ستاندەر
مسعود عەبدوڵخاڵق، رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی چوارەم زۆرترین سزا توشی (نوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنوس و چالاكوانان) دەبێتەوە. ئەو نوسەرە دەشڵێت، خەڵك باش دەزانێت كێ نشتیمان فرۆشە، ئەو لیستەی رۆشنبیران (بەناوی جاش بلاوكرایتەوە) بدرێتە دەنگدان یەكەم دەنگ دەهێن لەلای هاوڵاتیان كوردستان.
مسعود عەبدوڵخاڵق نوسەرو لێكۆلەر لە دیمانەیەكی تایبەتی كەناڵی پەیام رایدەگەیەنێت، ئێستا دابەشێكی نوێی چینایەتی لە هەرێمی كوردستان دروست بووە، كە پێكهاتووە لە دوو چنیی زۆر دور لەیەك، چینی گەندەڵكاران كە نقومی خۆشگوزەرانی بوون و رێژەیەكی زۆر كەمی كۆمەڵگا پێكدەهێنن، چینی دووەم پێكهاتوە لە خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێشمەرگە و مامۆستایان و فەرامانبەران …هتد، كە رێژە هەرە زۆرەكەی مەحروم و مەزڵومانی كۆمەڵگایە.
لێرەدا ئەركی نوسەران و رۆشنبیران دەردەكەوێت، كە بەشێك لە نوسەران بۆ كەمێك پارەوپول و زەویوزار بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەو دابەشەی چینایەتی كۆمەڵگا دەكەن و هەوڵی داپۆشینی شكست و ناشرینەكان و گەندەڵكاران دەدەن. لە بەرامبەردا، بەشەكەی دیكەی لە نوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنوس و چالاكوانان دژی بەو نادادی كۆمەڵایەتی وەستاونەتەوە و لەبەری گەل بوونەوە. هەوڵیانداوە پەردە لەسەر رووی گەندەڵكارن هەڵدەنەوە. هەرچەندە توشی زۆرترین سزادانیش بونەتەوە.
هاوكات لە بارەی ئەو هەڵمەتەی تەخوین كردن، كە كرایە سەر (نوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنوس و چالاكوانان و هاوڵاتیانی و رەخنەگران) بە هەموو شێوەیەك سوكایەتیان پێوە دەكرێت، مسعود عەبدوڵخاڵق، ئەو لیستەی رۆشنبیران (بەناوی جاش بلاوكرایتەوە) بدرێتە دەنگدان یەكەم دەنگ دەهێن.
لێرەدا تەواوی دیمانەیەكە ببینە: چاوپێكهوتن ـ ئهركی رۆشنبیری له كۆمهڵگهدا