“پارتیی دیموكراتیی کوردستان سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌كانی كۆمیسیۆنی عێڕاقی جێبه‌جێكردوه‌”

لەلایەن ستاندار Posted on 398 جار بینراوە
PDK

ستاندەر

پارتی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عێراق، قسەکەری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت، پارتیی دیموكراتیی کوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌كانی كۆمیسیۆنی عێڕاقی جێبه‌جێكردوه‌.

میقداد شه‌ریفی قسەکەری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق ڕایگه‌یاند: “پارتیی دیموكراتیی کوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌كانی كۆمیسیۆنی عێڕاقی جێبه‌جێكردوه‌، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پارتیی دیموكراتیی كوردستان كردوه‌”.

شایەنی باسە، ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوای کاتی ریفراندۆم ئـەنجام دەدرێن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بۆ لەھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادە دەكات.

چاودێران رایدەگەیەنن، ئەگەر مەبەست لە ریفراندۆم راگەیاندنی سەربەخۆیییەوە، وەک مسعود بارزانیی دەڵێت، بۆچی پارتی دەیەوێت بەشداریی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق بکات، لە کاتێکدا وا دیارە ریفراندۆم پێشی هەڵبژاردنەکانە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.