UNAMI بەدواداچون بۆ پێشێلکاریەکان بەرامبەر دەزگای ستاندەر دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 772 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ 29ی حوزەیرانی 2017 (ئیریک مۆس هوسکیت) بەربرسی مافی مرۆڤی نوسینگەی هەولێر لە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق (UNAMI) لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ستاندەر (مەسعود عبدالخالق) کۆبویەوه بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پێشێلکارییەکان بەرامبەر “دەزگای ستاندەر” كراوە.

UNAMI 1

لە بەشێکی دیدارەکەدت، دوای روونکردنەوەی ووردەکاری پێشیلکاریەکان لەلان سەرۆکی دەزگای ستاندەر، بەربرسی مافی مرۆڤی لە نەتەوەیەکگرتوەکان (ئیریک مۆس هوسکیت) رایگەیاند، وەک ئۆفیسی هەولێری مافی مرۆڤی (UNAMI) خۆمان بە پالبشتی دەزگاکەتان دەزانین و نیگەرانین لەو پێشێلکاریانە.

ئیریک مۆس هوسکیت، بەربرسی مافی مرۆڤی لە نەتەوەیەکگرتوەکان (UNAMI)، راشیگەیاند، لە نزیکەوه چاودێری بارودۆخی دەزگاکەتان دەکەین لە پێناو هەڵگرتنی فشارەکانی بەرامبەرتان. ئێمە له راپۆرتی خومان سەرجەم پێشێلکارییەکان تۆمار دەکەین و بەدواداچونی بۆ دەکەین لەلای لایەنە پەیوەندیدارە حکومی و ئەمنیەکان.

UNAMI 2

بەربرسی مافی مرۆڤی لە نەتەوەیەکگرتوەکان لەكۆتاییدا، داوای کرد لەهەر گۆڕانكاری و بەرەو پێشڤەچونێکی نوێ ئاگاداربکرێنەوه.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.