سەرتیپ ویسی كەریم
ئه‌وه‌نده‌ى من زانیاری وردم هه‌بێ قوباد تاڵه‌بانى، هیچ حسابێك بۆ مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى ناكات، پێیوایه به‌شێكى زۆر له سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى خه‌ڵكى نه‌خوێنه‌وارن و به دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان كه‌وتوون، هه‌ركاتێكیش رووبه‌رووى كێشه، یاخو لێپرسینه‌وه ببێته‌وه له‌گه‌ڵیان، كارته‌كانى هێرۆخانى دایكى وه‌ك به‌كاردێنێت.
قوباد تاڵه‌بانى، له چه‌ندین دانیشتن‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ده‌بێ ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى یه‌كێتى، كه ئێستا هه‌یه نه‌مێنن، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مڕۆ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كه‌ى به‌ژدارى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بارزانى كرد له باره‌ى ریفراندۆم.
قوباد تاڵه‌بانى، له ناو یه‌كێتى جگه له دایكى گوێ له كه‌س ناگرێ و پێشیوایه، نێچیرڤان بارزانى له نێو حكومه‌ت پشتگیرى ده‌كات، سه‌ربارى ئه‌وه‌یه هیچ باوه‌ڕێكى به سیسته‌مى حكومرانی هه‌رێم نییه، ئاماده‌یه له دواى نه‌مانى له پۆسته‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانى كوڕ، به‌هۆى گۆپاڵهكهى باوكى و چهكوچهكهى دایكى هیچ حسابێكى بۆ داواكارى 34 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى و بڕیارێكى پێشووترى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى نه‌كرد ؟!
هه‌رچى نه‌جمه‌دین كه‌ریمه، خۆى له یه‌كێتى به گه‌وره‌تر ده‌زانێت، پێیوایه خۆى خاوه‌نى كه‌ركووكه.
نه‌جمه‌دین، كه‌سێكى پشوودرێژ نییه له سیاسه‌تدا، زۆرجار له كۆبوونه‌وه‌كانى حزبه‌كه‌ى تووشى هه‌ڵچوون ده‌بێت، له دواى مام جه‌لالیش هیچ رۆلێكى له نێو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نه‌ماوه، تاڕاده‌یه‌كى زۆر موقاته‌عه‌ى حزبه‌كه‌ى كردووه‌و خۆى به ته‌نها هه‌ڵوێست دهنوێنێـت.
ته‌نها چانسى نه‌جمه‌دین كه‌ریم له نێو حزبه‌كه‌ى، مانه‌وه‌یه‌تى له پۆستى پارێزگار، چونكه دواتر به دڵنیایه‌وه خۆرى ئاواده‌بێت.
جگه‌له‌وه‌ش نه‌جمه‌دین كه‌ریم، دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ پارتى هۆكارێكى سه‌ره‌كى بوو بۆ به‌ژداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ.
ناوی ئەو سەركردانەی یەكێتی، كه رازینەبوون نوێنەی حیزبەكەیان بچێتە كۆبوونەوەكەی بارزانی: