پەیکەری ئەحمەدی خانی لە ئاگری ڕووخێندرا

لەلایەن ستاندار Posted on 684 جار بینراوە

ستاندەر

قەیومى ئاکەپە لە شارى بایەزیدى پارێزگاى ئاگرى لە باکووری کوردستان، پەیکەرى ئەحمەدی خانی شاعیر و نووسەرى کوردى ڕووخاند، دواى ئەوەى حکومەتى توركیا هاوسەرۆک شارەوانییەکانى (دەبەپە)ى لەسەر کارەکانیان لابرد و زیندانیکردن، قەیومى لە شوێنەکانیان دانا، ئەوەش هەشتەمین پەیکەر و مۆنۆمێنتى ناودارانی باکوورى کوردستانە کە لە ماوەى ساڵ و نیوى ڕابردوودا لەلایەن قەیومەکانەوە ڕووخێنراون.

ئاژانسى هەواڵى میدیایى دیجلە بڵاویکردەوە، ئۆڵاش ئاکهان یەکێکە لەو قەیومانەی کە بۆ بەڕێوەبەردنى شارەوانیى بازید لە پارێزگاى ئاگریى باکوورى کوردستان دانراوە، ئەو قەیومانەش بەشێک لەکارەکانیان ڕووخاندنی هێما و ڕەمزەکانى کوردە. (ئۆڵاش ئاکهان) قەیومى دانراوى حکومەتى تورکیا لە شارى بازیدى پارێزگاى ئاگرى ڕۆژى ٢٥ى حوزەیرانى ٢٠١٧ بڕیاریدا پەیکەرى ئەحمەدى خانى لە پارکى ئەحمەدى خانى لە شارى بازید بڕوخێنن و لە دواى ئەوەش پەیکەرەکەى ڕووخێنرا.

شایەنی باسە، ڕۆژى ١٠ى حوزەیرانى ٢٠١٧ مۆنۆمێتى منداڵێکى کوردى تەمەن ١٢ ساڵ لەلایەن قەیومى شارەوانیى قۆسەر لە پارێزگاى مێردین لابرا، کە بە ١٣ گولـلەى هێزە ئەمنییەکانى تورکیا و لەگەڵ باوکیدا لە ساڵى ٢٠٠٤دا و لە پاڵ ئۆتۆمبێلەکەیاندا شەهیدکرابوون، هەورەها پەیکەرى لاماسوس لە شارى ئامەد، ئۆرهان دۆغان لە جزیرە، مۆنۆمێنتی ڕۆبۆسکی لە پەیاس، مۆنۆمێنتى مەروانى لە یەنیشەهیر و پەیکەرى ئەحمەد عارف لەلایەن قەیومەکانى حکومەتى تورکیاوە ڕووخێنراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.