دانیشتنی سێ لایەنە ئیسلامیەکە سەرکەوتو نەبوە

لەلایەن ستاندار Posted on 623 جار بینراوە

ستاندەر
دوێنێ دووشەممە لە سلێمانی ھەر سێ لایەنی ئیسلامی (یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی) دانیشتنێکی ھاوبەشیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتی یەک لیستی نێوانیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئاییندە.
سەرچاوەیەک لە ئینیستیوتی بانگخوازان کە پێشتر بەشداریان لەکۆبونەوەی لایەنە ئیسلامیەکان کردوە رایگەیاند بەھۆی ئەوەی بۆیان دەرکەوتوە کە پرۆژەی یەک لیستی ئیسلامی پرۆژەی پارتیە ئەوان لێ ی کشاونەتەوە.
جێ ی باسە تاکو ئێستا بەفەرمی دوا بڕیار ڕون نیە لەسەر بریاری کۆتایی لایەنە ئیسلامیەکان بەڵام بەھۆی لاوازی متمانەی نێوان لایەنەکان و ھێرشی لایەنگرانی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان بەرامبەر یەکتر گەیشتنیان بەرێکەوتن زۆر لاوازبوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.