(32) ئەندامی سەركردایەتی دژی بەشداری نوینەری یەكیتی لە كۆمیتەی ریفراندۆم وەستانەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 403 جار بینراوە
YNK

ستاندەر

سەركردەیەكی باڵای یەكێتی تایبەت بەستاندەری راگەیاند، كە لە دوا دانیشتن (32) ئەندامی سەركردایەتی و (م.س) بڕیاڕیاندا، كە هیچ نوێنەرێكی یەكێتی بەشداری كۆمیتەی ریفراندۆم نەكەن تا پەرلەمان بێمەرج كارا نەكرێتەوەو ئاشتەوایی و ژیانی خەڵـكی چاك نەكرێت، ئەوەمان لەگەڵ برایانی یەكگرتووش باس كردو لە سەردانەكەیان بۆلای ئێمە، وا رێككەوتین نازانم دوای چۆن یەكگرتووش بەشداربوون، لای ئێمە ووتیان بەشدار نابین، دوای ئەو هەنگاوە هەندێ (م.س)ی یەكێتی ویستیان نوێنەر بنێرن داوایان لە (عەدنان موفتی و نجم الدین كریم) كردبوو، بەڵام  عەدنان مفتی نەچوو، دووەمیان بەشداری كرد، بەڵام لەلایەن چەندین سەرچاوە ووترا كە ئەوەو قوباد تاڵەبانی بەشداریەكەیان تەنها نوێنەری خۆیان دەكەن نەك یەكێتی .

شایەنی ووتنە، لەدانیشتنەكەی دوێنێی كۆمیتەكە وەك بەدیلی پەرلەمان چەندین بڕیاریان داوە، كە زیاتر هەرێمی كوردستانیان بەرەو ئالۆزی و عینادی بردوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.