سێلفی مززەخە

لەلایەن ستاندار Posted on 538 جار بینراوە

( سێلفی مززەخە )

دەڕۆم بەرەو ریفراندۆم
کوردایەتیم زۆر تۆخە
خەم لەو سێلفیەم دەخۆم
مززەخەم وا لە رۆخە
پەمپی ئاوێم لەدەستە
نەوەک تەنگە نەفەس بم
یاتاغم لۆ ببەستە
نەوەک شەوێ حەرەس بم
ماسيحەم لەسەر شانە
نەوەک لەوێ فیز بکەم
کارەبا بێ ئامانە
با وشەی قۆڕ ریز نەکەم
هەر بەنفوسی دەنگدان
دەمدەنێ روبعە مووچە
تا لە دوایان بەغاردان
بڕۆم وەکو کوچکووچە
توندم گرتووە گیرفانم
لەبەر دزی بازاڕی
فەوتانی قووت و نانم
زۆر بەسوێ یە ئازاری
چاو زەعیف و پرتۆخە
لەبەر کێم و دوومەڵێ
ناترسێن لێم بەم دۆخە
(نا) بڵێم لە جێ ی (بەڵێ) ؟!
نیشتمانم رەنگین بوو
بە نانە رەقە و بەڕوو
بە نەفت رەش و شین بوو
بە گەندەڵکار و دووڕوو
سەدساڵە تێدەکۆشم
تامی دەوڵەت بنۆشم
لێمەگەڕێن بفرۆشم
دەنگ و ئاوەز و هۆشم
جوانی کەن وێنە و تابلۆی
دەوڵەت و سەربەخۆیی
مەیکەن بە هێما و تیشکۆی
نەگبەتی و سەرەخۆریی

ژاری ٦ـ۷ـ۲٠۱۷

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.