه‌ت سكرتێری ئه‌وكاتی كۆمه‌ڵه نه‌وشیروان موسته‌فا بوو، به‌ڵام ئه‌و نەشارەزایی لەکۆمەڵە هەبووە و نە دەیزانی نەوشیروان مستەفا کێیە؟ باوكی یوسف محەمەد یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، بۆیه خێزانه‌كه‌شی نزیكایه‌تیان له بیروبۆچونه‌كانی كۆمه‌ڵه و نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بووه. له هه‌ڵه‌بجه یوسف محەمەد كرێچی ماڵێك بوون كه كوڕی ماڵه‌كه ئێستا كادرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت: “حیزبایه‌تی نه‌بووەته هۆی لێكدابڕانمان، ئێسته‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر باش له نێوانمان دا هه‌یه”.
خێزانکەی یوسف محەمەد، ته‌نیا دوو ساڵ له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌مێننه‌وه و، چونکە بەهۆی به‌رده‌وامی شهر و به‌شداری محەمەد سادقی باوکی له كاری سیاسی و دهعوهكردن، ناچارده‌بن، به‌ره‌و ئێران كۆچ بكه‌ن و له‌وێ ژیانی ئاواره‌یی به‌سه‌رببه‌ن. “ئێمه تا ساڵی ١٩٩١ له ئێران ماینه‌وه وه‌ك ئه‌و هه‌زاران كورده‌ی تر له ئۆردوگا و شوێنه‌كانی دیکە ژیانمان به‌سه‌ر برد، لەوکاتەدا ئێران تاكه مه‌نفه‌ز بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له عێراق جێگه‌یان نه‌ده‌بوویه‌وه. من به‌وردی له‌بیرمه چۆن له هه‌ڵه‌بجه‌وه به قاچاغ به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتین و ئیتر هه‌ڵه‌بجه‌م نه‌بینیه‌وه تا كۆڕه‌وه‌كه.”
هه‌رچه‌نده یوسف محەمەد له ئه‌كادیمیاوه چووەته ناو سیاسه‌ت و هیچ نازناو و پشتیوانی خێزان و بنه‌ماڵه پشتیوانی نه‌بوون، به‌ڵام حه‌زمكرد بزانم كه نێوبانگی خێزانه‌كه‌ی چییه. ئه‌و وتی: “من باوكم خه‌ڵكی گوندی زه‌ڵمه، وه خزمایه‌تی نزیكمان له‌گه‌ڵ دكتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی هه‌یه، دایكیشم خه‌ڵكی ته‌وێڵه‌یه و ئاغالهرن”. هه‌رچه‌نده له كوردستان بۆچونێك هه‌یه كه هه‌ورامییه‌كان له بازرگانیدا كارامه‌ن، به‌ڵام خێزانی یوسف محەمەد هیچ بازرگانێكیان تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، “ئێمه به‌هۆی خوێندنه‌وه نهمانپهرژاوهته سه‌ر بازرگانی (به‌پێكه‌نیه‌وه)، به‌ڵام له‌ڕووی ئیداریشه‌وه ئه‌زموونمان هه‌یه. بۆنموونه مامی دایكم یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانی ته‌وێڵه بوه.”
لەبەرئەوەی بارى دارایی خێزانەکەیان زۆر باش نابێت، سەرۆکی پەرلەمان، له‌ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه بۆ په‌یداكردنى بژێوى ژیان چه‌ندین كارى جیاواز ده‌كات، له‌ناویشیاندا چه‌كدارى هه‌ر ئه‌و قسه و موشتومڕانهیه كه ده‌وترێت، یوسف محەمەد پاسه‌وان بووه له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو له سلێمانی و چه‌كی پێ بووه، ئهوخۆى چیرۆكه‌كه زیاتر ده‌گێڕێته‌وه و به‌شانازیه‌وه ده‌ڵێت : “بەڵێ ئه‌وه ڕاسته، بۆ په‌یداكردنى بژێوی ژیانی خێزانه‌كه‌م له پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندییه‌وه چه‌ندین كارمكردووه، وه‌ك (كاری به‌قاڵی، كرێكاری بیناسازی، كشتوكاڵ و، پاسه‌وانیش بووم). من له قۆناغی زانكۆ و ئه‌وكاته قوتابی كۆلێژی یاسا بووم كارم ئه‌كرد، مه‌سه‌له‌ى پاسهوانیهكهش، بۆ بژێوی ژیان، بووم به پاسه‌وان له نوسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، كه تا قۆناغی چواره‌می كۆلیژ من هه‌ر پاسه‌وان بووم.”
یه‌كگرتوی ئیسلامی، یەکەمین وێستگەی کاری سیاسی
سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای كاركردنی له‌ناو یه‌كگرتووى ئیسلامى چه‌ند پرسێ هات به‌مێشكمدا و، ده‌مویست بزانم چ شتێك له‌ناو یه‌كگرتوو سه‌رنجی ئه‌وی ڕاكێشاوه، ئایا سه‌رسام بووه به كه‌سێكی دیاریكراو، باوه‌ری به ئیخوان هه‌بووه؟ ئه‌و به ڕوخساره هه‌میشه هێمن و له‌سه‌رخۆكه‌ى و تۆنێكی نه‌رم وه‌ڵامی دایه‌وه: “په‌یوه‌ندی من به یه‌كگرتوی ئیسلامی، په‌یوه‌ندیه‌كی خێزانی بووه. من باوكم یه‌كێك بوه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتوی ئیسلامی وه دۆستێكی نزیكی سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هادین بوو. بۆیه خیزانه‌كه‌م ڕابردویه‌كی كۆنیان له‌ناو ئیخوان و پاشان یه‌كگرتوو هه‌یه. منیش له‌و ڕێگه‌یه‌وە هاتمه ناو كاری سیاسی و ئیشكردن له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌جۆرێك ساڵی (١٩٩٤ تا٢٠٠٣) به فه‌رمی ئه‌ندامى ئه‌و حیزبهبووم. دوای ساڵى ٢٠٠٣ ده‌ستبه‌رداری كاری حیزبی بووم له‌ناو یه‌كگرتوو، به‌ڵام ساڵی ٢٠٠٥ داوایان لێكردم هاوكارییان بكه‌م بۆ دامه‌زراندنی هه‌ندێك ڕێكخراوی نیمچه سه‌ربه‌خۆ وه‌ك سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی لاوان و هه‌ندێك ناوه‌ندی تر. له‌م شوێنه تازه‌یه ته‌نیا دوو مانگ كارم كرد و ئیدی له‌دوای ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندیم به یه‌كگرتووه‌وه نه‌ما”.
لەبەر چی وازی لە یەکگرتوو هێنا؟
هه‌ندێك لەچاودێرانی سیاسی باس لەوەدەکەن ئه‌گه‌ر د. یوسف محەمەد له‌ناو یه‌كگرتوو بمایه‌ته‌وه، ڕه‌نگه ئێستا ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند بوایه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك كه حیزبه‌كانی تر ڕێز له توانای گه‌نج ناگرن. بۆچوونی ئه‌و وایه كه “ڕاسته گۆڕان ده‌رفه‌تی زۆر گرنگ و مێژووی بۆ گه‌نج دروستكرد تا ڕۆڵ ببین له‌ناو سیاسه‌ت، به‌ڵام من نه ئه‌وكات له‌به‌ر پۆست وازم له یه‌كگرتوو هێنا، و نه بۆ پۆستیش په‌یوه‌ندیم به گۆڕانه‌وه كرد، به‌ڵكو من به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تم به یه‌كگرتویی ئیسلامی نه‌مابوو وازم له‌و حیزبه هێنا، وه ئه‌گه‌ر ئێستاش بمكه‌ن به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناو یه‌كگرتوو هه‌ر ئاماده نیم له‌و حیزبه كاربكه‌م، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و شوێنه‌بوو كه من خۆمم تێدا ئه‌بینییه‌وه.”
گرفتە فیکریەکانی لەگەڵ یەکگرتوو
له‌سه‌ر “قه‌ناعه‌ت نه‌مان به یه‌كگرتوو” زیاتر پرسیارم کرد، کە چ شتێك ئه‌وی له یه‌كگرتوو دوورخسته‌وه؟ ئایا بیركردنه‌وه‌ی سیاسی بو؟ ئاینی و یان فیكری؟ ئه‌و به حه‌زه‌ره‌وه له‌م باره‌وه قسه‌ی كرد: “من خۆم له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو نابینمه‌وه، ئه‌وه وه‌ك به‌شێك له ڕابردووم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م. من له‌ناو یه‌كگرتوو دوو گرفتی سه‌ره‌كیم هه‌بوو. یه‌كه‌م له‌ڕووی فكریه‌وه، من باوەڕم به جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌ڵات هه‌یه، نه‌ك دین له ده‌وڵه‌ت چونكه ئه‌وه دوو شتی جیاوازن. من باوه‌ڕم وایه كه نابێت كه‌س به‌ناوی پیرۆزیه‌كانی ئاین و خوداوه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و هه‌وڵی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات بدات. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم حیزبێكی سیاسی دین قۆرخ بكات بۆ كاری حیزبایه‌تی به‌ڵكو ئه‌بێت ئه‌وه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی بمێنێته‌وه. دووه‌م له ڕووی سیاسی، من گه‌شتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به‌وشێوه‌یه‌ی یه‌كگرتوو، ناتوانم كاری سیاسی بكه‌م. بۆیه له‌ڕووی سیاسیشه‌وه باوه‌ڕم به ئیشكردن له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو نه‌ما.”
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسه‌ت یوسف محەمەد و سەڵاحەدین بەهائەدین
به‌ر له كاركردنی له‌گه‌ڵ گۆڕان، یوسف محەمەد، په‌یوه‌ندی ئۆرگانی و هه‌م خزمایه‌تی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌بووه، له دیارترینیان سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی. لەبارەی ئەو پەیوەندیەوە دەڵێت: “من ناتوانم ئه‌و په‌یوه‌ندیه هاورێیه‌تی و خزمایه‌تییه له‌به‌رچاو بگرم، چونكه من له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سیاسه‌ت ئه‌كه‌م، هه‌ڵوێسته‌كانم كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌ی پێشوو لێدوانێكی من كه ڕه‌خنه‌بووه له هه‌ڵوێستێكی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو، په‌یوه‌ندییه كۆمهڵایهتیهكانیشمان تێكچووه.”
قۆناغی زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
لەگەڵ دەستکردن بەکاری حیزبی و پەیداکردنی بژێوی ژیان، یوسف محەمەد ساڵی ٢٠٠١، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به پله‌ی زۆر باش له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینى هه‌ولێر به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌هۆی بیروڕای سیاسی ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت بۆ خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆ وه‌ربگیرێته‌وه كه به ئێستاشه‌وه خوێندنی باڵا و وه‌رگتنه‌وه له زانكۆكانی كوردستان له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه قۆرغكراوه. دیارە ئەمەش یەکەمین هەڵوێستی سیاسی دەبێت لەگەڵ پارتی، کە لەبەر پرەنسیپ و مەبدەئەکانی وازدەهێنێت، هەربۆیە دوای زیاتر لە ١٤ ساڵ لەپێناو مەبدهئو بنەماکانی، ڕووبەڕووی هەمان بەرەنگاری دەبێتەوە. پاشان به‌ناچاری ده‌بێته مامۆستای ئاماده‌یی له “دواناوه‌ندی ئالانی كوران” له “هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه”، كه هه‌مان قوبخانهبووە کە پێشتر خوێندنى ئاماده‌یی تێدا ته‌واوكردووه. دواى ساڵى ٢٠٠٣ و ڕووخانی حكومه‌تی (عێراق – به‌عس)، به‌مه‌به‌ستى خوێندنی ماسته‌ر ڕووده‌كاته به‌غدا و له زانكۆ (نه‌هره‌ین) ده‌ست به خوێندن ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئاسایشى شاره‌كه، خوێندنه‌كه‌ی تا ساڵی ٢٠٠٧ دواده‌خات و دواجار به پله‌ی زۆر باش ماسته‌ره‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات.
له‌دواى خوێندنى ماسته‌ره‌كه‌ى ده‌بێته خوێندکاری دكتۆرا، به‌لام ئه‌م قۆناغه‌ى خوێندنى جیاواز بوو، چونكه كاتێك بڕوانامه‌ى دكتۆراى پێ به‌خشرا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت.
کاری ڕێکخراوەیی و چالاکی مەدەنی
لەتەک كاری ئه‌كادیمی، یوسف محەمەد یه‌كێك ئه‌بێت له كه‌سه چالاكه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مه به‌جۆرێك ده‌بێت له ئاستی ناوخۆی و ده‌ره‌وه كارده‌كات و ئامانجی سه‌ره‌كیان پێشخستنی به‌هاكانی دیموكراسی، شه‌فافیه‌ت، هه‌ڵبژاردن، پرسی ژنان و مافی مرۆڤ ده‌بێت. کە دواتر لەپێناو سەرخستنی ئەم بنەمایانە گیشتە کۆشکی پەرلەمان و زیاتر کاری بۆ دەکردن. له‌مه‌دا لێكچواندن و هاوشێوه‌یى له نێوان ژیانى یوسف محه‌مه‌د و باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكا هه‌یه، چونكه ئۆباماش توانی له كاركردنى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییه‌وه بگاته كۆشكی سپی.
له‌گه‌ڵ کار و چالاكیه مهدهنیهكانى ساڵی (٢٠٠٧)، په‌یوه‌ندى ده‌كات به بزووتنه‌وه‌یه‌كى مه‌ده‌نی به‌ناوی “بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی” كه ئامانجیان دروستكردنی فشار بووه بۆ سه‌ر حكومه‌ت و حیزبه‌كان تاكو له‌ڕێگه‌یه‌وه ڕووبەڕووی گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه، كه دواتر یوسف ده‌بێته ڕێكخه‌ری گشتی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، به‌مه‌ش قۆناغى به‌ره‌و لوتكه‌ى ده‌ست پێده‌كات.
ئاشنابوون به نه‌وشیروان مسته‌فا
ئاشنایه‌تى یوسف محه‌مه‌د و نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ ساڵى ٢٠٠٧ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كات یوسف له بزووتنه‌وه‌كه‌ى كارى كردووه، نه‌وشیروان مسته‌فاش كۆمپانیاى وشه داده‌مه‌زرێنێت، هه‌ر چه‌نده سه‌رۆكى په‌رله‌مان باس له‌وه‌ده‌كات كه پێشتر له ڕێگه‌ى نوسین و بۆچونیهكانییهوه ئاشناى نه‌وشیروان مستەفا بووه و دواتر ده‌بنه دوو که‌سى متمانه پێکراوی یه‌کتر و دوو هاوڕێى زۆر نزیك، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سه‌رنج و تێڕامان ده‌بێت بۆ به‌شێك له خه‌ڵكى و تاڕاده‌یه‌ك نامۆیه به كولتوورى سیاسى كوردستان، به‌وپێیه‌ى یوسف محه‌مه‌د پیاوێكى پابه‌ندى ئاینى ئیسلام و له خێزانێكى ئیماندار له‌دایكبووه و باوك و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌ستیان له ڕیشه داكوتانى حیزبێكى ئیسلامى هه‌بووه، نه‌وشیروان مسته‌فا، پێشتر یه‌كێك ده‌بێت له دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رده‌مانێكى زۆریش جێگرى سكرتێرى گشتى ئه‌و حیزبه بووه، كه ئایدیا و تێڕوانینێكى پێچه‌وانه‌ى د. یوسفی هه‌بووه و ماوەیەکیش کەسی یەکەمی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بووه كه پارتێكی چه‌پی ماركسی بوو.
بەڵام دیارە کە هەردوکیان یەکتریان ناسیووە گۆڕانکاری بەسەر بۆچوون و کاری حیزبایەتیاندا هاتووە، یوسف محەمەد وازی لە حیزبکەی هێناوە و نەوشیروان مستەفا لە یاداشتەکانیدا دەردەکەوێت، پابەندی پرەنسیپەکانی مارکسیەکان نەبووە و لە زۆر شوێنی کتێبەکانی نووکتەیان لەسەر دروست دەکات، هەم ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی به‌جێهێشت و، كۆمپانیای “وشه”ی بۆ بواری ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه دامه‌زراند. ئامانجی كۆمپانیاكه، وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی ده‌ڵێت : “بۆ دانانی كاریگه‌ری بوو له‌سه‌ر سیاسه‌تی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی حیزب”. بۆیه له‌و كاتەوە له‌گه‌ڵ یوسف محەمەد ده‌بنه دوو هاورێی زۆر نزیك و به‌وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی نێوانیان زۆرترین متمانه‌یان به‌یه‌كتر هه‌یه.
خستنەڕووی ئەم زانیاریانە و چیرۆكى هاوڕێیه‌تی دوو فیگه‌رى دیارى گۆڕه‌پانى سیاسى كوردستان له زارى خۆیانه‌وه تام و چێژێكى زیاترى ده‌بێت، وه‌ك د. یوسف زیاتر باسى چیرۆكى یه‌كترناسین و درووستبوونى متمانهكهیان ده‌كات: “من كاتێكیش له‌ناو یه‌كگرتوو بووم، ئاشنابووم به نووسین و دونیابینی نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌تایبه‌ت تێڕوانینى بۆ مێژووی نوێی كورد كه تاراده‌یه‌ك ڕوانین و بۆچونێکی جیاوازبوو.”
دواتر له‌ڕێگه‌ی “بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی” په‌یوه‌ندی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و یوسف محەمەد به‌هێزتر ئه‌بێت، ئه‌و دەڵێت: “له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان بۆچوونمان سه‌باره‌ت به حكومه‌ت، په‌رله‌مان، پرسی دیموكراسی و شه‌فافیه‌ت له‌یه‌كتره‌وه نزیك بوو، بۆیه هه‌ردوكمان هه‌وڵمان بۆیه‌ك ئامانج ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وكات ته‌نیا كۆمپانیای وشه و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌بوو، هێشتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست نه‌بووبوو. به‌س ئه‌مزانی كه كۆمپانیای وشه پرۆژه‌یه‌كی سیاسییه، و وه‌ك مۆدێلێكی نوێى سیاسى ده‌هاته پێشچاووم، چونكه حیزبه‌كانی تر گه‌شتبونه بنبه‌ست، وه چاوەڕوان ئه‌كرا گۆمی مه‌نگی سیاسه‌ت له كوردستان بشهڵهقێنرێت.”
پاشان ساڵی (٢٠٠٨) نه‌وشیروان مسته‌فا، داوا له یوسف محەمەد ئه‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك مامۆستای زانكۆدا پێداچوونه‌وه به ڕه‌شنوسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌رگیری ئه‌كات له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا.
دوای دادهمهزراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى بەناوی “بزووتنەوەی گۆڕان”، ده‌رفه‌تێكى باش بوو بۆ یوسف محەمەد، چونكه له سه‌ره‌تاوه ویستی به‌شداریكردنی هه‌بووه له سیاسه‌ت، به‌ڵام ئه‌و مۆدێلی حیزبه ته‌قلیدیه‌كانی وه‌ك پارتی و یه‌كێتی به چاره‌سه‌ر نه‌ده‌بینی و یه‌كگرتوش ناتوانێت هێزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، بۆیە گۆڕان ئه‌و حبزبه بوو كه بتوانێت كاری له‌گه‌ڵ بكات.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵی (٢٠٠٩) وه‌ك لیستێك به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد و توانی ٢٥ کورسی پەرلەمانی كوردستان بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات یوسف محەمەد هێشتا په‌یوه‌ندی نه‌كردبوو به گۆڕانه‌وه.
شکستی سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی به‌غدا
ساڵی ٢٠١٠، پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ستی هێنا، زیاتر چاوی بڕیە بەغدا، بۆئه‌وه‌ی له پەرلەمانی عێراق، وەک هێزێكی كوردی نوێ دەرکەوێت و ئه‌و ته‌قلیده له به‌غدا تێپه‌ڕێنێت و سیاسه‌تی شه‌رمنانه‌ی كورد له عێراق بگۆرێت. گۆڕان، به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی و یه‌كێتی و زۆرینه‌ی حیزبه‌كانی تر، خاوه‌ن ئه‌ندامی زۆر و زه‌وه‌ند نه‌بوو وه بۆ په‌رله‌مان و پۆسته باڵاكان پشتی به كه‌سانی بێلایه‌ن و چالاكی ناوكۆمه‌ڵگه ده‌به‌ست، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ. هەربۆیە دواتر حیزبه‌كانی تریش هه‌وڵیاندا هه‌مان ستراتیژی گۆڕان بگه‌رنه به‌ر، ئه‌ویش به‌هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌سانی گه‌نج و چالاك، كه ئه‌مه به یه‌كێك له داهێنانه‌كانی گۆڕان له‌ناو كایه‌ی سیاسی كوردستان دائه‌نرێت.
له‌م كاته‌دا یوسف محەمەد، ده‌بێته یه‌كێك له كاندیده‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ناتوانێت ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبێنێت. به‌مه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستبه‌رداری یوسف محەمەد نابێت.
چیرۆکی تەلەفۆنی ژمارەیەکی نەناسراو بۆ یوسف محەمەد
پاش سەرنەوکەوتنی بۆ پەرلەمانی عێراق، ڕۆژێك ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندی به یوسف محەمەدەوە ده‌كات، كه وه‌ڵامده‌داته‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه :”ئه‌و داوایلێكردم سه‌ردانی بكه‌م بۆ باسكردنی پرسێك، به‌ڵام من ئه‌وكات سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌كانی دكتۆراكه‌م بووم، بۆیه پێموت ئه‌گه‌ر دوای تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردانت بكه‌م ئاساییه؟ ئه‌و پێی ئاسای بوو. دواتر یه‌كترمان بینی و پێشنیازیكرد كه ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی داده‌مه‌زرێنێت و منیش بووم به ڕێكخه‌ری ئه‌و ژووره. ژووره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو كه بتوانێت توێژینه‌وه‌ى سیاسى (پۆڵه‌سی پهیهپهر) هاوشێوه‌ی ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه دروستبكات بۆ ڕێنیشاندانی بزووتنه‌وه‌كه.”
حیزب و ئه‌كادیمیا
زۆرێك له وڵاتان، به لیبراڵ دیموكراته‌كانیشه‌وه، گرفتی زۆر هه‌یه له‌نێوان سیاسیه پیشه‌گه‌ر و كه‌سانی ئه‌كادیمى، له‌به‌رئه‌وه‌ى سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و به‌رژه‌وه‌ندی بڕیار ئه‌دات، به‌ڵام ئه‌كادیمی له‌سه‌ربنه‌مای تیۆر و به‌هاكان. له كوردستان دۆخه‌كه له‌مه زۆر ئاڵۆزتره. له كۆی بریاربه‌ده‌ستانی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، زیاتر له ٦٠% یان خاوه‌ن بڕوانامه‌نین یان ته‌نیا بڕوانامه‌ی بهكالۆریسیان هه‌یه، بۆیه له بڕیاردان دا بیركردنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه بۆیان، به‌ڵام یوسف محەمەد ئه‌ڵێت: ” نه‌وشیروان مسته‌فا جیاوازبوو، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوەڕی به عه‌قڵی نوێی ئه‌كادیمی هه‌بوو. زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ئێمه بوونه بڕیاری بزووتنه‌وه‌كه و به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ئێمه‌ش بوونه بنه‌مای پاكێجی دانووستانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات.”
به تێڕوانیىن به چه‌ند ساڵى كاركردن و پێكهاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتن و پله به‌رزبوونه‌وه له‌ناو گۆڕان، ده‌رده‌كه‌وێت، كه زۆر ئاسنانتربوو به به‌راورد به حیزبه‌كانی تر، به‌تایبه‌ت ئه‌مه زیاتر ئاسان بوو بۆ كه‌سانی گه‌نج و ئه‌كادیمی. یوسف محەمەد كه پێشتر له نوسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو پاسه‌وان بووه، به‌هۆی پله‌ی زانستی و چالاكی خۆیه‌وه ده‌بێته ڕێكخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی و له‌وێشه‌وه ده‌بێته ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه هاوشانی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسییه له حیزبه‌كانی تر. پۆسته‌که‌ى یوسف هه‌مان پۆست و پایه‌ى ژماره‌یه‌ك هاورێی نه‌وشیروان مسته‌فایە كه پێشتر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوون و ببوونه ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی و ده‌بوو له ته‌نیشت یوسف محەمەد و چه‌ندین گه‌نجی تر دابنیشن، كه ئه‌مه بۆخۆی وه‌رچه‌رخانێكی جۆری بو له سیاسه‌تكردنى كوردستان. جگه له هارمۆنی نه‌وه‌ی كۆن و نوێ، هارمۆنی كه‌سانی باكگراوندی فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز كه له‌وپه‌ڕی چه‌پ بۆ ئه‌په‌ڕی ڕادیكاڵ هیوای به‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌بوو وه ئه‌یانتوانی پێكه‌وه كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌بێ ڕۆڵی كاریزمای نه‌وشیروان مسته‌فا كارێكی ئه‌سته‌م بوو.
گه‌نج و بێ هیوابوون له سیاسه‌ت
له‌دواى خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌كادیمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه كه‌سانی گه‌نج بوون ده‌ستبه‌رداری كاری په‌رله‌مانتارى بوون و دواتر له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووركه‌وتنه‌وه. بهبۆچونى هه‌ندێك كه‌س، ئه‌مه به چركه‌ساتی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌زانن كه چیتر هه‌موو كارێك به گه‌نج نه‌سپێرێت، له‌دواتر نه‌وشیروان ژماره‌یه‌ك له هاورێ دێرینه‌كانی ناوبزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی هێنایه پێشه‌وه و به‌رپرسیاری گرنگیشی پێدان. له‌به‌رانبه‌ردا له‌ناو كه‌سانی ئه‌كادیمیش باوه‌رێك هه‌یه كه سیاسه‌ت له پراكتیك دا لێوانلێوه له ڕووداوى چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه پێویسته مرۆڤ له مه‌بده‌ئه‌كانی خۆی لابدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت و، سیاسه‌ت وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی “ناشیرین و مه‌ترسیدار” وێنا ئه‌كرێت. به‌ڵام ئه‌بێت یوسف محەمەد كه باكگراوندێكی ئاینى و ئه‌كادیمیه‌كی ئایدیاڵییه، چۆن له‌م گه‌مه‌یه ڕزگاری بوبێت؟ ئه‌و ده‌ڵێت: “ئێمه هه‌ر له (بزووتنه‌وه‌ی هه‌تاكه‌ی)یه‌وه، ئه‌وه‌مان لاڕوون بوو كه سیاسه‌ت له كوردستان چ مه‌یدانێكی مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌ت كه تۆ ئه‌زانی چه‌ك و پاره له‌ده‌ستى حیزبدایه نه‌ك ده‌وڵه‌ت، بۆیه گه‌مه‌كه چه‌ند هێنده قورس‌تر ئه‌بێت، كه دروسته بوترێت ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دابنێیت، به‌ڵام ئێمه بۆ ئامانجی باڵا كارمان ئه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه ئاماده‌بوونی ئه‌و قوربانیه بده‌ین، تائێستاش ئاماده‌ین.”
ئیش‌کردن لەگەڵ نەوەی شاخ
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌ستانه و له‌به‌رئه‌وه‌ش كه هێشتا بڕیار له كوردستان له‌لایه‌ن نه‌وه‌یه‌كه‌وه ئه‌درێت كه به شۆرشگێره‌كانی شاخ ناسراون و، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاكه‌كه‌سی دا ئاماده‌ن داهاتووی وڵاته‌كه‌یان بخه‌نه به‌ر مه‌ترسی و لێواری جه‌نگ.! له‌ناو ئه‌م جۆره سیاسیانه‌دا یوسف محەمەد به‌ژێر ڕۆشنایی مۆمی ناو بهیداخهكهى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه سه‌ركرده‌یه‌كی شاخ سه‌رمه‌شقی بو به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێده‌كه‌وێت. ئاوها ده‌ربڕین له‌و دۆخهدهكات : “ئیشكردن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی شاخ زۆر سه‌خته، چونكه ئه‌و نه‌وه‌یه نزیكه‌ى چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له شاخ ئیشی تێكدان و ڕووبەڕوونهوهی ده‌وڵه‌ت بووه، وه زۆربه‌یان كه‌سانی بێ بڕوانامه‌ن، بۆیه شتێكی ئه‌وتۆ له‌كاری حوكمرانی نازانن، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كێكه له خوێنده‌وارترین سه‌ركرده‌كانی شاخ و باوەڕی به‌وه‌هه‌یه كه ئه‌بێت حوكمرانی بدرێته ده‌ست كه‌سانی شاره‌زا”.
نانی نیوەڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستیپێكردنی چاوپێكه‌وتنه‌كه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ نانخواردنى نیوه‌ڕۆ، به‌ره‌و چێشتخانه‌كانی كولتووری كه زۆربینهی كارمه‌نده‌كانی ئافره‌تبوون، بهئۆتۆمبیلێك به‌ڕێكه‌وتین، هه‌ندێكجار خۆى شۆفێرى ده‌كرد و چه‌ند پاسه‌وانێكى كه‌ممان له‌گه‌ڵ بوو.
له چێشتخانه‌كه كارمه‌نده‌كان و زۆرێك لهگهشتیارهكان ڕێزیان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌گرت و به‌زمانى حاڵ سه‌رسامبوون به ساده‌یی و خاكی بوونی.
کام قسەی نەوشیروان مستەفا زۆر کاریگەری لەسەر یوسف محەمەد هەبووە؟
ڕۆژێك نه‌وشیروان موسته‌فا، ته‌له‌فۆن بۆ یوسف محەمەد ده‌كات و داوای لێده‌كات سه‌ردانی بكات، كه ئه‌وكات یوسف محەمەد به‌هۆی سه‌رقاڵی به خوێندنی دكتۆرا خۆی له كاركردنی حیزبی دوورخستبویه‌وه. “كاك نه‌وشیروان بانگی كردم و وتی كه پێی باشبوو، من سه‌رۆكایه‌تی لیستی گۆران بكه‌م، به‌ڵام داوامكرد كه كه‌سێكی تر دیاری بكرێت و هه‌وڵمدا ڕازیبكه‌م، به‌ڵام وتی بیری لێبكه‌ره‌وه. دواتر وه‌ڵامی من ئه‌وه‌بوو به‌هۆی دكتۆراكه‌مه‌وه ناتوانم سه‌رۆكایه‌تی لیست بكه‌م، به‌ڵام كاك نه‌وشیروان به نیگه‌رانییه‌وه وتی “خۆ دكتۆراكه‌ی تۆ له‌وه‌ی ئێمه گرنگتر نییه” ئه‌م قسه‌یه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، چونكه كاك نه‌وشیروان كاتی خۆی له نەمسا بووه زانكۆی به‌جێهێشتوه و گه‌راوه‌ته‌وه بۆشاخ .”
سیاسه‌ت وه‌ك ڕۆمانسیه‌ت
له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٢٠١٣ هێشتا یوسف محەمەد وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری گۆڕان ده‌رنه‌كه‌وتبوو، كه ڕه‌نگه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به سلوكى كه‌سایه‌تیه‌وه هه‌بێت كه وه‌ك مرۆڤێكی له‌سه‌رخۆ و ئارامە، ئه‌مه‌ش له كوردستان كه‌متر ده‌نگده‌ر به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام شیلگیرانه كه‌مپینی كرد و به‌ڵێنی بهخۆیدابوو كه دوای هه‌ڵبژاردن چی بكات؟ ” له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه‌متر بانگه‌شه‌م بۆخۆمكرد، به‌ڵكو بانگه‌شه‌م بۆ لیسته‌كه كرد وه بهلێنیشیم به‌خۆمدا بوو كه ئه‌گه‌ر ده‌نگی گۆڕان و كورسیه‌كانی گۆڕان كه‌مبكات وه خۆشم له چوار كه‌سی یه‌كه‌می لیسته‌كه نه‌بم، ئه‌وه ناچمه په‌رله‌مان و به‌رپرسیاری ههڵدهرگرم.” به‌ڵام له دونیای نوێیدا سیاسه‌ت پره له چیرۆكی ملشكاندن و هه‌وڵدان بۆده‌ستگرتن به كورسی ده‌سه‌ڵات. “من بریارم دابوو كه ئه‌گه‌ر بشمكوژن له ڕێچكه‌ی یاسا و سه‌روه‌ریى یاسا لانه‌ده‌م و له‌سه‌ر شانی هاورێكانیشم خۆم نهگهیهنمه ده‌سه‌ڵات، ئێستاش باوه‌رم به‌وه‌هه‌یه.”
لەپاسەوانیەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان
له ٢٩ ی نیسانی ٢٠١٤ دا، پاش ڕێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یوسف محەمەد بویه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و یه‌كێك له سێ پایه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌وته ده‌ست نه‌وه‌ی نوێ. ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كه هه‌ردوكیان له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندان، له‌لایه‌ن مام و برازای یه‌كێك له خاوه‌ن دهسەڵاترین بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه‌ئه‌برێت، كه ته‌نیا شه‌رعیه‌تی ده‌نگدان به‌س نییه بۆیان، به‌ڵكو ئه‌وان خاوه‌ن هێزی چه‌كدارن، سه‌روه‌ت و سامان، ده‌زگای هه‌واڵگری، په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یوسف محەمەد ته‌نیا پشتیوانی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌یه‌كی بێ چه‌كی بێ پاره‌ی داخراو به‌ڕووی دونیادا و چاوه‌روانی ئه‌وه‌شی لێده‌كرێت چاودێرێكی ئازا بێت به‌سه‌ر حكومه‌ت و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه هه‌ندێك ئه‌مه به ڕۆمانسیه‌ت له سیاسه‌ت ئه‌ژمارده‌كه‌ن.
چرکەساتی گەیشتن بە کورسی سەرۆکایەتی
له باسی گێرانه‌وه‌ی چركه‌ساتی گه‌شتن به كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یوسف محەمەد دۆخێكی “عاتیفی” زۆر كاریگه‌ری بۆ دروستبوو وه چاوه‌كانی پڕ بوو له فرمێسك وه بۆماوه‌ی دوو خولهك قسه‌ی بۆ نه‌كرا، له‌باره‌ى ئهوچركهساتهوه ده‌ڵێت : “قه‌ت ناتوانم ئه‌و ڕۆژه له‌بیربكه‌م، به‌تایبه‌ت كه ده‌نگه‌كان جیاده‌كرایه‌وه.” من پرسیم ترست هه‌بوو له‌وه‌ی ده‌نگی پێویست نه‌هێنیت؟ ” سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، من ترسم نه‌بوو له‌وه‌ی ده‌نگی پێویست نه‌هێنم.” دیسان وه‌ستا و بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك نه‌یتوانی قسه‌بكات. “له كاتی بژاردنی ده‌نگه‌كان هه‌موو ساته سه‌خته‌كانی ژیانم بیركه‌وته‌وه. ئه‌زانی من له‌خێزانێكی چینی مام ناوه‌ند بووم وه زۆربه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر ئه‌و چینه‌دا هاتووه، هه‌مو ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی چه‌شتبووم وه نه‌وه و هاوته‌مه‌نه‌كانم چهشتبویان بیرمكه‌وته‌وه.”
وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن گه‌نجێكى وه‌ك یوسف محەمەد، یه‌كێكی تر بوو له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا له بردنه پێشه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات. بۆ یوسف محەمەد، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌كی یه‌كجار قورسی له‌سه‌رشانی ئه‌و دروستكردوه. “من هه‌ستم به به‌رپرسیاریه‌كی زۆرقورس كرد چونكه سه‌ركه‌وتن و شكستی خۆم وه‌ك سه‌ركه‌وتن یان شكستی نه‌وه‌یه‌كی په‌راوێزخراو ئه‌بینی كه زۆر زه‌حمه‌تی بینیوه. له‌و چركه‌ساته ئاگام له‌وه نه‌بوو ده‌وروبه‌رم كێی لێیه و چی ئه‌ڵێن، چونكه هێنده كاریگه‌ری بووم به قورسایی به‌رپرسیاریه‌كه. ئه‌مزانی كه ئه‌بێت له‌ته‌واوی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێشخۆم جیاوازتربم، وه ئه‌بێت ئه‌زمونێك بخه‌مه‌ڕوو، هه‌ستی متمانه به‌خۆبوون لای نه‌وه‌ی نوێ دروستبكه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز وا مامه‌ڵه‌م نه‌كردووه كه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر نه‌وه‌ی ڕابردوو، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌واوكردنی یه‌كتربوو، به‌ڵام دوای تێگه‌شتم ئه‌وه زۆر سه‌خته و له‌كۆتایدا باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆمم دا.”
ژیان له هه‌ولێر
یوسف محەمەد له دوو سه‌رده‌می جیاواز دا له شاری هه‌ولێر ژیاوه، كه له یه‌كێكیان دا زۆر هه‌ست به غه‌ریبی و ته‌نیايی ئه‌كات، و له‌وه‌ی تریان سه‌دان دۆست و هاورێی بۆ دروست بووه و ئێستا دڵگرانه كه ڕێگه ناده‌ن برواته هه‌ولێر بۆ بینینی ئه‌و كه‌سانه‌ى بوونه هاورێ و دۆستی. “من له سه‌رده‌می قوتابێتیم له زانكۆ زۆر سه‌خت ژیام له هه‌ولێر، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان زۆر جیاواز بوو كه توانیم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی ئه‌و شاره دروست بكه‌م وه ڕۆژانه سه‌ردانیان ئه‌كردم و منیش ئه‌متوانی سه‌ردانیان بكه‌م.”
کەی ویستویەتی واز لە پۆستەکەی بێنێت؟
گه‌ییشتن به كورسی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستپێكردنی كاری ڕۆژانه
له ڕابردودا، به‌هۆی هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی حوكمران و هاوپه‌یمان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پرسێكی زۆرگرنگ نه‌بووه، به‌ڵكو وه‌ك نوێنه‌ری مه‌كته‌ب سیاسی و حكومه‌ت بینراوه له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام یوسف محەمەد ویستی ئه‌و وێنه‌یه بگۆڕێت وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت “زۆر به قورسیش خۆم بۆ سه‌ختیه‌كانی ئه‌م ئه‌ركه ئاماده‌كردبوو، بۆیه توانیم به‌زوویی له‌گه‌ڵ له‌مپه‌ره‌كان ڕابێم. چونكه من وه‌ك ده‌ستكه‌وت سه‌یری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك به‌رپرسیاریه‌كی قورس، وه چه‌ندین جار حهزمكردوه ئه‌و به‌رپرسیاریه له‌سه‌ر شانم لابچێت، دیاره مه‌به‌ستم هه‌ڵهاتن نیه لێى “.
له دۆخێكی وه‌هادا كه مرۆڤ هێنده هه‌ست به فشار و به‌رپرسیاری بكات، وازهێنان یه‌كێكه له بژارده‌كان. یوسف محەمەد ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه “زۆركات” ویستویه‌تی وازبێنێت. “ئه‌وه‌ی وایلێكردم بمێنه‌وه، نه‌مویست له به‌رپرسیاری ڕابكه‌م”.
پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
له خولی پێشووی په‌رله‌مان و له ساڵی ٢٠١٣، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌ى مه‌سعود بارزانی درێژكرایه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا بۆماوه‌ی دوو ساڵ بوو، له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یوسف محەمەد ئه‌م پرسه به چاره‌سه‌رنه‌كراوی مایه‌وه. “له‌و ڕۆژه‌ی چوومه سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تى پارله‌مان، پرسی سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمم له‌به‌رچاو بوو، زانیم ئه‌و پرسه چاره‌نووسی من دیاریده‌كات وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان.”
په‌رله‌مانی بێ ئه‌رشیف
یوسف محەمەد و فراکسیۆنی حیزبه‌كه‌ی وه‌ك گروپێكی “نامۆ” له‌ناو پارله‌مان و حكومه‌ت ته‌ماشا ئه‌كران، چونكه نه ئه‌وشێوه‌یه‌ی یوسف محەمەدى پێگهیشتبووه ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێشوتری ئه‌چوو، نه کارکردنی حیزبه‌كه‌ی له هیچ حیزبێكی تری كوردستان ئه‌چوو. كاتێك یوسف محەمەد گەیشته په‌رله‌مان ته‌واوی ئه‌رشیفی په‌رله‌مان كۆكرابوویه‌وه و هیچ شتێك له‌به‌رده‌ستی ئه‌و نه‌بوو تا بتوانێت سودی لێببینێت، ئه‌مه ته‌نیا له‌كاتی شۆڕش و كوده‌تادا ڕووده‌دات. “ته‌نیا شتێك هه‌مانبوو ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مانتوانی ڕاوێژ به سكرتێری پێشوی په‌رله‌مان، كاك فرسه‌ت ئه‌حمه‌د بكه‌ین، ئیتر هیچی ترمان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو.”
په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى گه‌ل، نه‌ك حیزب
له مێژووی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی كوردستاندا، پەرلەمان هه‌میشه لاى ئه‌وهێزانه‌وه بووه كه حكومهتیشیان پێكهێناوه، بۆیه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ك نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بینراوه له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران، ئه‌مه زیاتر به‌دیاركه‌وت كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی كاریگه‌ر ده‌ركه‌وت، یوسف محەمەد هه‌وڵیدا ئه‌وه بگۆڕێت و ببێته ده‌نگی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن. هه‌رچه‌نده حیزبه‌كه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كی حكومه‌ت بوو. ئه‌و ده‌ڵێت: “من ویستم ئه‌و ته‌قلیده بگۆڕم كه حیزبه‌كه‌م چۆن بیری كرده‌وه ئیتر له هه‌رشوێنێك بم گوێبیستی حیزب ببم، بۆیه ئه‌گه‌ر ویستێكیش له‌ناو گۆڕان هه‌بووبێت بۆئه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوابخرێت، ئه‌وه لای من بایه‌خی نه‌بووه، چونكه من به‌لێنم به‌خۆم دابوو، ئه‌گه‌ر ژیانم له‌سه‌ر دانابێت، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا بكه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شم كرد. به‌ڵام به‌گشتی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاوڕابوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نوێنه‌ری حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات نییه. بۆیه كاتێك په‌رله‌مانتاران ده‌یانویست پرسێكی دیاریكراو بخه‌نه به‌رباس ئه‌گه‌ر خۆشم هاوڕانەبومایه ده‌مخسته به‌رنامه‌ی كار.”
چۆن یوسف محەمەد بارزانی بردوەتە پەرلەمان؟
مه‌سعود بارزانی، تاكه سیاسی كورده كه له ١٩٩٢ ه‌وه له هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دابوه. بارزانی ده‌رچوی هیچ ئه‌كادیمیایه‌ك نییه، به‌ڵام بریاره‌كانی ئه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان دروست ئه‌كات. بۆ پرسی ریفراندۆم بارزانی بریاریدابوو بچێته په‌رله‌مان، ده‌بو یوسف محەمەد بیناسێنێت، واته بارزانی بۆیه‌كه‌مجار له په‌رله‌مانێك قسه ئه‌كات كه سه‌رۆكه‌كه‌ی سهربهنهوهی نوێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌روا ئاسان نه‌بوو. “كاك مه‌سعود به‌رله‌وه‌ی بێته په‌رله‌مان زۆر هه‌ستی به قه‌له‌قی ئه‌كرد، به‌ڵام به شاهیدی زۆر كه‌س توانیمان ئه‌و قه‌له‌قیه‌ی لا بڕه‌وێنینه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له خولی پێشوی په‌رله‌مان و بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز، بارزانی حه‌زه‌ری هه‌بو له سه‌ردانكردنی په‌رله‌مان، به‌ڵام توانیمان دوای دانیشتن و شێوه‌ی پیشوازیكردنی دۆخێكی ده‌روونی ئارامتری بۆدروست بكه‌ین.”
به‌ر له كه‌وتنی شنگال، په‌رله‌مان بارزانی ئاگاداركردووەته‌وه
بارزانی له‌سه‌رداوای خۆی سه‌ردانی پهرلهمانیكرد بۆ ئه‌وه‌ی وتارێك له‌سه‌ر ریفراندۆم پێشكه‌ش بكات. یوسف محەمەد دەڵێت به‌ر له‌وتاره‌كه له‌گه‌ڵ بارزانی گفتوگۆمان له‌سه‌ر زۆربابه‌ت كرد، وتاره‌ی بارزانیش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كه‌وتنی شنگال بوو، “هه‌ستم كرد بارزانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باشه. له دانیشتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ بارزانی باسی ئه‌وه‌م بۆكرد لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه ڕاپۆرتێكی زۆر وردی له‌سه‌ر به‌ره‌كانی شهر و خاڵی لاوازی پێشمه‌رگه ئاماده‌كردووه و حه‌زده‌كه‌م خۆت بیبینیت، ئه‌ویش زۆر پێیباش بوو. بۆ زانیاریشتیان له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بو له جه‌له‌ولا بۆ شنگال، تیایدا مه‌خمور و شنگال وه‌ك دوو خاڵی لاواز دیاركرابوو كه چاوه‌روانی ئه‌وه‌كرابوو داعش هێرشبكاته سه‌ر كوردستان وه ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌مان دا به بارزانی. ئه‌مه به‌ر له كه‌وتنی شنگال بوو.”
ئاماده‌كاری بۆ گێرانه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان
سه‌رۆكی په‌رله‌مان باس له‌وه‌ده‌كات كه له‌و دانیشتنه‌دا به بارزانی ڕاگه‌یاندوه كه په‌رله‌مان راپۆرتی وردی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئاماده‌كردوه. “ئێمه به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زای بیانی و ناوخۆ كارمانكرد بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتیك بۆ دوو ئامانج. یه‌كه‌م چۆن ڕاپرسی بكەین و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، یان عێراق یان ئه‌مریكا به‌شداری پێبكه‌ین؟ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بده‌ین به پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له ناوچه جێناكۆكه‌كان وه چۆن پرۆسه‌كه جێبه‌جێبكه‌ین كه كورد كه‌مترین زیان بكات. دووه‌م خۆڕێكخستن بوو بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژهیاسایهكى تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم. وه ئه‌وه‌شم به بارزانی ڕاگه‌یاند كه په‌رله‌مان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه بۆ دروستكردنی كۆمیسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنی به‌غدا ڕه‌تیكرده‌وه ڕیفراندۆم بكات، ئێمه كۆمسیۆنی خۆمانمان هه‌بێت”.
ئامۆژگاری بارزانی ده‌كات زمانی توند به‌كارنه‌هێنێت
یوسف محەمەد ده‌ڵێت بارزانی زۆر به گه‌رمی پێشوازی له كاره‌كانی په‌رله‌مان كرد و وتی: “وه‌ڵا ئیشی دروست ئه‌مه‌یه كه ئێوه‌كردووتانه.” ئه‌و به‌رده‌وام بوو له گێرانه‌وه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی. “من داوام له كاك مه‌سعود كرد، له وتاره‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم نه‌رمتر قسه‌بكات و له پرسی سه‌ربه‌خۆی دا پێویست ناكات به زمانی هه‌ره‌شه له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا قسه‌بكه‌ین و پێویست ناكات دوژمنی زیاتر بۆ خۆمان دروستبكه‌ین.” سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی بۆ بارزانی کردووە، له‌بری هه‌ره‌شه‌كردن له به‌غدا، لیژنه‌یه‌ك بنێرێته به‌غدا بۆئه‌وه‌ی داوای بودجه‌ی پێشمه‌رگه بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق چه‌ندین ناوچه‌ی چۆڵكردووه و پێشمه‌رگه شوێنه‌كانی پركردۆته‌وه. وه قسه‌كانی زۆر به‌دڵ بوو وتی ئه‌مانه پێشنیازی زۆباشن. واش هه‌ستمكرد كه به‌شێكی زۆر له‌و قسانە، له وتاره‌كه‌یدا نوسرابوو له‌كاتی پێشكه‌شكردنیدا نه‌یخوێنده‌وه.”
به‌ر له هاتنی بۆ په‌رله‌مان، بارزانی و تیمه‌كه‌ی ماركێتینێكی زۆریان له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ وتاره‌كه‌ی بارزانی كرد، كه گوایه داوا له په‌رله‌مان ده‌كات بریاری ڕیفراندۆم بدات، به‌ڵام وتاره‌كه شتێكی تر بوو.
جیاوازی یوسف محەمەد و سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كانی تر
له‌كاتى گفتوگۆدا، هه‌ندێك پرسیاری ڕه‌خنه ئامێزم له یوسف محەمەد کرد به‌تایبه‌تى له‌وه‌ی كه به‌شێك له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌سانی پێش ئه‌و كردویانه ئه‌ویش دوباره‌ی كرده‌وه، له‌وانه دامه‌زراندنی راوێژكاری نوێ و به‌تایبه‌ت كه‌سانی گۆرانخواز، شكستهێنان له هه‌مواركردنی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پاسیڤترین خولی په‌رله‌مان بوو له ده‌ركردنی یاسای نوێ، له‌چاودێریكردنی حكومه‌ت وه‌ك په‌رله‌مانه‌كانی تر سه‌ره‌رای بوونى گه‌نده‌ڵی، كه‌چى لێ پرسینه‌وه لهوهزیرێكیش نه‌كرا، ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كه‌مترین بایه‌خی به پرسی ژنان دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بوو بایه‌خدان بوو به سه‌نته‌ری توێژینه‌وه، كرانه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕووی میدیا و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌ك به‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دایه‌وه. سه‌باره‌ت به ڕاوێژكاره‌كان وتی: “من ژماره‌یه‌ك راوێژكارم بۆخۆم دامه‌زراند، كه نه‌ئه‌گه‌یشتنه ژماره‌ى په‌نجه‌كانى یه‌ك ده‌ستیش، به‌ڵام به‌هۆی به‌ربه‌ستی یاسایی نه‌متوانی ئه‌وانه‌ی پێشتر دامه‌زراون بیگۆرم، بۆیه ناچاربوم خه‌ڵكی تر دامه‌زرێنم كه گۆران و كه‌سانی بێ لایه‌نیشی تێدابوو. ئه‌وانه‌ی پێشوش به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تمان ئاماده‌كرد بۆ ڕاسپاردنی ڕاوێژكاره‌كان به كاركردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توانایان بزانین. به‌ڵام ڕاوێژكاری سه‌ربه لایه‌نه‌كانی تریشمان دامه‌زراند پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆكرا. من چه‌ندین كه‌سم ڕه‌تكرده‌وه كه گۆران و حیزبه‌كانی تریش پێشنیازیان كردبوو چونكه توانایان نه‌بوو.”
یه‌كێك لهوڕهخنانهی تر كه له یوسف محەمەد ئه‌گیرێت، ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه هه‌ندێك له راوێژكاره‌كانی دوای ١٢ ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٥ بوونه پارتی. ئه‌و بۆ ئه‌مه ده‌ڵێت: “ره‌نگه له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك كه‌س به‌هه‌ڵه‌دا چووبم.”
یه‌كێكیش له‌و كلتورانهی كه‌هه‌یه كه سه‌رۆك یان ته‌نانه‌ت وه‌زیریش، كاتێك ده‌چێته پۆستێك بۆ هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات سوود له كه‌سانی پێش خۆی وه‌ربگرێت، به‌ڵام یوسف محەمەد ئه‌ڵێت: “ڕاسته من هیچ جارێك دانیشتن یان قسه‌م له‌گه‌ڵ سەرۆك په‌رله‌مانه‌كانی پێش خۆم نه‌كرد، ره‌نگه بمتوانیایه سودیان لێوه‌ربگرم.”
سه‌باره‌ت به په‌یره‌وى ناوخۆ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستكرد، به‌ڵام كاره‌كانی ته‌واونه‌بوو تا ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مان په‌كی كه‌وت. له كرانه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕووی میدیا به‌گشتی و میدیای ئه‌هلی به‌تایبه‌ت كه له خوله‌كانی پێشودا په‌راوێزخرابوون، به‌ڵام به‌شێك له په‌ره‌له‌مانتاران پێیان وایه ئه‌وه بۆته هۆی دروستبوونی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌كاری په‌رله‌مان و ژیانی تایبه‌تی په‌رله‌منتاره‌كان كه‌وتووەته به‌ر زوومی كامێرا‌كان. “ئه‌وه وانیه، چونكه ئه‌بێت په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له‌ژێرچاودێری خه‌ڵك دا بێت بۆ ئه‌وەی ئیشی خۆی بكات،” سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌م شێوه وه‌ڵامی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به یاساكان و سستی په‌رله‌مان له ده‌ركردنی یاسا، به‌شێكی ئه‌وه ئه‌خاته ئه‌ستۆی قه‌یرانی دارایی كه ڕێگر بوو له ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت كه پێویستی به بودجه هه‌بوو. سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه‌ش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان دان به‌وه‌دا ئه‌نێت كه نه‌توانرا لێپرسینه‌وه له هیچ وه‌زیرێك بكرێت، به‌ڵام ئه‌و شانازی به‌وه‌وه ئه‌كات كه له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێك دا ژماره‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌ت كراوه زۆر زیاتر بو له چوار ساڵی خولی پێشوی په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و ڕه‌خنانه ڕەتده‌كاته‌وه كه باس له بایه‌خنه‌دانی ئه‌و ئه‌كه‌ن بۆ پرسی ژنان، به باوهربهخۆبونهوه ئه‌ڵێت “ته‌حه‌دا ئه‌كه‌م هیچ خولێكی په‌رله‌مان به‌قه‌ده‌ر ئێمه بایه‌خی به پرسی ژن دابێت، هه‌ر له ده‌ركردنی یاسا تا بانگكردن و كاركردن له‌گەڵ رێكخراوه‌كانی بواری ژنان، تا ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌خشه رێگایه‌ك دابنێن بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه زۆر گرنگه بۆ باشكردنی ره‌وشی ژنان. من یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووم كه سه‌ردانی ئه‌نحوومه‌نی دادوه‌ریم كرد، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو، داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌م كرد كه په‌یوه‌ندی به مافی ژنانه‌وه هه‌یه، وه‌ك: یاسای باری كه‌سێتی كه له هه‌ندێك دادگا جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا.”
په‌رله‌مانی كراوه و حكومه‌تی داخراو
بۆ تێگه‌شتن له ئه‌زموونی سه‌رۆك په‌رله‌مانه گه‌نجه‌كه و تێگه‌شتن له عه‌قڵی نه‌وه‌ی نوێ، كاری توێژینه‌وه‌ی پێویست نییه، به‌ڵكو ئه‌توانی دوو كه‌س بنێرێت، یه‌كێكیان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆلای سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌ویتریان بۆ په‌رله‌مان بۆلای سه‌رۆكی په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ی دووه‌م ره‌نگه به پێنج خولهك و بێ بوونی مۆڵه‌ت خۆی له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ببینیایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ك هه‌ر نه‌یئه‌توانى برواته ژوره‌وه، به‌ڵكو ره‌نگه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیشه‌وه بگیرایه، ئه‌گه‌ر له پێنج خوله‌كدا ئه‌و ناوه‌ی به‌جێنه‌هێشتایه.
یوسف محەمەد وتی “ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نوسه‌كان له حه‌وشه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ڕووماڵی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان ئه‌كر، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بوو بۆ ئه‌و دونیابینیه جیاوازه‌ی كه په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌رێوه ئه‌برد.”
شکۆی پەرلەمان لەچیدایە؟
هه‌نێك له سیاسییه ته‌قلیدیه‌كان ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له یوسف محەمەد ئه‌گرت كه گوایه “شكۆی” بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌هێشتبویه‌وه چونكه بێ پرسگه و به‌رده‌وام خه‌ڵك ئه‌یتوانی سه‌ردانی بكات و رۆژانه‌ش له‌ناو خه‌ڵك دا بوو. وه‌ڵامى ئه‌و بۆ ئه‌وه ئه‌مه‌بوو: ” شكۆی پۆست ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكی خۆتدابیت، بێ شكۆی ئه‌وه‌یه له شوێنی (خراپ) ده‌ركه‌ویت. من شانازی ئه‌كه‌م له خۆشی و ناخۆشی له‌ناو خه‌ڵك بووم. بۆنمونه ئه‌و شه‌وه‌ی داعش هێرشیكرده سه‌ره هه‌ولێر، من له‌ناو خه‌ڵك دا بووم وه سه‌ردانی ئیسكانم كرد و شاره‌كه‌م جێنه‌هێشت. له كاتی مه‌ولودیش دا كه خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر بایه‌خی پێ ئه‌دات من له‌گه‌ڵیان بووم وه به‌شداری خۆشییهكانیانم كردوه.”
بەشێک لە نهێنیەکانی دوا هه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ قونسوڵی توركیا له هه‌ولێر
له‌دوای تێپه‌راندنی پرۆژه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ داننان به ئیداره‌كانی رۆژاڤای كوردستان، حكومه‌تی توركیا زۆر به‌مه نیگه‌ران ئه‌بێت و ده‌ستبه‌جێ قونسوڵی وڵاته‌كه‌ی ده‌نێرێته لای یوسف محەمەد بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانی توركیا. دواتر هه‌ندێك زانیاری ههواڵیگری باسیان لهوهكردبو كه ئه‌و بریاره توركه‌كانی كرد به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه یوسف محەمەد نه‌یویست زۆر نهێنی هه‌یه ئاشكرای بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه توركه‌كان زۆر به‌وه نیگه‌ران بوون،” من به قونسوڵی توركیام وت كه ئه‌وه بابه‌تێكی ناوخۆیی كوردستانه، وه ئێمه چۆن رێز له هاوسۆزی توركیا بۆ توركمانه‌كان ده‌گرین، هیوادارین ئێوه‌ش رێز له هاوسۆزی ئێمه بۆ برا كورده‌كانمان له سوریا بگرن. وه باسی دۆخی كورد له باكوریش كرا، و هه‌ندێك قسه ئاڵوگۆڕكرا كه ئێستا كاتی باسكردنی نییه.”
په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی
ساڵی ٢٠١٥، ڕاپۆرتێك بڵاوبوویه‌وه سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی دارایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هه‌ندێك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی ئه‌هلی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ره‌خنه ڕووبەڕووی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوویه‌وه و باس له‌وه كرا، شێوه‌ی هاوكاریكردن و رابردوی یوسف محەمەد له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌هلی وایكردوه كه ئه‌و پۆسته‌كه‌ی به‌كاربێنێت و پاره ببه‌خشێته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێك ده‌زگا. ئه‌و نكولی له هاوكاریكردن و نزیكی خۆی له میدیای ئه‌هلی ناكات. “مێژوی پشتیوانی من بۆ میدیای ئه‌هلی بۆ ئێستا ناگه‌رێته‌وه، به‌ڵكو من كاتێك ئیشی پاسه‌وانیم ئه‌كرد و ئه‌وكات تازه هاوڵاتی ده‌رچووبوو، هه‌مووجار سێ بۆ چوار ژماره‌ی هاوڵاتیم ئه‌كری و به‌سه‌ر خه‌ڵك دا دابهشمكردوه، بۆیه هه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه بو وایكرد كه به‌رده‌وام هاوكاریان بكه‌م، چونكه زۆر گرنگن بۆ كۆمه‌ڵگه. دواتریش به راوێژ له‌گه‌ڵ میدیاكاران خۆیان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی نوێبوین كه بتوانین به یاسای پشتیوانی میدیای ئه‌هلی بكه‌ین”.
شه‌رعیه‌تی یاسای و شه‌رعیه‌تی شاخ
یوسف محەمەد به‌رهه‌می پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و دیموكراسی پوخته، به‌ڵام بارزانی به‌رله‌وه‌ی سیفه‌تی یاسای وه‌ربگرێت، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌مان موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كردوه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و كۆنترۆڵكردنی به یاسا و پرۆسه‌ی دیموركراسی ره‌نگه تێنه‌گه‌شتن بێت له دۆخی سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه. پرسیاری ئه‌وه‌م له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه ئایا به‌راستی باوه‌ری به‌وه هه‌بو كه ئه‌توانێت به یاسا بارزانی بگۆرێت به‌بێ بوونی رێكکه‌وتنی سیاسی؟ یان ئه‌تویست به‌رپرسیاریه‌كی یاسای خۆی جێبه‌جێ بكه‌یت؟
ئه‌و ئاوا وه‌ڵامی دایه‌وه: “من تهنیاویستم ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ی له‌سه‌رشانم بو وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌م وه ئه‌ركی یاسایی. وه‌ك پێشتریش باسمكرد كه له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ١٩ ی ئابم له‌بیربوو، ئه‌مزانی ئه‌وه لوتكه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی منه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشخۆم. وه ئه‌وه‌شم له‌به‌رچاو بوو كه ره‌نگه ژیانی خۆمی له‌سه‌ر دابنێم. به‌ڵام من ئه‌مه‌وێت ئه‌و رۆژه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی من كۆتایی دێت، هیچ له‌كه‌یه‌كی یاسا شكێنیم له‌سه‌ر شان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌مه‌وه به‌سمه.”
نه‌وه‌ی فه‌یسبووك، نه‌وه‌ی شاخ
به‌شێك له سیاسیه به‌ته‌مه‌نه‌كان له‌ناو گۆران و حیزبه‌كانی دیکە، یوسف محەمەد و كه‌سانی هاوته‌مه‌نی، به نه‌وه‌یه‌ك ئه‌ژمار ئه‌كه‌ن كه له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌یسبووك دان. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه ره‌تناكاته‌وه كه فه‌یسبووك وه‌ك میمهبرێكی گرنگ ته‌ماشا ئه‌كات كه ئه‌توانرێت رای گشتی له‌سه‌ر پرسه جیاجیاكان بزانیت. “كه‌س ناتوانێن كاریگه‌ری فه‌یسبووك له دونیادا نادیده بگرێت، فه‌یسبووك شۆرشی دروستكرد له وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێمه‌ش به بایه‌خه‌وه سه‌یری ئه‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه راست نیه كه ئێمه له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌یسبووك هه‌موشت ئه‌كه‌ین، به‌ڵام نادیده‌ی ناگرین.”
٢٣ی حوزه‌یران، ده‌ستپێكردنی رۆژه سه‌خته‌كان
پاش شكستهێنانی كۆبوونه‌وه و ڕێكکه‌وتنی حیزبه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان ده‌ستی بهكاركردنكرد له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌رحیزبێك به پرۆژه‌یه‌ك به‌شداری ئه‌كات جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان كه ره‌تیكرده‌وه هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه، به‌ڵام له ٢٣ حوزه‌یرانی ٢٠١٥، په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه‌كه‌مینجار به‌بێ به‌شداری پارتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد، كه ئه‌وه به شكستێكی گه‌وره‌ی پارتی و بردنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر ئه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام رۆژانی سه‌خت دوای ئه‌مه ده‌ستیپێكرد، چونكه ده‌بوو له دانیشتنی دووه‌م دا و به‌ر له ١٩ ی ئاب یاسای هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت. پرۆژه‌كه به دڵی پارتی نه‌بوو، بۆیه ئه‌و حیزبه بهههمولایهكدا كه‌وته په‌له‌قاژه و چه‌ندین رێگای فشاری تاقیكرده‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت به یوسف محەمەد بكه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری رێكاره یاساییه‌كان ببێت.
په‌یامی یه‌كه‌می بارزانی بۆ یوسف محەمەد
رۆژی ٢٢ی حوزه‌یران كه‌سێك به‌نوێنه‌رایه‌تی بارزانی دوو په‌یام ئاراسته‌ی یوسف محەمەد ده‌كات كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت. “جه‌نابی سه‌رۆك سڵاوی بۆت هه‌یه، ئێمه پێمان باش نییه تۆ خۆت تێكه‌ڵ شه‌ری جه‌لالیه‌كان بكه‌یت كه ئێمه له ١٩٦٤ ه‌وه كێشه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌یه. تۆ كورێكی سه‌ركه‌وتویت و خۆت تێكه‌ڵ ئه‌و ململانێ مێژویانه مه‌كه، بۆیه تكایه ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه مه‌خه‌ره به‌رنامه‌ی كار.”
وه‌ڵامی یوسف محەمەد بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی بارزانی: “من باوه‌ڕم به ململانێی مێژوی نییه، من به‌رپرسیارێتی یاسایی خۆم جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، ئێوه‌ش ئه‌توانن یان له لیژنه‌ی یاسایی یان له‌ناو په‌رله‌مان یان دواتر كه‌مپینی بۆ بكه‌ن بۆ رێگریكردن. به‌ڵام ئه‌وان وتیان ئێمه هیچ پرۆژهیاسایهكمان نابێت وه ناشمانه‌وێت په‌رله‌مان موناقه‌شه‌ی ئه‌و پرسه بكات. منیش پێمراگهیاندن كه ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كی یاساییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوه‌ستێت. وتیان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت ئه‌وه هه‌موو شتێك تێكئه‌چێت له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، منیش وتم هه‌ركه‌س تێكی بدات به‌رپرسیاری ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.”
یه‌كێك له ره‌خنه‌كان له پارتی و یه‌كێتی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردو حیزبەکە گیراوە له رابردوودا، ئه‌وه‌بووه كه ئه‌وان رێز له په‌رله‌مان ناگرن و نایانه‌وێت په‌رله‌مان ببێته شوێنی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسه گرنگه‌كان، به‌ڵام به بۆچونی یوسف محەمەد هۆكارەکەی ئه‌وەیه پارتی پرۆژه‌یاسای نه‌بوو، ترسی زۆری له به‌هێزی بونی په‌رله‌مان هه‌بوو وه هاوپه‌یمانی ناو په‌رله‌مانیان لاوازبوو.
په‌یامی دووه‌می بارزانی بۆ یوسف محەمەد
له په‌یامی دووه‌می بارزانی بۆ یوسف محەمەد جارێكی تر باس له ڕاگرتنی پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت. “په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین و جارێكی تر داوای راگرتنی پرۆژه‌كه‌یان ده‌كرد. منیش به‌راشكاوی وتم ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر من په‌كی بكه‌وێت ئه‌وه ئه‌گه‌ر گیانیشم به‌خشیبێت من نایه‌ڵم ئه‌و دانیشتنه شكستبێنێت و به‌رده‌وام ئه‌بم. به‌شێكی تری په‌یامه‌كه وتیان له‌دوای ١٩ ئاب نابێت خۆت ئیعلان بكه‌یت وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم. من وتم كه مه‌به‌ستی من وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی یاسایه و رێگرتنه له دروستبونی بۆشایی یاسایی، بۆیه من ته‌ماحی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه، به‌ڵام له‌دوای ١٩ ئاب كاك مه‌سعود سه‌رۆكی هه‌رێم نییه لای په‌رله‌مان”. هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی هه‌ستیاری پرسه‌كه وه به‌رپرسیاری ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان له پاراستنی نهێنی كه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نیشتیمانییه‌وه هه‌بێت، یوسف محەمەد پێشتیازیكرد كه به‌شێك له‌و ورده‌كاری هه‌ره‌شه به‌رده‌وامانه‌ی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌كرایه سه‌ری، بڵاونه‌كرێته‌وه به‌ڵام وتی: “فشاری زۆر زۆریان ده‌كرد، ئه‌وه جگه‌له هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵام من كۆڵم نه‌دا.”
شه‌وی كۆتایی ( ١٩ ئاب)، یه‌ڵدای په‌رله‌مان
سه‌ره‌رای بوونی ده‌رفه‌تی زۆر بۆ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێكه‌وتن، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كان به بنبه‌ست گەیشت. به‌ناچاری شه‌وی ١٩ ی ئاب نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی دژ به داعش، (برێت مه‌كگۆرك) له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پێنج حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى كوردستان له هۆڵی (سه‌عد عه‌بدوڵا)ى شارى هه‌ولێر كۆبوویه‌وه و تا به‌ره‌به‌یان هێشتنیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێكه‌وتن، به‌س ته‌نیا شتێك له‌سه‌ری ڕێكکه‌وتن ئه‌وه‌بوو كه دانیشتنی په‌رله‌مان دوابخرێت، به‌ڵام یوسف محەمەد ڕه‌تیكرده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بریارله دانیشتنی په‌رله‌مان بدرێت. “سه‌رله‌به‌یانی ١٩ی ئاب، من كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پێنج فراكسیۆنه سه‌ره‌كیه‌كه كرد باسی ئه‌وه‌مكرد كه ئایا ئه‌یانه‌وێت دانیشتن دوابخرێت، زۆرینه‌یان ره‌تیانكرده‌وه و بۆیه ناچاربوین بانگشی په‌رله‌مانتاره‌كان بكه‌ین بۆ دانیشتن و به‌ره‌و هۆڵی په‌رله‌مان ڕۆشتین، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌شبونی لیستی یه‌كگرتوو، نیسابی یاسایی ته‌واو نه‌بوو وه دانیشتنه‌كه شكستیهێنا.”
گه‌رانه‌وه له لێواری شه‌رێكی خوێناوی
دوای كۆتای هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی، په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو له كاركردنی خۆی تا ١٢ ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڵام له‌و رۆژه‌دا هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی دیموركراتی كوردستان له بازگه‌ی پردێ رێگرییان له یوسف محەمەد كرد بچێته ناو هه‌ولێر، له‌رۆژه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان په‌كی كه‌وتووه. له‌سه‌ر ئه‌مه گۆران و به‌شێك له حیزبهكانیی تریش دابه‌ش بوون. هه‌نێكیان پشتیوانی یوسف محەمەد ئه‌كه‌ن و ئه‌وه به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ دا ئه‌نێن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دیموکراسی له كوردستان. هه‌ندێكی تریش پێیان وایه یوسف محەمەد له راده‌ی مه‌ترسیداری پرسه‌كه نه‌گه‌شتووه و نزیك بوو له‌وه‌ى كوردستان بخاته نێو جه‌نگێكی خوێناوی تر. ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له یوسف محەمەد ئه‌گرن ئه‌ڵێن: ”یاسای بوون و ڕاستبوون به ته‌نیا به‌س نییه، ئه‌گه‌ر هێزی سهپاندنیت نه‌بێت.”به‌ڵام یوسف محەمەد پێیوایه جێبه‌جێكردنی یاسا له‌سه‌رو ئه‌و بیانوانهوهیه. “من ئه‌م توانی ئه‌و رۆژه‌ی پارتی ڕێگریكرد له پردێ، بانگه‌وازم بكردایه بۆ هێزی چه‌كدار و ره‌نگه سه‌دان كه‌سیش كۆببوایهتهوه، به‌ڵام ئه‌وه توندوتیژی زیاتری لێئهكهوتهوه كه من له‌گه‌ڵ نیم. سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌م فشارانه ناتوانێت بمگه‌یه‌نێته ئه‌و بروایه‌ی كه ده‌ستبه‌رداری مه‌بده‌ئی یاسا ببم.”
ئاشتی یان یاسا؟
دوای ٢٠٠٣، یه‌كێك له ره‌خنه‌كان كان ئاراسته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی ئه‌كرێت ئه‌وه‌یه كه له‌پێناو ئاشتی و كۆتایهێنان به دوئیداره‌یی، زۆر ته‌نازولی بۆ بارزانی كردوه و تاراده‌یه‌كیش ئه‌و هۆكاربووه كه بارزانی ببێته ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق له كودستان و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش نه‌توانێت بیگۆرێت.
هه‌ندێكیش پێیانوایه كه تاڵه‌بانى پێگه‌ی كوردستانی به‌هێزكرد و توانی كوردستان بباته پێشه‌وه له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری ئه‌ویش به فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی. من پرسیاری ئه‌وه‌مكرد كه ئایا یوسف محەمەد چه‌نده ئەوەی به‌لاوه گرنگه ئه‌گه‌ر یاسا شكێنیش بكرێت، یوسف محەمەد پێیوایه كه خه‌بات له‌پێناو یاسا و چه‌سپاندنی یاسا پرۆسه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌رخۆیه، به‌ڵام نابێت پاشه‌كشه‌ی لێبكرێت. “ڕێكکه‌وتنی سیاسی ئه‌توانرێت هه‌میشه بكرێت، به‌ڵام خه‌بات له‌پێناو چه‌سپاندنی یاسا ئه‌بێت ههردهستپێبكات و قوربانیشی له‌پێناوا بده‌ین، ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه بنه‌مایه‌كه بۆ كه‌سانی دوای ئێمه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش گرنگه كه نه‌وه‌ی ئێمهئامادهنییه خه‌ڵك بكات به قوربانی كورسی، به‌ڵكو ئاماده‌یه خۆی بكات به قوربانی.” ئه‌و ئاشتیه‌ك كه یاسا تێیدا سه‌روه‌ر نه‌بێت به شتێكی كاتی و له‌رزۆك ئه‌زانێت و بیرۆكه‌یه‌كی په‌سه‌ند نییه به‌لایه‌وه.
ئایندهی یوسف محەمەد، گه‌رانه‌وه بۆ زانكۆ یان سیاسه‌ت؟
په‌یتا په‌یتا له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رلەمانی كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه و هیوایه‌كى ئه‌وتۆ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی یوسف محەمەد بۆ هه‌ولێر نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه دوای پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان میراته‌كه‌ى یوسف محەمەد بۆ نه‌وه‌ى داهاتووی له كوردستان ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و “ڕێگریكردن له پیێشێلكردنی یاسای له په‌رله‌مان” به گرنگترین بابه‌ت و وه‌ك میراتی خۆی ته‌ماشای ئه‌كات، كه ئایندهی سیاسی خۆی كرده قوربانی له‌پێناو یاسا، به‌ڵام بۆ ئایندهی ئه‌و وه‌ك فیگه‌رێكی سیاسی له كوردستان پێناچێت به ئاسانی گۆره‌پانه‌كه به‌جیبهێڵێت به‌پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی. “ماوه‌یه‌ك پشوو ئه‌ده‌م و خۆم له‌م ته‌پوتۆزی ململانێ حیزبیه ئهتهكێنم، وه جارێكی تر به بیركردنه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌ستپێبكه‌مه‌وه وه هێشتا سه‌ره‌تامانه.”
سه‌باره‌ت به مانه‌وه له‌ناو گۆڕان به كه‌مێك قه‌له‌قیه‌وه وتی: “تائێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاكه لایه‌نه كه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی من یه‌كبگرێته‌وه، به‌ڵام نازانم بۆ ئاینده چۆن ئه‌بێت.”
پرسیارێك كه وه‌ڵامه‌كه‌ی شۆك بوو بۆ من وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵامه‌م له یوسف محەمەد نه ده‌كرد، بابه‌تی درووستكردنی میلیشیا و هێزی چه‌كدار له‌لایه‌ن ئه‌م نه‌وه‌یه و خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. لێم پرسی له‌ناو ئه‌و هه‌مو هێزه چه‌كدار و گروپه نارێكخراوانه چۆن ئه‌توانن سیاسه‌ت بكه‌ن؟ ئه‌و وتی: “نامه‌وێت ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، ئه‌وه ره‌نگه كاتی خۆی بێت.”
پێشتر یوسف محەمەد مامۆستای زانكۆ بووه، ئه‌و پێشتر دیموكراسی و تیوره‌كانی یاسایی له‌سه‌ربنه‌مای تێكسته‌كان شیئهكردهوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا برواته‌وه بۆ زانكۆ ئاخۆ ئه‌بێت هێشتا باوه‌ری به تیۆره‌كان مابێت؟ “پێشتریش زۆر هانی قوتابیه‌كانم ئه‌دا كه ته‌نیا له تێكسته‌وه سه‌یری دونیا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ته‌ماشای ئه‌زموونه‌كانیش بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌رامه‌وه ته‌نیا ئه‌توانم له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خۆم شتی زۆر زیاتریان فێربكه‌م له‌سه‌ر واقیعی كوردستان، به‌ڵام سه‌ربه‌رزم كه له‌كه‌یه‌ك به‌سه‌رشانمه‌وه نییه تا سبه‌ینێ قوتابیه‌ك لێمبپرسێت كه بۆچی خۆم به‌پێی ئه‌و بنه‌ما یاسایی و دیموكراسیانه هه‌ڵسوكه‌وتم نه‌كردوه؟ به‌ڵكو من بۆخۆم نمونه‌یه‌كی زیندوم بۆ به پراكتیكی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌ی باوه‌رم پێی هه‌بوه. وه گه‌شبینم به‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌چێته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌رێمه‌وه بۆ پێش ١٩ ئاب، هه‌مان شت ئه‌كه‌مه‌وه و باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه كردومه.”
لەدەرەوەی فەزای سیاسی جاریکی دیکە چەند پرسیارێکی کۆمەڵایەتی و گشتیم لێکرد، کە خەڵکی پێین خۆشە بیزانن، بەتایەتی ژیانی خێزانی و پەیوەدنی خزمایەتی و چەند بابەتێکی دیکە.
چیرۆکی هاوسەرگیری
ساڵی ٢٠٠٥، یوسف محەمەد له‌گه‌ڵ خانمێکی بنه‌ماڵه‌ی سهجادییهكانی شاری سنە بەناوی “شه‌یما” خان، پرۆسەی هاوسه‌رگیری پێکدەهێنن. چیرۆکی چۆنیه‌تی ناسینی شه‌یمای خێزانی به‌هۆی خوشكێكی یوسف محەمەدەوە بووه. بەوپێیەی ئەوکات خوشکەکەی و و شەیماخان، هاوڕێی یەکتربوون. لەبارەی پەیوەندیان و ڕۆمانسی بوونی سیاسیەکانەوە بەلامەوە گرنگ بوو بۆچوونی د. یوسف بزانم، كه مرۆڤی سیاسی چه‌نده ئه‌توانێت ڕۆمانسی بێت وه هه‌ستی خۆی بۆ خانمێك ده‌رببڕێت، ڕه‌نگه ئه‌وه سه‌رنج ڕاكێشتریش بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسییه باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌بێت: “ڕاستی من زۆر كه‌م سه‌رده‌می گه‌نجی ژیام، وه له‌گه‌ڵ شه‌یما بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ستمان گۆڕییه‌وه و دواتر هاوسه‌رگیریمان كرد.” ده‌رباره‌ی ڕۆمانسیبون و نوسینی نامه و شیعر کە لەو سەردەمی پێش هاوسەرگیری گرنگی پێدەدرێت، پرسیارم كرد، ئه‌و زۆر پێكهونی وتی: “له هه‌مو ته‌مه‌نم یه‌ك جار شیعرم نوسیوه ئه‌ویش شیعرێكی سیاسی بوو”.
گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک
لەڕووی هونه‌ری و گوێگرتن له میوزیكەوە ره‌نگه چێژی هونه‌ری ئه‌و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جیاواز بێت، “من زۆر گوێ له گۆرانیه‌كانی شه‌كیرا و موعین ئه‌سفه‌هانی ده‌گرم، له كوردیش حه‌زم زۆر له ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم، كانی، و په‌یوه‌ند جاف، كه‌مال محەمەد و زۆری تریشه.
حەزی بەکام جۆری خواردنە؟
بەردەوام جۆری خواردن و ژەمی خواردنی فیگەرە دیارەکانی کۆمەڵگە، جیگەی سەرنجی هاوڵاتیان بوون، لەم بارەوە سەرۆکی پەرلەمان باسلەوەدەکات زۆر حه‌زی له سه‌روپێ و كه‌لانه و قورمه سه‌بزی ئێرانییه “شهیمایش زۆر خۆش لێی ئه‌نێت، بێ ئێوه ناخۆش،” ئه‌و وای وت.
مەرجی هاوسەگیری شەیما خان
هاوسەری یوسف محەمەد، سه‌ره‌تا مه‌رجی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌بووه كه یوسف محەمەد بەڕووی ژیانی ئه‌كادیمی بروات و زیاتر له سیاسه‌ت در‌و بكه‌وێته‌وه، “ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌رگیریم كرد دوو ساڵ بوو وازم له یه‌كگرتوو هێنابوو، وه به‌رەو ژیانی ئه‌كادیمی ئه‌رۆیشتم، ئه‌وه‌ش خێزانمی زۆردڵخۆش كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره له په‌نجه‌ره‌یه‌كی تره‌وه كه‌وتمه‌وه ناو سیاسه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ش زۆر هه‌ست به “زه‌مب” ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وه مه‌رجی ئه‌وه بوو من له سیاسه‌ت دوربكەومهوه، له‌و ڕووه‌وه من قه‌رزاری ئه‌وم.”
بۆچونی باوکی لەسەر نەوشیروان مستەفا و گۆڕان
باوكی یوسف محەمەد، وەک باسمانکرد، یه‌كێك بووە، له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبێكی ئیسلامی، وه خێزانه‌كه‌شی كه‌سێكی ئیمانداره. بۆ من و خوێنهرهكانیشم گرنگ بوو بزانم، خێزانی یوسف محەمەد و به‌تایبه‌تی باوكی بۆچونی چییه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا؟ ئه‌و وتی: “من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حیزبێكم هه‌ڵبژاردووه كه زۆر جیاوازه له یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌ڵام له‌ناو خێزانه‌كه‌م ئازادییه‌كی ته‌واوم هه‌بووه له‌وه چۆن بیربكه‌مه‌وه. بۆ نموونه، باوكم هه‌رگیز ڕێگر نه‌بووه له‌وه‌ی من چۆن بیربكه‌مه‌وه. سه‌باره‌ت به گۆڕانیش، باوكم بۆچوونی زۆر ئه‌رێنی و باشه له‌سه‌ر خودی گۆڕان و كاك نه‌وشیروانیش.”
ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یوسف محەمەد هه‌بووه
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵ مۆدێلی ئه‌وبوون وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و هه‌بووه، ئه‌و هه‌م باوكی وه‌ك پیاوێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ به نموونه‌ی خۆی ئه‌زانێت، “من زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌سایه‌تی باوكم دابووم، كه سه‌ركرده‌یه‌كی بانگخواز و له‌سه‌رخۆیه. به‌ڵام من له ئیسلامه‌وه به‌ها باڵاكانی وه‌ك به‌رگریكردن له دادپه‌روه‌ری، كاركردن بۆ ئامانجه‌كانت و كۆڵنه‌دان فێربووم. باوكیشم له ژینگه‌ی هه‌ورامان دا گه‌وره بووه كه به‌وه ناسراوه ناوچه‌یه‌كی لێبورده‌یی زۆر فراوانه و له‌ڕووی دینیشه‌وه له‌ژێر كاریگه‌ری ته‌سه‌وفی ئیسلامی‌دان. ته‌نانه‌ت له ڕووی ڕێژه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، ناوچه‌ی هه‌ورامان باشترین ناوچه‌ی كوردستانه. ئه‌م ژینگه‌یه كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر باوكم هه‌بووه وه له‌ڕێگه‌ی باوكمه‌وه له‌سه‌ر منیش.”به‌ڵام لەڕووی سیاسیه‌وه ڕاهێنه‌ر و ڕێنیشانده‌ری ئه‌و كه‌سێكی تره” هه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هۆی بیر تیژ و قوربانیدان له‌پێناو گه‌له‌كه‌ی دا، وه خوێندنه‌وه‌ی قوڵی ئه‌و بۆ ڕووداوه‌كان وه ڕوبەڕوبوونه‌وه‌ی نادادگه‌ری وه هه‌ڵسوكه‌وت كردنم له‌گه‌ڵی زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بووه.”