ساڵح موسلم سەرلەبەری هەواڵێک رەتدەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 658 جار بینراوە

ستاندەر

لە درێژەی هەڵمەتەكانی چەواشەكاری و ناوزراندن و تیرۆری كەسایەتیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، كە دوور لە هەمو نەرێتێكی مۆدێرن و شارستانی، لە چەندین ئۆرگانی حیزبی و سێبەر و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتێكی بەرفراوان و ڕێكخراو بۆ سەرچەند ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووسێكی ئازا و ڕەخنەگر دەستی پێكردووە، لەو چوارچێوەدا هێرشكرایە سەر (ساڵح موسلم) هاوسەرۆكی پەیەدە، كە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی سەردانیکردنی ساڵح موسلم بۆ سەر گۆڕی (مەلا مستەفا) لە هەواڵەکەدا هاتووە کە دوای ئەوەی ساڵح موسلم راستی و دورستی سیاسەتی پارتی بۆ دەرکەوت، بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆم، ئەمڕۆ سەردانی ئەو گۆڕەی کردووە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە، سەرلەبەری هەواڵەكە رەتدەكاتەوە، عبدالسلام مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە، ئاشکرایکرد، “کە ئەم هەواڵە سەرلەبەری هەڵبەستراوە، ئێستا هەڤاڵ (ساڵح موسلم) لە برۆکسلە، ئەو وێنەش کە بڵاویانـکردۆتەوە هی چوار ساڵ پێش ئێستایە، بە بەڵگەی ئەوەی ئەو مایکەی کە لە وێنەکە دیارە هی ئاژانسی دەنگوباسی دیجلەیە کە سێ ساڵ دەبێت داخراوە ، بۆیە ئەم وێنەیە هی سێ ساڵ زیاترە”.

هەروەها دەشڵێت،”ئەم سەردانەی پێش چوار ساڵ بەر لەئێستا بووە، لە کاتێکدا کە هێشتا رۆژئاڤا هیوایەکی بە پارتی مابوو لە بەرەی داگیرکەرانی کوردستان نەمێنێت بێتەوە بەرەی خەڵکی و، کاتی بەستنی دانیشتەنەکانی نێوان تەڤگەری ئازادی و ئەنەکەسە بووە”.

نیاز حەمید چاودێری سیاسی لەو بایەوە رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی پرۆپاگەندەی بێ بنەما و چەواشەكاری و ناوزراندن تیرۆری كەسایەتیی، لە ئەنجامی فەشەلی یاسایی و سیاسی و دیپلۆماسی و جڤاکی دروست بووە. بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان ، باوەڕ بە هەڵمەتی ئەو میدیانە نەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.