مونەزیڕانی دەوڵەتی کوردیی ئەو جۆرە میدیا و پسپۆڕە بێئاگایانە بن

لەلایەن ستاندار Posted on 601 جار بینراوە

مونەزیڕانی دەوڵەتی کوردیی ئەو جۆرە میدیا و پسپۆڕە بێئاگایانە بن
میدیا و پسپۆڕی قانونیی بێئاگا لە دونیا

كەمال چۆمانی

دەزگای باسی مەسڕوڕ بارزانیی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ د موکەڕەم تاڵەبانیی کردوە، وەک سیاسەتمەداری دێرین و پسپۆڕی قانونیی ناساندوە. رۆژنامەی هەولێری پارتییش بڵاویکردۆتەوە. لە چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: “ریفراندۆم پێویستی بە پارلەمان و یاسا نییە و لە سکۆتلاندا دو جار ریفراندۆم بۆ جیابونەوە لە بەڕیتانیا کرا، لە پارلەمانەوە بڕیار دەرنەچو.”

“مونەزیڕانی دەوڵەتی کوردیی ئەو جۆرە میدیا و پسپۆڕە بێئاگایانە بن، بەدڵنیایی داهاتویەکی باش چاوەڕێمان ناکات”

ئەوە تەنها پێویستی بە سێرچێکی سادەی گوگلە تا بزانی ئەوانە چ درۆیەکی گەورە دەکەن تا ئامانجی خۆیان بپێکن، تەنانەت بڕیاری ریفراندۆمێکی دیکەش هەر لەڕێی پارلەمانەوە دەرچوە. لە سکۆتلاندا ریفراندۆم لە پارلەمانەوە بڕیاری لێ دەدرێت، ئەوان دەزانن دەوڵەتداریی چییە و لە بەهای قانون و پارلەمان تێدەگەن، چونکە لە بنەڕەتدا دەیانەوێت ئەزمونێکی باشتر بینابکەن نەک بیانەوێت ریفراندۆم وەک کارتی سیاسیی بەکاربێنن و یان خەونی ئیماڕەتێکی عەشیرەتییان هەبێت.

مونەزیڕانی دەوڵەتی کوردیی ئەو جۆرە میدیا و پسپۆڕە بێئاگایانە بن، بەدڵنیایی داهاتویەکی باش چاوەڕێمان ناکات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.