تەجەیش دیسان خەریکە خۆی دە عفرین کا ، مەرامیش خەفیە

لەلایەن ستاندار Posted on 740 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

یەپەگە لە ساڵی 2013 کۆنتڕۆلی ئەو ناوچەیان کردو دوا بەدوای دەرکردنی داعش لە تەواوی کانتۆنی کۆبانێ و لە ئازاری ساڵی 2016ش هەمدیسان یەکینەکانی پاراستنی گەل لە ڕێگای زنجیرە شەڕو پێکدادانێک ، بەرەی نوسرەو ئەنسارو شامیان لە تەواوی ناوچەکە وەدەر ناو پێیەوە تورکیای تووڕە کردوویستی بەسوپا دووبارە ئەو کانتۆنە بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆی . بەڵام رووسەکان بە رێکەوتن لە گەڵ بەرێوەبەرایەتی کانتۆنی عفرین هەندێ لە سوپاو ئالیەتی جەنگی خۆیان تیا جێگیر کردو ناوی مەشق پێکردنی شەڕڤانانیشی لێنرا .

حالی حازر ۱٦٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و شەشسەد هەزار کەس لەو کانتۆنە دەژی و ٦٠٠ هەزار ئاوارەشی لێیەو ڕووبەرەکەشی زیاترە لە نیوەی وڵاتی لوبنان و ناوچەیەکی شاخاوی و تا بڵێیت حاسێیەو شەڕڤانانیش بە تەواوەتی خۆیان تیادا قایم کردیە .

کە سوپای رووسی هاتە عفرین وەها باسی لێوە دەکرا کە رووسا بە هێزی شەڕڤانان دێر زوورو تەواوی شارو شارۆچکەکانی ئەو دەڤەرە لە داعش و ئۆپۆزسیۆنی توند ڕەو پاک دەکاتەوە .تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست .

وەک دەڵێن سیاسەت شەڕ ئاراستە دەکا ، کە سیاسەت هەندێ لە سەرەداوەکانی خۆی دەگۆڕێ ، مەجرای شەریش خۆی لەگەڵ رێک دەخا .

هاتنی ترەمپ ، گۆران بە سەر ئەو سەرەداوە سیاسیانە لە بەرژەوەندی کوردی رۆژئاوا کراو پێیەوە نەک تورکیا بەلکو ڕژێمی بەشار ئەسەدو ئێران و بگرە رووسیاش پێی تەنگە تاو بوون .

ئێستا شەڕی کۆلان بە کۆلان کەوتۆتە رەقە و حەتمیەتی کەوتنی شارەکە بە دەستی شەڕڤانان و سوپای سوریای ئازاد و بە هاوکاری ئەمەریکا بەو هەموو جبەخانە جەنگیە پێشکەوتووەی ، بۆیان وای کردووە پایتەختی داعش لە ماوەیەکی کەم بکەوێتە بن دەستی شەڕڤانان .

لینگە قوتەی تورکیا لە ئێستاوە دەستی پێکردووەو سوپایەکی زۆری لە سەر سنوورەکانی عفرین کۆ کردۆتەوەو دەڵێ شەڕ دەکەم و ناوچەکە دەخەمە ژێر کۆنترۆلی خۆمەوەو پێیەوە ئەمنیەتی تورکیا دەپارێزم .

دوێنێ شەو رووسیا هیزێکی تری بە ۱٠ دەبابەو زۆرانێک لە ناقیلەو مودەرەعەو ئالیاتی جەنگی ترو ۱٦٠ سەرباز لە عفرین جێگیر کرد .

بە بۆچوونی خۆم هینەکەی تورکی تەنیا بۆ ئەوەیە هەناسەیەک بداتە داعش تا رەقە بەو ئاسانیە تەسلیم نەکەن ، چونکە کانتۆنی عفرین بەو عاسێیەی و خۆ قایم کردنی شەڕڤانان نابیتە پارووەکی ئاسان بۆ قوتدانی ، ئەدی ئەگەر ئەمەریکاش خۆی تێ قورتاند .

ئەدی ئەو ئیزافەیەی ئالیاتی جەنگی رووسی لەو ئان و ساتەدا بۆچیە ، بە تورکیا بڵێن ئێرە شوێنی ئێوە نیە یان لە ترسی ئەوەیان بیت ئەمەریکا بە بیانۆی پاراستنی شەڕڤانان سوپایەی زۆری خۆی تێ ئاوێ .

بە مەزندەی خۆم رووسیا هەموو سەرەداوەکانی کوردی ڕۆژئاوا تەسلیم بە ئەمەریکا ناکات و ناشیەوێ لە مفاوەزاتی جنێف دیالۆکی کوردی بە تەواوەتی لە دەست بدا ، بۆیە دوا بە دوای رەقە ، شەڕەکانی دادێ ، رووسەکان ، زەمامی پێشڤەچوونەکانی شەڕڤانان دەگرێتە ئەستۆی خۆی تا دەگاتە لێوارەکانی دەریای سپی ناوەڕاست و دوا بە دووای ئەوەشەوەو لە ڕوانگەی پارسەنگی هێز ، بە پێکەوەیی لەگەڵ ئەمەریکیەکان کار لە سەر ئاشتەوای نیشتمانی لە سوریا دەکەن .
هێخستنە خوارەوەی فرۆکە سیخۆیەکەی سووری لە ئاسمانی ڕەقەش ئەو دەلالەتەمان دەداتە دەست کە سوپای سوریا لە دەرکردنی ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی داعش و بەرەی نوسرەو شام هیچ ڕۆڵیان نابێ ، واتە ئەو ئەرکەش دەدرێتە دەست سوپای سوری ئازادو شەڕڤانان جا بە هاوکاری رووسیاوە بێت یان ئەمەریکا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.