سەنتەری توێژینەوەی ستاندەر: ڕەنگە بارزانی ڕیفراندۆمەکە بکات بەڵام دەوڵەتی کوردستانیی تێدا نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 846 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی ئەو لێدوانەی مسعود بارزانی لەبارەی ریفراندۆم لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز داویەتی, پڕە لەناکۆکی و دوودڵی و پەشیمان بوونەوە، بەمشێوەیە:

١- لەلایەک سوورە لەسەر ریفراندۆم و دەوڵەت، بەڵام دەڵێت جاری ڕایناگەیەنین (بەڵام سنوری ھەیە) ، ئەوەیان گەڕانەوەیە بۆ وەسفی دەوڵەتی کوردستان بۆ خەونی شاعیر (ئەو سەردەمیش و ١٠٠ ساڵـە ھەر ووتراوە کورد دەوڵـەتی دەوێ لەکاتیکی گونجاو ) .

٢- دەڵێت (اتوقع) واتە دەڵێ واپێدەچێ کە خەلکی کوردستان دەنگ بە بەلی بدەن ..واتە گومانەکی زۆری بۆ دروست بوە کە بە نەخیریش ھەبی لەکاتیکا لە میژوودا ئەو گومانە لای ھیچ سەرکردەیەک نەبوە . ئینجا ڕاپەرینەکان وشۆرشەکان وراپەرینی ١٩٩٠ وریفراندۆمەکەی ٢٠٠٥ زۆری تر بەلگەن کە دەنگی خەلکی کوردستان مسۆگەرە بۆچی بە (اتوقع) گوزارشی کردوە .

سەنتەری تویژینەوەی ستاندەر بەووردی لە بارودۆخی دەروونی و سایکۆلۆجیەتی ئەو لیدوانانە بە ڕوونی بۆی دەردەکەوێ کە : [ ڕەنگە ڕیفراندۆمەکە بە بیسەروبەری بکات بەلام ھەنگاو بۆ دەولەتی کوردستانی تێدا نیە ، قازانجیکی وای نیە بەلام ئەگەری زیانی زۆری ھەیە، ھیشتا ئەگەری گۆڕانی ھەلویستی بارزانی ھەیە ]

لێدوانێکی مەترسیداری بارزانی لەبارەی ریفراندۆم لە دیدارێکدا لەگەل ئاژانسی رۆیتەرز مەسعود بارزانی رایگەیاندوە چاوەرێ دەکەم لە ئەنجامی ریفراندۆم دەنگی بەڵێ سەرکەوتوو بێت، ئەو لێدوانە کە بە شێوەی گومانەوە سەیری ئەنجامی ریفراندۆم دەکات بەبڕوای چاودێران دەبێت جێگای ھەڵوەستە کردن بێت کە ئەگەری شکستی تێدا تێدابێت وەک لە لێدوانەکە دەخوێندرێتەوە. ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە لە ریفراندۆمی ساڵی ٢٠٠٥ رێژەی ٩٨% ی خەڵکی کوردستان دەنگی بە بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی داوە، ئەو پاشەکشە گەورەیە لەو رێژەیەوە بۆ ئەوەی کە گومان لە سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بکرێت دەبێت بە خێرایی لایەنەکان بە ئاگا بھێنێتەوە، بەتایبەت بۆ ئێستا پێویستە بە پەلە پێداچونەوە بکرێت و بەرنامەیەکی تۆکمەتر دابنرێت، ئەگەرنا چونە ناو پرۆسەیەک کە گومانی سەرنەکەوتنی تێدابێت جۆرێکە لە قومارکردن بە ئاییندەی کوردستان و پرسی سەربەخۆیی کە واچاوەرێ دەکرێ ئەگەر ھەڵەکان ڕاست نەکرێتەوە ریفراندۆم بەو شێوەیەی ئێستا لەجێ ی نزیک کردنەوەی خەونی سەربەخۆیی بەپێچەوانەوە خەونەکە زیاتر دوور دەخاتەوە لە ھێنانەدی.

ھاوکات بەشێکی دیدارەکەی رۆیتەرز بارزانی راگەیاندوە لە دوای ریفراندۆمەکە دەچینە دانوستانێکی جدی لەگەڵ بەغدا، ئەوەش تاکە نمونەیە بەو شێوەیەبێت، بەو پێیەی ریفراندۆم دوایین قۆناغی پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتە، ھەر دانوستانێک ھەبێت دەبێ پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم بێت دوای ریفراندۆم کاتی جێبەجێ کردنی ئەنجامەکەیە نەک دانوستان لەسەری.

سەنتەری تویژینەوەی ستاندەر
٧ / ٧ / ٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.