برۆکسل، هەولێر نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 657 جار بینراوە

دانا هەڵەبجەیی

یەکێک لە پایە گرنگەکانی سیاسیەت و دەوڵەتداری کاری دیپلۆماسییە، ئەم چالاکییەی کە دەبێتە هۆی دروستکردنی پەیوەندی وڵاتان و میللەتان، لە سەدەی حەڤدەوە دەستبەکار بووە. دیپلۆماتیک وشەیەکی یۆنانییە بە واتای بەڵگەنامەی فەرمی دێت.

کاری دیپلۆماسی لە قونسڵخانە و باڵیۆخانە و نوێنەرایەتی و شاندە فەرمییەکاندا، جێی خۆی ئەکاتەوە،. ئەم بنەما بە هێزەی سیاسیەتکردن، کۆد و ئاماژە و هونەری خۆی هەیە، کە جگە لە کات و شوێن، زمانی جەستە و تۆنی دەنگ و ڕوخسار کاریگەری خۆی هەیە،،.، کۆمەڵێک ئەتێکێتی بنچینەیی فرەی هەیە کە نابێت فەرامۆش بکرێت،،.

جارێکیان شای سعود لە کۆشکی شایانەی ئینگلاند، بە میوانداری شا ئێلازبیت، نان ئەخۆن،، سەرەتا بەرخوادنی ئەوروپییەکان سوپ(شۆربا)یە، شای سعود یەکەم کەس دەستپێئەکات و بە بێ کەوچک شۆرباکە هەڵئەقوڕێنیت، شای بریتانیاش بەدوای ئەودا بە بێ کەوچک دەست بە شۆربا هەڵقوڕان ئەکات،،. ئەم جوڵەیەی شای بریتانیا وای کرد کە سعودییەکان هەست بە خاوەن ماڵییەتی خۆیان بکەن و هەست بە ئاسودەیی و ئارامی بکەن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا داواکارییەکانیان بەسەر شای سعوددا بە ئاسانی سەپاند،،. دەیان نمونەی تری هونەری دیپلۆماسیەت هەیە، کە بە داخەوە تا ئەوەی من لە کورددا بینیومە، زۆر لە ئاستێکی کۆمیدیایە.

شاندێک کە ئەچێتە شوێنیکەوە، ڕێوشوێنی تایبەت، وە ئاستی بەشداربووان، گرنگایەتی بابەتەکە یاخود پرسەکەی کە لەسەری کۆ ئەبنەوە دیاری ئەکات.

شاندەکەی بە ناو ڕیفراندۆم کە بارزانی سەرۆکایەتی ئەکرد، جگە لەئەوەی کە لە ئاستێکی نزمدا بوو، وەک شاندێکی فەرمی و یاسایی پەسەند نەکرابوو، نە لە هوندر و نە لە هەندەران.

بیننی سەرۆک و چەند ئەندامێکی پارتێکی ناسیۆنالیستی یەکێک لە هەرێمەکانی بەلجیکا کە ئەویش فلامییەکان بێت، هیچ لە دۆزی کورد ناگۆڕیت و کاریگەری لەسەر نابێت.

یەکەم: کۆبونەوەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی تایبەتی گیرابوو، کە هەموو دەزگا و ڕیکخراوێک ئەتوانن ئەو هۆڵە بە کرێ بگرن و چالاکی خۆیانی تێدا ئەنجام بدەن، وە خۆم دەیان جار بەشداریم کردووە لەو هۆڵانەدا، راستە لە ساختمانی پەرلەمانی ئەوروپایە، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی بە بڕیار و سیاسیەت و ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپاوە نییەوە، وەک هەر هۆڵێک بە کرێ ئەدرێت.

کەواتە شاندەکە دانیشتنی فەرمی لەگەڵ هیچ کۆمیسێۆنێکی پەرلەمان نەکردووە، چ جا سەرۆکایەتی یەکێتیی ئەورپا!.
شاندەکە لە هۆدەیەکی ساختمانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ پارتێکی هەرێمێکی بەلجیکا میواندداری کراون، نەک وتووێژی فەرمی و نەک پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا.

دووەم: کام بەڵگەنامە و کام دۆکومێنتی فەرمییان هێناوە و کام پرۆتۆکۆڵ و ڕێکەوتنی لێکتێگەیشتن واژوو کرا؟؟

سێێەم: خۆێندنەوەی زمانی جەستەی بارزانی، کەسێکی بێ ئوقرە و توڕە و بێ منەت و پەلە بوو،. نەجمەدین کەریم، کەسێک بوو هەمیشە خۆی ئەخست بە پشتی کورسییەکی خۆیدا، کە گوزارشت بوو لەوەی کە کێشەی ئەو نییە و ناچارکراوە کە لەوێیە، چپەیەکی بۆ بارزانی کرد، ئەویش فەررامۆش کرا. هۆشیار زیباریش کە دوانزە ساڵ وەزیر بوو و خۆم لە نزیکەوە لە هەندێک بۆنەی هۆڵەندا هاوشاندی بووم، ئەبوایە بیزانایە چی ئەکات، بەڵام ئەو بە تەواوی دەریخست کە چەندە ڕووخاو و پەشۆکاو بووە، بە لا دانیشتن و سەری خۆی خستنە ناو دەستی و شاردنەوەی لایەکی ڕوخساری بە هەمیشەیی، جگە لە خۆشاردنەوە و داڕمان و بێ هیوایی، هیچ پەیامێکی دی پێ نەبوو، پاشان ناردنی کاخەزی تێبینی بۆ بارزانی، هێمایەکی زۆر ناماقوڵی دیپلۆماسییە، تەنیا لە ڕۆژهەڵات کاری پێ دەکرێت، کە دەلالەتی زۆر نێگەتەیفانەی هەبوو لە سەر بارزانی،،،.

چوارەم: ئەم دانیشتنە زیاتر لە کۆنگەرەی ڕۆژنامە نووسی ئەچوو، تا لە کۆبونەوەیکی فەرمی، چونکە قسەکان هەمووی سەرپێی و راگوزەر بوون، بە بێ بڕیاردان کۆتایی پێ هات.

پێنجەم : ئاخاوتنەکەی بارزانی زۆر خۆماڵییانە بوو، لەوە نە ئەچوو قسە بۆ ئەورپییەک بکات، چونکە ئەوە ئەتکێتی ئاخاواتنی یەکێک نەبوو کە داوا و خواستی نەتەوەکەی هێنابێت بۆ ئەوەی پشتگیری بکرێت .

بەکارهێنای ڕۆژەکانی هەفتە، کودەتای سیاسی! لەبیرچوونەوەی ساڵی هەڵبژاردن، مەرج ئاسا قسەکردن، سەرلقاندن و بە گاڵتە ئامێزی نیگاکرد،،.
زۆری تریش کە مایەی بە جدی وەرنەگرتنی قسەکانی بوو.

پاشان، لەو هۆڵەدا، وەرگێڕی ڕاستەوخۆ هەیە و بە هیدفۆن هەوموو زمانەکان ئەگوێزریتەوە بۆ ئامادەبووان، کاتژمێری بە سەد دۆلار، وەرگێڕی فەرمی و دانپیانراو هەیە، ئیتر ئەم کات کوشتنەی فەلاح مستەفای بۆ چی بوو، کە زۆری ئەپەڕاند و زۆریشی ئەخستە سەر، لە هەمووی خۆشتر لەو وەرگیڕانێکدا، بە بارزانی ووت کە ئەو کابرا ئەوروپییە ئەڵێت: ئیشەڵا سەرکەوتوو ئەبن،،. ئاخرکام ئەوروپی وشەی ئیشەڵا، ان یشاء اللة بەکاردێنێت؟؟!.

وە بە ڕاستی نزمی ئاستی کۆبونەوەکەی یەکێک لە هۆڵە بە کرێگیراوەکانی ناو ساختمانی پەرلەمانی ئەوروپا، لەوە خۆی بینی کە جگە لە میدیای پارتی و ئێن ئارتی، نە لە هیچ تەلەڤزێونێکی بەلجیکی و ڕۆژنامەیەک باس نەکراو و نەکرایە مانشێت، وە لە سایتی خودی پەرلەمانیشدا لە کولەکەی تەڕ باس نەکرا،،.
ئەمە یەکەم جار نییە کە بارزانی شەرمەزار ئەکەن، لە ئیتالیاش بەناوی کۆنگرەی ئاشتییەوە، زەنگێک و مەدالیایەکی ساختەیان پێ بەخشی، کە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نەبوو، و لە کوردستانیش کردیانە هەرا و ڕیکلام بۆ بارزانی،،بێ ئەزموونی و ناکارامەیی ئاستی کارگیرەکانی نوێنەرایەتی دەرەوەی پارتی، ئەم جارەیان دەرکەوت.

ئیتر بۆ کوردی داماوتان هێناوەتە چۆک کە گوایە هاتوون بۆ ئەروپا پشتگیری بۆ ڕیفراندۆم پەیا ئەکەن، تۆ دووەم حیزبی کودستانت لە پەرلەمان دەرکرد، کەچی بە میوانە ئەوروپییەکان ئەڵێت، ئەی کوا مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی، ئەگەر پشتگیریمان نەکەن؟ یانی ئەو کۆمەڵە پرنسیپەی ئەوروپا کە جێگیربووە، تەنیا بەستراوەتەوە بە پشتگیرییەکی بارزانی،. ئەمە ئەوپەڕی بێ ئاستی ئاخافتن و نەزانینی دیپلۆماسیەتی سیاسی بووە تا ئێستا بیسترا بێت،،.
لە کۆتا قسەمدا ئەوەیە، کەسێک بەلەمێکی پێ بەڕێوە نەچێت، چۆن کەشتییەکی ئەخەیتە بەردەست؟؟.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.