پارتی رێگایەکی تر دەگرێتەبەر بۆ مامەڵە لەگەڵ گۆران و کۆمەڵی ئیسلامی

لەلایەن ستاندار Posted on 623 جار بینراوە

ستاندەر
پارتی دیموکراتی کوردستان بریاریداوە لەمەولا خۆی راستەوخۆ پەیوەندی بەکۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیە سیاسیەکان، ئەو ھەنگاوەی پارتی دوای ئەوە دێت لەو نێوەندگیریەی یەکێتی و یەکگرتوو بێ ئومێدبو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
جێ ی باسە پاساوی گۆران و کۆمەڵ بۆ قبوڵنەکردنی نێوبژی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی بۆ ئەوە دەگرێتەوە پێیان وایە ئەو دوو لایەنە بێ لایەنانە مامەڵەیان نەکردوە لەگەڵ پارتی جۆرێک قسەدەکەن لەگەڵ ئەوانیش بەجۆرێکی تر.
لەو چوارچێوەیە ئەمرۆ یەکشەممە لەیەکەم ھەنگاوی ئەو قۆناغە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد. کۆبوونەوەکە لە بارەگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بوو لە ھەولێر، دوای کۆبوونەوەکەش عەلی باپیر و فازڵ میرانی قسەیان بۆ رۆژنامەوانیان نەکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.