ئومێد ئەحمەد: لە ئاسایش گوتیان بەردەوام بی دەتكوژین

لەلایەن ستاندار Posted on 2730 جار بینراوە 0 سەرنج
19961394_1654615904572327_8621859850788772140_n

ستاندەر

ئومێد ئەحمەد، رایدەگەیەنێت، لە كاتی لێكوڵینەوەم لە ئاسایش، پێیان گوتم بەردەوام بی لە رەخنە گرتن، دەتكوژین و، بۆت نییە قسە لەسەر مسعود بارزانی و ماڵباتەكەی بكەی.

دوای ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمرۆ 2017/7/10 دوو شەممە (ئومێد ئەحمەد) شاعیر و چالاکی مەدەنی ھەولێر لەلایەن ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکرا، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر (٧) ناوبراو ئازادکرا.

ئومێد ئەحمەد، زانیاری لە سەر دەستگیركردنەكەی ئاشكرا دەكات و، دەڵێ،”لە كاتی لێكوڵینەوەم لە ئاسایش، پێیان گوتم تۆ سەر بەلایەنێكی، بەردەوام بی لە رەخنە گرتن، دەتكوژین”.

ئومێد ئەحمەد، دەشڵێت، دوای ساڵی 2013ەوە تا بەو هەڕەشەی ئەمڕۆی ئاسایش شەشم جارە هەڕەشەی كوشتنم لێ كراوە، بەهۆی ئەوەی دەستیان بەسەر دادگاش گرتوە، ئامادە نیم سكاڵا تۆمار بكەم.

ئومێد ئەحمەد، دەڵێت، لە ئاسایشی هەولێر مۆبایل و هەندێك شتی دیكەیان دەست بەسەر كردوە، هەروەها لاپەڕەی تەیبەتم لە فەیسبوك لە دەستی ئاسایشی هەولێر دایە، داوا لە داوا لە هاوڵاتیان و هاوڕێیانم دەكەم دەكەم پەیامی تایبەتم بۆ فەیسبوكەكەم نەنێرن”.

ئومێد ئەحمەد، سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنەكەی، بە ئێن ئار تر گووت: “بە هۆی ئەو رەخنە و هۆنراوانەی لە پێناو خەڵكی ستەم دیدە دەینوسم، دەستگیریان كردم”، هەروەها ئومێد ئەحمەد، دەڵێ، بەردەوام دەبم لە رەخنە گرتن، خەڵك رەخنە بگیرێت خیانەتە، بەڵام خۆیان دەبابە بهێننە حەرەمی پەرلەمان خیانەت نییە”.

ئومێد ئەحمەد، دەڵێت،”فشاری ئازادی خوازان بوە هۆی ئازاد كردنم، ئێستا تێدەگەم خەڵكێكی زۆر هۆشیارن و لە خەمی ئازادی دان”.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *