ئایە سیاسەت وەکو چالاکیەکی بەرپرسیار پراکتیزە دەکرێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 883 جار بینراوە

مقداد محەمەد عەلی

ڕەنگە ئەم مانشێتەی سەرەوە گرنکترین پرسیار بێت نەک لە وڵاتی ئێمەدا بەڵکو دەتوانم بڵێم لە تەواوی جیھان لە مێشکی زۆربەی ھاوڵاتیان گەڵاڵە بووە چونکە لەم دۆخەدا سیاسەت بە قەیڕ اناویترین کاتدا تێدەپەڕێت لەبەرئەوەی ئەو ململانێە سیاسیە سەرتاپای جیھانی بەرەو دۆخێکی ئاڵۆز بردووە ئەستەمە چارەسەرکردنی . بۆیە ھەر زلھێزێک بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە بێ ئەوەی بیر لە گۆڕانکاریە نێو دەوڵەتێکان بکاتەوە لەبەر ئەوە سیاسەت بە نا ئارامترین کاتی خۆیدا گوزەر دەکات لە دوای شەڕی جیھانی دووەمەوە خەریکە دەگاتە شەڕێکی جیھانی قورس کە بۆچونم وایە ئەگەر ئەلتەرناتیڤی بۆ نەدۆزرێتەوە پێشبینی شەڕی جیھانی لێدەکەوێتەوە! فاکتەرەکەشی ئەوەیە لە ناو دیالۆگی سیاسی ھێز خۆی گریمان دەکات واتە لە جەوھەردا دیفاکتۆ پێش گفتوگۆکانە وەکو بوونی ھێزی ڕووسی و ئێرانی لە سوریا ئەممەش بووە ھۆی مانەوەی بەشار ئەسەد و بونی بەشێک لە ھێزی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشور وەبەیارمەتی ئەمریکا بێشمەرگە توانی پاشەکشە بە داعش بکات.

بۆیە دەبینین لە ھەموو گفتوگۆیەکی سیاسی ئەبێ ئەمریکاو ڕووسیا بوونیان ھەبێت وەبێ ئەو دوو وڵاتە زلھێزە ئەستەممە ھیچ کێشەیەک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکرێت !وەئەوەی لەم دۆخە سیاسیە بەدی دەکرێت فرە ھێزی سیاسی یە خۆی نمایش ئەکات وەئەم فرەیەش ئەمریکاو ڕووسیا دروستیان کردووەو وەدابەششیان کردووە واتە بوەتە دووجەمسەر . وەکاتێک ئەم دوو زلھێزە ڕێکناکەون ئیدی ڕێک شۆڕدەبێتەوە بۆ خوارەوە بۆ ھێزە لۆکاڵیە جیھانێکان کە سەر بەو دوو جەمسەرن وەکو ململانێ تورکیا و ئێران ھەروەھا سعودیە و قەتەر و سوریا و عێراق … تاد ، وەگومانی تیانیە ھێزە سیاسیە کانی لای خۆمانیش بەو دوو ئاراستەیە دابەش بوون ھەر لەبە رئەممەش وڵاتەکەمان لە ھەمووبوارێکەوە ئفلیج بووە !! وەچونکە ئەم ململانێە بەرژەوەنییەکی ئابوری لەپشتە لە نێوان ئەمریکاو ڕووسیا بۆیە ھێزە زەبەڵاحەکەی ئەوپەڕی دونیا کە ئەمریکایە دێت گرێبەستێکی سەربازی بە بەھای ٣٠٠ملیار دۆلار بۆماوەی ١٠ساڵ دەکات لەگەڵ سعودیا ، وەلە بەرئەوەی قەتەریش کراوەتە دەرەوەی ھاوکێشەکە بە بیانوی پەیوەندی بە داعشەوە ھەروەھا تێک دانی ئاسایشی ناوچەکە بە تایبەتی کەنداو بۆیە دێت گرێبەستی سەربازی بە بەھای ١٢ ملیار دۆلار لەگەڵ ئەمریکا واژوو دەکات وەئەوەی لەم نێوەندەیە سودمەندە تەنھا ئەمریکایە !! لەولاشەوە ڕووسیا دێت گرێبەستی سەربازی لەگەل ئێران و عێراق و سوریا تەنانەت کوریای باکوریش واژوو دەکات بۆ ئەوەی خۆی قازانجی بازرگانی بکات !! لەبەر ئەممە سیاسەت لە ڕێڕەوی خۆی لای داوە چونکە ئەمریکاو ڕووسیا بیر لە بەردەوامی بەرژەوەندییە ئابورییەکانی خۆیان ئەکەنەوە ئیدی گرنگ نیە لە سوریاو عێراق و سعودیە و قەتەر و یەمەن وئوردن و میسڕ و تەنانەت کوردستانش .. تاد ، کێ حوکم دەکات ؟ وەچۆن حوکم دەکەن ؟ چی ڕوودەدات؟ دیموکراسیەت دەچەسپێت یان نا؟ بۆیەش دەبینین ئەو ململانیە شۆڕبوتەوە بۆ خوارەوە ھەر وڵاتێک بیر لە مانەوەی خۆی و بە ھێزی خۆی دەکاتەوە.

ئێران و تورکیا لە دوای ئەمریکا و ڕووسیا ئەو دوو وڵاتە ھەرێمیە ھێزێکی زەبەڵاحی گەورەن بە ئاسانی ڕێگە نادەن بەرژەوەندییەکانیان بکەوێتە مەترسیەوە ! بۆیە ململانیە سیاسیە شەڕێکی قێزوەنی لە دوای خۆی ھێناوە ئەویش شەڕی شیعە و سوننەیە کە سەدان ساڵە چاوەڕێی تۆڵە سەنندنەوە لە یەکتری ئەکەن . وەگرفتەکەش لەوەیە لە دووبەرەی دژ بە یەکترین کە ئەویش سعودیە و ئێرانە ! بۆیە لەم جەنجاڵی ململانێە سیاسیە لە نێوان دەولەتە ئیسلامێکان ھێزیکی زەبەڵاحی وەکو داعش و بەرەی نوسڕەو ئەحراڕ شام و تەنانەت حەشدی شەعبیش دروست دەبێت ھەر ھێزێکان بیر لە تۆڵە سەندنەوە لەوەی تر دەکاتەوە ، وەلەبەر ئەوەی کورد کەوتوەتە نێو ئەو وڵاتانەوە ، وەداعش کاتێک موسڵ داگیر دەکات سەرلەنوێ کورد لە شەنگال ئەنفال دەکاتەوە ئەمجارە لەبڕی عروبەو بەعس توندڕەوی ئیسلامی بە ھاوکاری وڵاتە ھەرێمێکان کورد ئەنفال دەکات !! وەکاتێ تکریت داگیر دەکات ھەزاران سەربازی شیعە لە سەربازگەی سپایکەر قەتڵ و عام دەکات ! وەکاتێک شیعەکان تکریت و بەشیکی زۆری ناوچەکانی موسڵ دەگرێتەوەپێش ھەموو شتی َ بیر لە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە بە ھەر ڕێگایەک بێت ! وەکوردش ھیچی کەمتر نیە لەم سەرو بەندە چونکە لە نێو خۆیان بە بیانوی گەندەڵی دابەش بوونە بەڵام ڕاستی و دروستی کێشەکە بریتیە لەو پۆلین بەندە یان دووجەمسەر یە کە زۆنی زەرد نزیک دەکاتەوە لە تورکیا وەسەوزو مۆریش نزیک دەکاتەوە لە ئێران ئەممەش دیفاکتۆیەکی سیاسیە لە دوای ڕاپەرینەوە سپێنراوە بە سەر ئەو دوو لایەنە کە دواتر گۆڕانی لێکەوتەوە!! بۆیە دەگەینە ئەو دۆکترینەی کە ئامانجی ئەم دوو جەمسەرە بەھیزە جیھانیە لێکترازانی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لە پێناوی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی خۆیان ! کەواتە دەتوانین بڵیێن سیاسەت لە دوای بەھاری عەرەبیەوە بە تەواوەتی لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و اتە بریتی نیە لە بەژداری پێ کردنی ھاوڵاتیان لە حوکمدا بەڵکو بریتیە لە بەرژەوەندی بازرگانی و ئابوری !! کەواتە سیاسەت وەک فاروق ڕەفیق لە غەممە جفاتێکان – بەرگی دووەم – لاپەڕە ٣٢٦ دەڵێت : ئەو کایەیە کە ھەنوکە دا بە قەیڕاناویترین قۆناغی مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت وەئەو میکانیزمە مۆدێرنەیە کە دونیای نوێ گەممەی ژیان پێدەکات ، کەواتە ئەگەر تەفسیری ئەم بۆچونەی فاروق بکەین دەبینین جگە لەوەی لە قەیڕاندایە بەڵکو بە نائارامیەکی گەورەیە دەگوزەرێ چونکە خەڵکی ناسیاسی بونەتە سیاسەتزان بە تایبەتی لای ئێمە ! کەواتە سیاسەت وەکو خۆی پراکتیزە ناکرێت ؟ ساسێکان سیاسەت بۆ خۆیان دەکەن نەک بۆ کۆمەڵکاَ لەبەر ئەمەشە گەندەڵیەکی بێشومار لە ناو کایەی دەوڵەت ھەیە بۆیە ماوەی دوو ڕۆژ شارێکی گەورەی وەکو موسڵ و تکرێت ئەکەوێتە ژێر دەستی داعشەوە ! ئەممە جگە لەوەی گەندەڵی سیاسیە لەلایەک، لەلایەکی تریش دەرئەنجامی ئەو ململانێ گەورەیە کە بە شێوەی ھەڕەمی شۆڕ بوەتەوە خوارەوە بۆ ناو خەڵک وەکو لەسەرەوە باسم کرد !

دەرئەنجامی ئەم ململانێە کە سەرتاپای جیھانی گرتوەتەوە دەتوانین بڵێین سیاسەت بە شێوەیەکی گشتی چوەتە قۆناغێکی تازەوە ئەوەیش سیاسەتی دۆستایەتی و دوژمنایەتی! واتە دەچینەوە سەر تیۆرەکەی (کارل شیمت – ١٨٨٨-١٩٨٥) ئەم فەیلەسوفە ئەڵمانیە تا کۆتایی ژیانی باجی ئەم بۆچونەی خۆی دایەوە چونکە کاتیک ھیتلر شەڕی جیھانی دووەم دەدۆڕێنێ زیندانی دەکرێت دواتر دوور دەخرێتەوە تا کۆتایی ژیانی ، ئەم زانایە بڕوای وابوو کە سیاسەت ھیچ کاتێک بایەخی نیە تائەو کاتەی ململانییەکی سەخت و خوێناوی لە نێو پێکھاتەکان یان زلھێزەکان دروست دەبێت کە ئەویش شەڕێکی خوێناویە ڕەنگە سەرتاپای جیھان بگرێتەوە بۆیە دەبینین لە بەردەوامی ئەم ململانێَ سیاسیە دوو گریمان زۆر پێویست و گرنگ دەخاتە ڕوو یەکەم : سەرکردەی مەزن:

ئەم فەیلەسوفە پێێ وابووە ھەمیشە سیاسەت پێویستی بە سەرکردەی مەزن و لیھاتوو کاریزما یە تاکو بتوانیت بر ِیاری سیاسی گرنگ دەرکات لە ھەموو بوارەکان ، دووەم : بڕیاری سیاسی واتە لە سیاسەت ھەمیشە لای ئەم پیاوە بڕیاری سیاسی گرنگە وەئەمەش تەواوکەری خاڵی یەکەممە !! بە ھەر حاڵ دەپرسم کاتێک سیاسەت وەکو خۆی پراکتزە ناکرێت و چالاک ناکرێت لای ئێمە کێ توانای بڕیار دانی سیاسی ھەیە ؟ ئایە ئەو سەرکردەو سەرۆکەی کە کارل شیمت ئاماژەی پێ دەکات لای ئێمە ھەیە تا بتوانێت بڕیاڕی یەک لای کەرەوەی سیاسی بدات؟ ئەم وڵاممە خوێنەر پێویستە وڵامی بداتەوە لە مێشکی خۆی وەبە بێلایەنانە!! بەڵام ئەگەر دیدی خۆمان لەممەڕ سیاسەت بخەینە ڕوو لە ناو ئەو ھەموو کێشمە کێشە کە ھەنوکە تەواوی جیھانی گرتوەتەوە پێمان وایە کە: سیاسەت عەقڵ وەھۆشیاریە وەئەزمونو دیقەت دانە لە بڕیاردان دواجار ململانێ دۆستە لەگەڵ دوژمن، وەئەگەر تەفسیرێکی وردی ئەم بۆچونەی خۆمان بکەین دەبینین دووتەوەرەیە لە ناوخۆیە ململانیەکی ئازاد بۆ بە دی ھێنانی دیموکراسی ، وەلە دەرەوەش جیاکردنەوەی دۆستە لە دوژمن ، بە کورتی لەم دۆخەدا کورد و سیاسێکانی پێویستیان بەم جۆرە پۆلین بەندە ھەیە بۆ سیاسەت بە ڕێڕەوی خۆی گوزەر بکات چونکە دەتوانێن ڕووبەڕوی نەیارەکانمان بینینەوە چ داعش بیت یان حەشدی شەعبی یان تورکیا یان ئێران وەدەرئەنجام پێویستیمان بە سەرکردەی بە ھێز ھەیە توانایی بڕیاری بە پەلەی ھەبێت چونکە کورد و سیاسێکان پێویستە خۆیان لە کۆت و بەندی و پاشکۆیەتی ئێران و تورکیان و عێراق و سوریا بھێننە دەرەوە ئەگەر نا ئەم وڵاتە ئفلیج تر دەبێت بە دەستی ئەم سیاسی و ئەو سیاسی . وەئەگەر شیکاریەکی ورد بۆ دۆخی ئەمرۆی کوردستان بکەین دەبینین سیاسەت گەیشتوەتە دۆخی پێناسەکەی کارل شمیت بە واتایەک ھەر حزب و لایەنێک پێێ وایە ئەگەر لەگەڵی بیت ئەوا دۆستی ، وەبە پێچەوانەشەوە ئەگەر لەگەڵی نێت ئەوا دوژمنی.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.