نهێنی سەردانی شاندە باڵاكەی یەکگرتووی بۆ لای یەكێتی ئاشكرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 1679 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ 2017/7/6 لە شاری سلێمانی شاندێكی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین بەهائەدین، سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەكات، بەپێی زانیارییەكان ئاشكرابووە، شاندەكەی یەكگرتوو داواكارییەكی (پ.د.ك) بە (ی.ن.ك) دەگەیەنێت.

کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپیکردوە، شاندەكەی یەكگرتوو لە جێگای (پ.د.ك) داوای لە (ی.ن.ك) دەكات نوێنەری حیزبەكەیان بۆ لیژی ریفراندۆم دیاری بكەن. بڕیاروایە بۆ هەمان داواكاری شاندە باڵاكەی یەكگرتوو سەردانی هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بكەن.

هەروەها سامان بەشارەتی پەیامنێری رووداو ئاشكرای كرد، لە کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و یەکگرتوودا تاوتوێی ریفراندۆم و دیاری كردنی ئەندامی لیژنەی ریفراندۆم لەلایەن یەكێتی و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکرێت.

 
20208672017_45 (5)

1125

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.