ئەمەریکا لە کوێی پیلانی تیرۆریستی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەوەستێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 613 جار بینراوە

ئەمەریکا لە کوێی پیلانی تیرۆریستی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەوەستێت؟!
کانتۆنی عەفرین لە بەردەم مەترسی جددیی پیلانی هەرێمیدایە..

نیاز حەمید

ئۆجەلان لە دوا دیداریدا لە ساڵی رابوردوودا لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی برای، هەستی بەمەترسی جددی بۆ سەر عەفرین کردبوو، داوای کرد کە پێوێستە زۆر زیاتر لە کایەکانی دیکە ژیاریی، گرنگی بدرێت بە پاراستنی رەوا، پیلانێکی گەورە لە ئارادایە دژی عەفرین .

ئاکەپە-داعش ، لە نیوەی دووەمی ٢٠١٤٤ دا کۆبانی هەڵبژراد بۆ داگیرکردنی ، لێ شکستی هێنا . بۆچی کۆبانێ یەکەمجار ؟ گەلێ هۆکار هەبوو کە گرنگترینیان عەفرین لە رووی جوگرافیاوە زۆر سەختترە لە کۆبانی ، کۆبانی وایدەزانی پاروییەکی هاسان بێت ، لێ بەرخۆدانی کۆبانی بووە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی مرۆڤایەتی. بەدەستکەوتی گەورە، رۆژئاڤا لەسەر ئاستی جیهانی وهەرێمی و ناو سوریاش لێیدەرچوو.

ئیمڕۆ رەقە ، پایتەختی ئاکەپە-داعش گەمارۆدراوە ،یەکەم هەنگاوی ئەم گەمارۆدانە لە کۆبانێ دەستیپێکرد ، هەر کۆبانیش بوو بەغدای پایتەختی عێراقی پاراست و نەکەوتە دەست تیرۆریستانی ئاکەپە-داعش ،کۆبانێ بووە بە پایتەختی مرۆڤایەتیی.

دەولەتی تورکیا ئێستا لە ناوخۆ و لەدەرەوەی سنورەکان لە رەوشێکی خراپدایە، بۆیە لە بەردەم بوون یا نەبوون دایە.
هەتا گەمارۆیی سەر پایتەختی ئاکەپە-داعش توندتر بێت ، تورکیا زیاتر تەنگاو دەبێت.بۆ ئەمەش پێویستی بە سەرکەوتنێک هەیە ، تا بتوانێت پێگەی خۆی لە ناو هاوکێشەی سوریا بهێڵێت، بۆیە پیلانی نزیکی ئەردۆگان ، کانتۆنی عەفرینە.

چەند رۆژێک پێش ئێستا، ئەردۆگان، بۆ چەند جارێک هەرەشەی داگیرکردنی لە کانتۆنی عەفرین کرد .

بە مەزەندەی ئەردۆگان ، کانتۆنی عەفرین لاوازترین بەشە لە جەستەی رۆژئاڤا-باکوری سوریا ، دەتوانێت پرۆژەی فیدرالی باکوری سوریا تێکبدات ، رۆڵی پێشەنگایەتی کوردان لاواز بکات و هەژمونی خۆی بەسەر هێلی چارەسەریی وەک بۆ خۆی دەیەوێت لە سوریا پاش ئەو گۆرانە دراماتیکیانە لە هەرێمەکە ، تاوبدات.

هۆکارگەلێک هەن کە تورکیا کانتۆنی عەفرینی ئەمجارە هەڵبژارد بۆ هێرش و پەلاماردان، دەتوانین بە کورتی بیخەینەڕوو:

١- لە رووی سیاسی زەمینە خۆشە بۆ ئەوەی پیلانێک لەگەڵ ئێران وحکومەتی سوریا بە سەرپەرشتی روسیا دابڕێژێت.لە گەورەبوونی هەژمونی هێلی سێیەم بۆ چارەسەریی دەترسن .
٢- هەریەکە لە روسیا و ئێران ورژێمی ئەسەد ، بە هاسانی بۆ بوونی بەرژەوەندی هاوبەشیان بۆ لێدان ولاوازکردنی پێگەی کورد کە پێشەنگایەتی گەلانی سوریا دەکات ، خاڵی هاوبەشیانە.
٣- لێدان لە عەفرین لێدانە لە هێلی سێیەم کە کورد وەک چارەسەریی بۆ تەواوی سوریا هەڵیبژاردووە.
٤- هێرش وپەلامار بۆ سەر عەفرین ، تاقیکردنەوەی ئیرادەی ئەمەریکا وهاوپەیمانانە بۆ شەڕ دژی تیرۆر وپاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئیلتزامی ئەمەریکا بەرامبەر بە هاوپەیمانی ستراتیژیی یەپەگە وهەسەدە.
٥٥-تورکیا دەیەوێت ، مۆدێلی جەرابلس لە عەفرین دوای داگیرکردنی بە هێز ، لە عەفرین دووبارە بکاتەوە ، لە بەرامبەردا ، هێزە تیرۆریستەکانی سەر بە خۆیی لە ئیدلب بۆ روسیا و ئێران بۆ تەسفیەکردن جێ بهێڵێت ، بە مانایەکی دیکە چۆن باب و جەرابلوس بەرامبەر حەلەب بازاڕی پێکرا ، ئەمجارەش ئیدلب و عەفرین بازاڕی پی بکەن.
٦- روسیا دەیەوێت لە میانی پەلاماردنی تورکیا و گروپە تیرۆستەکان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین ، سزای ئەمەریکا بدات و، تا هەژمونی لە سوریا کەم ببێتەوە.(ئەم خاڵە شرۆڤەی زیاتری دەوێت،لێ لەم وتارەدا جێگای نابێتەوە).
٧- ئێرانیش بە هەمان شێوە دەیەوێت هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمەریکا بە شەڕێک خەریک بکات دووری بخاتەوە لە داکشانی ئەو هێزانە بەرەو دێرەزوور ، چونکە شەرڤانان و ئەمریکاش نایشارنەوە ، ئاراستەی دوای رەقەیان ، بەرەو دێرەزوورە بۆ ئازادکردنی لە چنگی داعش ، ئێران دەیەوێت سنورەکانی نیوان سوریا و عێراق لە دەست سوپای ئەسەد ومێلیشیاتەکانی سەر بەخۆی بێت ، بۆ زامنکردنی هیلالی شیعی یا رێگای حەریری ئێران بۆ سەر دەریای ناوەراست.
٨- خاڵێکی دیکەی گرنگ کە دەبێت ئاماژەی پێ بدەن لەو بازاڕکردنە ، دیارە ئێستا رێزبەندی هێزە کاریگەرەکانی ناو سوریا گۆرانی جەوهەری تەکتیکی تێدا روویداوە، ئەمەش دوای ئەوە رێزبەندی قەتەر و تورکیا لەگەڵ ئێران وسوریا لەیەک بەرەدا لە هەمبەر سعودیە و ئیمارات. لە ئیدلب ئەو دوبەرە ناکۆکە هێزی چەکداری تیرۆریستان هەیە ، سوریا وئیران و قەتەر و تورکیا دەیانەوێت هەژمونی هێزەکانی سەر بەسعودیە کەم بکەنەوە و یا لەناویان ببەن ، جێگەی هێزەکانی خۆیان لە عەفرین بکەنەوە و ئیدلبیش رادەستی رژێمی سوریا بکرێتەوە.
پیلانەکە روونە ، ئامانجەکان روونتر ، ئەوەی روون نییە بۆ تورکیا وئیران وسوریا ، دەرئەنجامی ئەو پیلانەیە ، ئایا سەردەکەون یا فەشەلیان پێدێت؟!.

بۆ وەلامی ئەو پرسیارە هانا دەبەینە بەر هەندێ رەگەزی گرنگ کە هەمیشە دەرئەنجامی شەڕ یەکلادەکاتەوە:

 

١- ئیرادەی سەربەخۆ.
٢- باوەڕیی بە دۆزەکە و چارەسەریی دیموکراسیانە وپێکەوەیی گەلان .
٣- یەکرێزی گەل .
٤-چەند وجۆری هێز بۆ پاراستن.
٥- جۆری چەک .
٦- جوگرافیا.
٧- پەیوەندییەکان دەرەوەی جوگرافیا.

هەموو ئەو رەگەزانە گرنگن وستراتیژین ، بەشێکی زۆریان لە کۆبانێ وگرێ سپی و چیای قەزوان تاقیکراونەتەوە .
لە کانتۆنی عەفرین ، هەموو ئەو رەگەزانە بوونیان هەیە بەڵکو زیاتریش کە گرنگترینیان :

١١- بوونی هێزێکی یەکجار زۆر بۆ پاراستن کە خۆی لە دەیان هەزار شەرڤان دەدات ، پڕ چەککراو بە باشترین چەکی سەردەم.

٢٢- جوگرافیای کانتۆنی عەفرین بۆ هێرشبەر ، دەبێتە گۆڕستان ، بۆ هێزی پاراسنیش دەبێت قەلا ، لە کۆبانی ئەوە نەبوو ، کۆبانی خۆم وەک رۆژنامەوانێک سەردانم کردووە ، جگە لە مشتەنوور بەرزایی ئەوتۆی تیدا نەبوو تا ببێت بە خاڵی پۆزەتیڤ بۆ پاراستنی گەورە ، لێ لەگەل ئەوەش گەورەترین بەرخۆدانی تێداکرا .

کانتۆنی عەفرین کە زیاتر لە ٣٦٦٦ گوند لە خۆ دەگرێت و رووبەرەکەی نزیکەی چارەگێکی لوبنان دەبێت، نزیکەی ٢٥٠٠ کم دوجایە ، قەندیلێکە بۆ خۆی ، تۆپۆگرافییەکی سەختی هەیە کە ئەستەمە هیچ هێزێک خۆی لەبەرامبەر هێزی بەرەڤانی شەرڤانان رابگرێت.نمونەش دیارە زۆرە ، پیش دوو هەفتە لە باشوری رۆژئاوای کانتۆنی عەفرین ، تیرۆریستانی ئەلنەسرەو ئەحرار الشام لە قەلای سمعان هێرشیان کرد ، زیاتر لە ١٠٠ کوشتی وبرینداریاندا .

واپێشبینی دەکرێت کانتۆنی عەفرین وەک شاخەکانی بە پێوە بوەستێت دژی هێزە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و قەتەر .

لەم هێرشانەدا وەک پیلانکراوە ، رژێمی سوریا و مێلیشیاتە تیرۆریستەکانی سەر بە ئێران رۆڵی مشاغەلە بگێڕن ، هەرچی روسیایە رۆڵی کۆئۆردینیەتەر (منسق) لە نێوانیاندا دەگێڕێت.

تورکیا لەو پیلانەیدا ، دوا هەوڵی دەبێت ، تێکشکانی لە عەفرین کە مسۆگەرە ، کاریگەری نەرێنی دادەنێت و لە هاوکێشەی سوریا زۆر لاواز دەبێت ، کە لە دەرئەنجامدا رۆڵی هێلی سێیەم بۆ چارەسەریی زیاتر پێشدەکەوێت کە ئەم دەرئەنجامە بۆ ئێران وروسیا کارەسات دەبێت.

خاڵێکی دیکە دەمەوێت لە کۆتاییدا ئاماژەی پێ بدەم، رۆڵی ئەمەریکا چی دەبێت لە ئانی هێرشکردنە سەر کانتۆنی عەفرین؟

کانتۆنی عەفرین زیاتر لە یەک ملیۆن و٦٠٠٠ هەزار مرۆڤی تێدا دەژییەت ، زیاتر لە چارەکە ملیۆنێک ئاوارەی شارەکانی دیکەی سوریا لە ئەمن وئاسایشێکی زۆردا ژیان دەکەن ، لەو کانتۆنەوە یەک تیرۆریست لە تورکیاوە دزەی نەکردۆتە ناو سوریا و ببێتە هۆی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی. لە کانتۆنی عەفرین هیج گولەیەک بەرامبەر سوپای دەستدرژکەری تورکیا نەتەقێنراوە جگە لەم دواییانە کە پەلامارەکانی سوپای تورکیا دەیەها مرۆڤی سڤیلی کردبووە ئامانج ، بۆیە وەلامێکی توندی درایەوە.

لە هەمووشی گرنگتر ئیدارەی شارەوانیەکانی عەفرین لە لە ١٠ی سێپتەمبەر ٢٠١٥٥ هەلبژاردنی دیموکراسیانە و ئازادانەی تێدا ئەنجام درا کە بە درێژایی مێژووی سوریا هەڵبژرانی وای بەخۆیەوە نەبینیوە ، بۆیە تەواوی ئیدارەی مەدەنی کانتۆنی عەفرین لەخزمەتی گەلە.

کەواتە کانتۆنی عەفرین ، کە دەکەوێتە بەردەم پەلامار وهێرشی ئاکەپە و گروپە تیرۆریستەکان بە مبارەکەی کۆماری سێدارە ورژێمی خوێنرێژی سوریا ، وەک ئەرکێکی ئەخلاقیی دەبێت ئەمەریکا کە هاوپەیمانی ستراتیژیی یەپەگەیە لە شەری دژە تیرۆر ، نابێت بێدەنگ بێت ، چونکە ئەم هێرشە دەچێتە چوارچیوەی تێکدانی ئاسایشی خەڵکی سڤیل و ئاوارەبوونی بە سەدان هەزار مرۆڤ و زیادبوونی پەناهەندە لە دەرئەنجامی ئەو پەلامارانەی دەوڵەتی تیرۆریستی ئاکەپە ،کە کاریگەری خراپی دەبێت بۆ ئەمن وئاسایشی ئەوروپا وئەمەریکا.

لەوەش زیاتر ، ئیدی بۆ هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەیە بەرەی شەر لە رەقە جێبهێڵن ، رووبکەنە عەفرین بۆ پاراستنی خوشک و براکانیان ، کە ئەمەش لێدانیک دەبێت لە پلانی سەرۆک ترامپ بۆ رزگارکردنی رەقە لەدەست تیرۆریستانی ئاکەپە-داعش و دواکەوتنی رێگەگرتن لە هەژمونی ئێران لە دێرەزوور.

پێوێست دەکات فەرماندەیی یەپەگە ئەو راستیانە بە هاوپەیمانان بەتایبەتی ئەمەریکا رابگەیەنن، کە پەلاماردانی عەفرین بۆ ئەوان هێلی سوورە ، پێوێست دەکات هەموو کەنالەکانی دیپلۆماسی و سیاسی و سەربازیی بەکارببەن بۆ پاراستنی خەڵکی ئەم کانتۆنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.