زه‌به‌نگ به‌هادین
پارته‌كانى كوردوستانى باشور به درێژاى بیست و پێنج ساڵى رابردوو له پاشه‌كشه‌ى سیاسى و جه‌ماوه‌ریدان له ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌ت له دواى پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكى یه‌كان هێنده‌ى تر توشى دارمانى سیاسى بوون له ئه‌نجامى نه‌زانینى سیاسى و به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵه‌ى هه‌رێمدا , روخانى رژێمى سه‌دام باشترین هه‌لێك بوو بۆ كوردانى باشور سه‌ره داوى دستپێكردنى سه‌ربه‌خۆى راسته‌قینه‌ى خۆیانى لێوه ده‌ستپێبكه‌ن و ئامانجى راسته‌قینه‌ى خۆیان بدۆزنه‌وه . به‌ڵام به پێچه‌وه‌انه‌وه حیزبه كوردى یه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاكانى رزگاركردنى عێراقه‌وه هێنده‌ى گرنگیان به زیندووكردنه‌وه‌ى به‌غداد و هه‌ستانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقى دا نیو هێنده گرنگیان به داهاتووى كوردوستان و رزگار بوونى كورد له ده‌ست هه‌ره‌شه‌و ترسه‌كانى داهاتووى ئه‌م عه‌ربانه نه‌دا كه ئێستا پێیان ده‌ڵێن شوفێنى , هێنده‌ى خه‌ریكى گه‌وره كردنى حیزبه‌كانى شیعه‌و سوننه بوو نیو هێنده خۆیان له ئاستى سیاسى ئه‌واندا گه‌وره نه‌كرد .سه‌ركرده كانى كورد به شانازى یه‌وه باسى دارشتنهوهى ده‌ستورى عێراقى و جێگیر كردنى ماده‌ى سه‌دو چل ده‌كه‌ن , ئه‌مه له كاتێكدایه تا ئێستاش خۆیان نه‌یانتوانى یه‌وه ده‌ستورێك بۆ كوردوستان دابنێن و ره‌زامه‌ندى زۆرینه‌ى له‌سه‌ر بێت و له به‌رژه‌وه‌ندى كوردوستان دا كار بكات ئه‌م ده‌ستوره . ئێستاش خه‌ونى گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شى به‌غداد له خه‌یاڵى هه‌موو حیزبه‌كانى كوردوستان زیندووه , ئه‌وه عیراقى نوێ یه كه ئه‌م سیاسى و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى كوردوستانى ناوێت به قێزه‌وه‌ن سه‌یریان ده‌كات , سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه عێراقى كه‌وتوو ئێستا خۆى به سه‌ربه‌رز تر و قاره‌مانتر داده‌نێـت له كوردوستانێك كه بیست و پێنج ساڵه خۆى حوكمرانى خۆى ده‌كات , ره‌نگه ئه‌مه سه‌یركردنێكى ئاسایى بێـت كاتێك ده‌سه‌ڵاتێك له‌م ماوه زۆره‌دا به‌و پاره دارایى یه زۆره‌وه كه له ساڵانى رابردوو له‌به‌ر ده‌ستى ئه‌م حیزبانهیا بووه نه‌توانراوه سه‌رتایترین خزمه‌تگوزارى یه‌كان به ته‌واوى فه‌راهه‌م بكرێـت , بوار نى یه بێ كه‌م و كورى بێت له كوردوستان كه ئاو‌و كاره‌بایه ته‌ندروستى یه په‌روه‌رده‌یه وه تازه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سهرتاكانى راپه‌رین و جۆزه‌ى بیست ئه‌مپێرى داده‌نێن بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى كاره‌با . له كوردوستان سه‌یرى هه‌ر جومگهیهكه به‌رێوه‌بردن و كاركردن بكه‌یت شكستێك به دى ده‌كه‌یت , هیچ كایه‌یه‌ك به بێ شكست و كه‌م و كورى نى یه له كوردوستان دا , تا ئیٍستاش حكومه‌ت دوو پارچه‌یه زۆنى زه‌رد به جیا و زۆنى سه‌وز به جیا , پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منى یه‌كان تا ئێستاش به نیشتیمانى نه‌كراون , له پاش بیست و پێنج ساڵ حوكمرانى حكومه‌تێكمان هه‌یه به‌شێكى وه‌زیره‌كانى به زۆره مڵى و به ئه‌مرى حیزبێك ده‌ركراون و بێنرخكراون له وه‌زیفه‌كانیان , په‌رله‌مانێك كه له ناو هه‌موو میلله‌تێكدا ره‌مزى دیموكراسى و مافى مرۆڤه به زه‌برى چه‌ك داخراوه و رێگه نادرێـت سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌كه بۆ دۆندرمه خواردنێكیش بچێته زۆنه زه‌رده‌كه به‌ڵام شانازى ده‌كه‌ن له هۆڵێكى په‌رله‌مانى ئه‌ورپا چه‌ند كاتژمێریكیان پێدراوه بۆ قسه كردن كه ئه‌مه هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت له‌م شوێنه ئاسایى قسه بكات . له هه‌موو كایه‌كانى رۆژانه به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه شكست دیاره هه‌م له ته‌ندروستى و پهورهوهرده و كشت‌و كاڵ و بازرگانى , هه‌ر ده‌رگایه‌ك بكه‌یته‌وه كۆمه‌لێك كێشه‌ى زۆر و شكستى زۆر به‌ره‌و رووت ده‌بێته‌وه . له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر كایه سیاسى یه كه‌ى حیزبه‌كانى كوردوستانه كه ئه‌م حیزبانه شكستى ته‌واویان پێهێناوه له فه‌زایه‌كى چهقیهستهدا جێگیریان كردووه بێ ئه‌وه‌ى خه‌مى زیندوكرنهوهى نیشتیمان له بیریاندا بێت , پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ده‌رگاوه ده‌ركراوه له به‌غداد كه‌چى ئه‌وه هه‌ر پاشه‌كشه ناكات و ئێستاش له خه‌ونى گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باوه‌شى به‌غداد ئه‌گه‌ر له پهرنجهرهشهوه بێت , ئه‌وه پارتى یه كێشه‌ى هه‌یه له گه‌ڵ مالیكى كه خۆى داینا له سه‌ر كورسى یه‌كه‌ى ئه‌وه خه‌ڵكى بێدهسهلاتى كوردوستان نه‌بوو ئێستاش ده‌یه‌وێت خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه مالیكى بوو مووچه‌كه‌ى برین وئه‌و دوژمنتانه , ئه‌م قسه‌یه یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆرانیش ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ها ئیسلامى یه‌كانیش , چونكه ئه‌وانیش به‌شێكن له‌م شكسته سیاسى یه ى كوردوستانى تێكه‌وتووه ئه‌وانیش ساڵانێكى زۆره له به‌غداد چی‌یان كردووه به ته‌نها وه‌رگتنى مووچه‌یه‌كى زۆر و كۆمه‌ڵێك پله‌و پۆست له كوردوستانیش نه‌یانتوانى یه‌وه لۆبیه‌كى دروست بنیات بنین بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ و سیسته‌مى حكومرانى كوردوستان . له دواى شه‌رى داعش ئاینده‌یه‌كى نوێ دێته ناوچه‌كه ئه‌م گه‌مه‌یه پێویستى به سهركهوتوهكانه كه ئیتر ده‌ستكه‌وته‌كانى شهر به‌ش بكه‌ن , به‌ڵام ئایا كورد له كوێدا سه‌ركه‌وتوو بوو , كاتێك كورد هه‌زار و حه‌وت سه‌د پێشمه‌رگه زیاترى شه‌هید بووه كامه سه‌ركه‌وتن بووه به ده‌ستى هێناوه ئه‌وه‌ى كورد كردى ته‌نها پارێزگارى بووه له مانه‌وه‌ى خۆى ئه‌ویش به هاوبه‌شى هاوپه‌یمانان و ئێرانى یه‌كان راسته سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى به‌دى هاتووه به‌ڵام بێ سه‌ركه‌وتنى سیاسى , له رووى سیاسى كورد نه‌یتوانى هیچ سوودێك له‌و هه‌موو سه‌ردان و پشتیوانى یه‌ى هاوپه‌یمانان وه‌ربگرێت له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا به‌ڵكو روو یه‌كى ناشرینى كوردیان نیشانى ده‌ره‌وه‌دا له زیندوكردنه‌وه‌ى شه‌رى براكوژى له شه‌نگال دا و له فرۆشتنه‌وه‌ى چه‌كى هاوپه‌یمانان و له به‌ش به‌ش كردنى ناوچه‌كان و بیره نه‌وته‌كان به‌سه رخۆیاندا , له له كارخستنى ده‌زگاى ته‌شریع و یاسا دانا له ده‌ستاو ده‌ست نه‌كردنى ده‌سه‌ڵات , ئه‌مه شكستێكى گه‌وره بوو بۆ كورد كه نه‌یتوانى ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه داواى مافى ره‌واى خۆى بكات , ته‌نانه‌ت هه‌لى هه‌ستانه‌وه‌ى خۆى به‌رامبه‌ر به‌غداد له كیس دا كاتیك به‌غداد له لاوازترین حاڵه‌تى سیاسى و سه‌ربازى بوو له سه‌ره‌تاكانى شه‌رى داعشدا . ده‌بوایه سه‌ركردایه‌تى كورد كاتێك رێككه‌وتنامه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكى یه‌كان ئیمزا ده‌كات بۆ شه‌رى داعش بیرى لاى مافه ره‌واكانى خۆى هه‌بووایه نه‌ك له هاوكارى و یارمه‌تى دارایى , ته‌نانه‌ت كورد نه‌یتوانى شه‌راكه‌تێكى عه‌سكه‌رى و سیاسى هاوبه‌شیش بهرێگهیهكى دیبلوماسى سه‌ركه‌وتوو دروست بكات له‌گه‌ڵ به‌غداد تا بتوانێت متمانه‌ى به‌غداد به ده‌ست بێنێت كه ئه‌م حیزبه سیاسى یانه داواى مافى كوردوستان ده‌كه‌ن و كارێكى وا بكه‌ن به‌غداد هاوكاریان بێت نه‌ك وه‌ك ئێستا دژ بێت . ئێستا پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان خۆى كردووه به هه‌ڵگرى مه‌شخه‌ڵى سه‌ربه‌خۆى , سه‌ره‌تا خه‌ڵك ده‌پرسێت ئایا پارتى له چه‌ند ساڵى رابردوو چى پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌ى كرد له رووى سیاسى یه‌وه ئایا پارتى و ته‌نانه‌ت یه‌كێتى و گۆرانیش متمانه‌یانه ماوه لاى خه‌ڵك , ئایا ئه‌و دروشمى مافى چاره‌نوس و سه‌ربه‌خۆى یه راسته , پارتى دیموركراتى كوردوستان كه برواى به دیموكراسى و ده‌ستاو ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات نى یه وه خۆى په‌یره‌وى ناكات له كورسه یه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمدا , چۆن ده‌توانێـت ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسى بنیات بنێت , یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان كه خۆى پارچه پارچه‌و له‌ت له‌ته كه‌س سه‌رو قاچى لێك جیا ناكاته‌وه چۆن ده‌وڵه‌تێكى یه‌كگرتوو بۆ كورد دروست ده‌كات . بزوتنه‌وه‌ى گۆران كه تائێستاش ئاراسته‌یه‌كى سیاسى دیار و سه‌ركه‌وتووى نى یه تا ئێستاش ناتوانێت بیر باوهركانى به‌رجه‌سته بكات له بونیادى بزوتنه‌وه‌كه‌ى خۆیدا چۆن ده‌توانێـت ده‌وڵه‌تێكى حوكمرانى سیاسى یه‌كسان دروست بكات بۆ خه‌ڵك و بونیاده دیموكراسى یه‌كانى تێدا به‌رجه‌سته بكات , ئه‌و حیزبه ئیسلامى یانه‌ى كه سه‌ره‌كیترن بنه‌ماى ئاینى ئیسلامیان تێدا نى یه كه راستگۆى یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و كه‌سانى میلله‌ته‌كه‌یان ئێستا هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌ماوه ته‌نانه‌ت لاى ئه‌ندامانى خۆشیان هێنده ئه‌م لاو ئه‌و لایان كرد هێنده نیفاقى سیاسیان نواند كه‌س برواى پێیان نه‌ماوه . ئه‌م حیزبانه‌ى كوردوستان له سه‌ره‌تایترین هه‌نگاوى سیاسیانه‌وه تا ئێستا به ته‌نها شكستیان كۆكردۆته‌وه , ئه‌وان هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له كایه سیاسى یه‌كان دا ئێستاش ئه‌م بابه‌تى ریفراندۆمه‌ى پارتى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات به ته‌نها شاردنه‌وه‌ى شكسته‌كانى پارتى یه كه بیست و پێنج ساڵه نه‌یتوانى وه سه‌ربه‌خۆى بۆ كورد به ده‌ست بێنێت , كه بیست وپینج ساڵه نه‌یتوانى یه‌وه ده‌ستورێكى گوتجاو بۆ كورد بنووسێته‌وه كه میلله‌ت له‌ژێریدا به سه‌ربه‌رزى بژى یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت , بیست و پێنج ساڵه ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سیاسى كوردوستان دا گرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌س ئه‌وان خه‌باتیان كردبێت و ئه‌وان شه‌هیدیان دابێت و ئه‌وان رۆڵه‌ى میلله‌ت بن , بیست و پێنج ساڵه نه‌یانتوانى پشتگیرى ووڵاتان په‌یدا بكه‌ن و تێ‌یان بگه‌یه‌نن كه ئێمه میلله‌تێكین مافى خۆمانمان ده‌وێت ,بیست پێنج ساڵه نه‌یانتوانى ماتمانهى عێراق به ده‌ست بێنن كه ئه‌مان دراوسێهیهكى باشن . ئێستا هاتوون له سایه‌ى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كى ماوه به‌سه‌ر چوو , په‌رله‌مانێكى داخراو , حكومه‌تێكى وه‌زیر ده‌ركراو , كۆمه‌لێكى حیزبى دژ به یه‌ك و نا ته‌با به یه‌كتر , میلله‌تێكى پارچه پارچه كرا‌و برسى كرا‌و , ژێرخانێكى داروخاو دارماو , ئابوورى یه‌كى سه‌قه‌ت , دۆخێكى ناوچه‌ى و ناوخۆى ناته‌ندروست ریفراندۆم ده‌كه‌ن , ریفراندۆم به‌م هه‌موو شكسته‌وه چۆن به‌رێوه ده‌چێت و چۆن رێچكه ده‌گرێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆى , ده‌بێت سه‌رتا پارتى و ئه‌وانى تریش شكسته‌كانى خۆیان چاك بكه‌نه‌وه پاش ئه‌وه به دواى سه‌ربه‌خۆیدا بگه‌رێن , ئه‌وه میلله‌ت نى یه شكستى هێنابێت و ئێستا ئێوه بتانه‌وێت میلله‌ت هه‌ستێننه‌وه ده‌وڵه‌تى بۆ دروست بكه‌ن ئه‌وه ئێوه‌ن كه شكستان هێناوه‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌مجاره‌ش به میلله‌ت خۆتان هه‌ستێننه‌وه .