ستاندەر
د. مه‌حمود عوسمان، “باشترین هه‌نگاو بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆم له هه‌رێم ئه‌وه‌یه به‌په‌له په‌رله‌مانى كوردستان كارابكه‌نه‌وه و په‌رله‌مان له‌و بابه‌ته‌دا رۆڵى هه‌بێت و به یاسا رێكى بكات، چونكه به‌م شێوه‌یه زۆر باشتر ده‌بێت”.
د. مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و ئه‌ندامى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆم به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كارابكرێته‌وه ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “ریفراندۆم هه‌ر له ئێستاوه ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى لێده‌گیرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌بێ په‌رله‌مان بكرێت ئه‌وا چه‌ندین جۆر ره‌خنه دروست ده‌بێت و ده‌كرێته بیانو بۆ دژایه‌تیكردنى ریفراندۆمه‌كه.
د.مه‌حمود عوسمان، له رێى “میلله‌ت“ه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدەكات،”بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆم ده‌بێت یه‌كڕیزى هه‌بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى باش نیه هه‌ندێك پشتیوانى ریفراندۆم بكه‌ن و به‌شێكى دیكه پشتیوانى نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق تاڕادده‌یه‌ك لێكتێگه‌یشتنى له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێت”.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى كورد ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نیوه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى ریفراندۆمه‌كه‌ى تێدا ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق دژى به‌ڕێوه‌چوونى ریفراندۆمه‌كه بێت كێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش بدرێت ئێران و توركیا دژى ریفراندۆمه‌كه نه‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر دژ بن ئه‌وا گه‌وره‌ترین كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات”.