دکتۆر قاسملوو

لەلایەن ستاندار Posted on 692 جار بینراوە

ئامادەکردنی: مالپەری Ekurd

لە روژی دوشە مە ٢٢دیسامبری سالی ١٩٣٠ لەشاری ورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست ڕۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەورمێ‌و دوایی لەتاران تەواوکرد.
‌١٩٤٥تیکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کردساڵی ١٩٤٦کۆماری کوردستان لەمەھاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران سالی١٩٤٩ بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس ھاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لەشا لەزانستگەی تاران ١٤فبرایر١٩٤٩ کەبوو بەھۆی لەنێو چوونی ئازادی‌یەدێموکراتی‌یەکان لەسەرانسەری ئێران‌دا. بەو بۆنەیەوەکۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارەئێرانی‌یەکان لەپاریس پێک ھات کەلەوێ دا عەبدولرەحمان قاسملوو بەدرێژی لەدژی شا‌و رێژیمەکەی قسەی کرد لەئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ئیعترازییان بۆ حەمەرەزا شا نارد. ئەم کارەبوو بەھۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لەپاریس، تەنانەت حکوومەتی فەرانسەبۆ سەر قاسملوو. سەرئەنجام ناچار بوو پاریس بەجێ بھێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی “یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران” چوو بۆ پراگ پێتەختی چیکوسڵۆواکی. ھەر لەو ماوەیەدا کەلەفەرانسەبوو، بەھاوکاریی چەند خوێندکاری دیکەی کورد”کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لەئورووپا”یان دامەزراند. لەو ماوەیەدا کەلەپڕاگ خەریکی خوێندن بوو لەتێکۆشانی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیش‌دا بەشدار بوو. ساڵی ١٩٥٢ بەنوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێران لەدووھەم کۆبوونەوەی ئەم رێکخراوەدا کەلەشاری پڕاگ گیرا، بەشدار بوو. ھەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لەزۆر کۆبوونەوەو کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیھانیی لاوان‌دا لەشاری بووداپێست بەشدار بوو. ساڵی ١٩٥٣ لەسەردەمی حکوومەتی موسەدیق‌دا عەبدولرەحمان قاسملوو پاش ئەوەی لەزانستگەی پڕاگ‌دا لیسانسی زانستەکۆمەڵایەتی و سیاسی‌یەکانی وەرگرت گەڕایەوەئێران. ئەو کاتەلەنێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی توودەی ئێران دا یەکیەتیی تەشکیلاتی ھەبوو.

قاسملوو پاش شەش مانگ تێکۆشان لەتاران ھاتەوەمەھاباد‌و لەوێ بەرپرسایەتیی کاری حیزبی بەئەستۆ گرت. پاش کودیتای ١٩آگوستی١٩٥٣ ناچار بوو بەتەواوی خۆی بشارێتەوەو بەنھێنی لەتاران ‌و لەکوردستان خەریکی کاری حیزبی بێ. لەو ماوەیەدا عەبدولرەحمان قاسملوو سەرپەرستیی رۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی بەئەستۆوەبوو کەتەنیا پێنج ژمارەی بەنھێنی لـێ دەرچوو. ھەر لەو ماوەیەش دا بوو کەکۆمیتەیەکی سەرانسەری بۆ کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبەرپرسایەتیی ئەو پێک ھات. عەبدولرەحمان قاسملوو ساڵی ١٩٥٨ جارێکی دیکەچۆوەچیکوسڵۆواکی، ساڵی ‌١٩٥٨ پاش سەرکەوتنی شۆڕشی عێراق ‌و بووژانەوەی بزووتنەوەی کورد لەکوردستانی عێراق قاسملوو لەگەڵ چەند ئەندامی مەسئوولی دیکەی حیزبی ھەوڵیان دا لەرێگای عێراقەوەرێکخراوەکانی حیزبی زیندوو بکەنەوە. بەڵام بەھۆی کارشکێنیی ھێندێک لەبەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەو کارەدا سەرنەکەوتن. ساڵی ١٩٦١ عەبدولرەحمان قاسملوو بەدەستووری دەوڵەتی عێراق لەو ولاتەدەرکرا‌و گەڕایەوەبۆ پڕاگ. ساڵی ١٩٦٢ قاسملوو لەزانستگەی پڕاگ دوکتورای زانستی ئابووریی وەرگرت‌و ھەتا ساڵی ١٩٧١ لەزانستگەی پڕاگ دەرسی “ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی ھەڵدانی ئابووری” ی گوتەوە.

دوکتور قاسملوو زمانەکانی کوردی، فارسی، تورکی، عەرەبی، فەرانسە، ئینگلیسی، چیکی و رووسی بەباشی دەزانی و بەزۆر زمانی دیکەش وەک ئەلمانی ‌و زمانەکانی سلاو تا رادەیەک ئاشنا بوو. ساڵی١٩٧١ پاش دەرچوونی بەیاننامەی ١١ی مارس‌و رێککەوتنی نێوان رێبەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لەکوردستانی عێراق‌و دەوڵەتی ئەو وڵاتەئیمکانی تێکۆشانی سیاسی لەکوردستانی ئێران زیاتر بوو. لەو کاتەدا دوکتور قاسملوو لەئورووپا گەڕایەوەو بەھاوکاریی چەند کەس لەیارانی نیزیکی ئەرکی زیندوو کردنەوەی رێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی بەئەستۆ گرت. لەکۆنفرانسی سێھەمی حیزب‌دا کەمانگی جۆزەردانی ساڵی ١٩٧٢ گیرا، دوکتور قاسملوو بەئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بەسکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ھەڵ‌بژێردرا‌و لەو کاتەوەلەھەموو کۆنگرەکانی حیزبی دا وەک سکرتێری گشتی ھەڵ بژێرایەوە. بەم جۆرەبۆ ماوەی ١٨ ساڵ کاروباری جیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەڕێوەبرد. دوکتور قاسملوو سە شنبە،١٣ژانویە١٩٨٩
لەکاتێک‌دا بۆ دۆزینەوەی رێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی کورد لەئێران‌دا لەگەڵ چەند نوێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لەڤیانا لەسەر مێزی وتووێژ دانیشتبوو لەگەڵ عبداللەقادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەی‌ناوەندی و نوێنەری حیزب لەئورووپا بەدەستی نوێنەرانی دەوڵەت بۆ وتووێژی ئاشتی، کوژرا. لەو تیرورەدا دوکتور فازل رەسووڵ کوردی عێراقیی مامۆستای زانستگەلەوییەنیش کوژرا. بەرھەمەکانی: دوکتور قاسملوو چەندین کتێب‌و نامێلکەی لەسەر گیر‌و گرفتەئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یەکان نووسیو‌ەکەلەھەموویان بەناوبانگتر کتێبی‌کوردستان و کوردە. ئەم کتێب

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.