ستاندەر
د. محه‌مه‌د کیانی، رایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت بەداگیرکردنی عەفرین ئۆپەراسیۆنی ڕەقە ڕابگرێت و ڕێگە لە لەناوچوونی داعش بگرێت، بەڵام ئەو پیلانانە شکست دەهێنێت و له عه‌فرین خه‌ونی یه‌کجارەکی تورکیا له گۆڕ ده‌نرێت.
لەبارەی هێرش و هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین- ڕۆژئاڤای کوردستان، د.محه‌مه‌د کیانی، بەرپرسی دەستەی سەرکردایەتی بەرەی دیموکراسی گەل، ڕایگه‌یاند:”تورکیا نایه‌وێت کورد خاوه‌نی هیچ ستاتۆیه‌ک بێت له ده‌روه‌ی ئیراده‌ی خۆی، ئیراده‌ی تورکیاش بریتیه له نه‌بوونی کورد، بۆیه هێرشه‌کانی تورکیا له سه‌ر عه‌فرین چڕکردووەتەوە”.
د. محه‌مه‌د کیانی، ئاماژەی بە چەند ئامانجێکی دیکەی دەوڵەتی تورک کرد‌و دەڵێ،”تورکیا دەیەوێت به هێرشکردنە سەرعه‌فرین، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ڕه‌قه ڕابگرێت، هه‌روه‌ها نایه‌وێت داعش له سوریا لەناوبچێت، چونکه ئه‌گه‌ر داعش له ناوبچێت ئه‌وا تورکیا ڕۆڵی نامینێت له سوریا، بەڵام پیلانەکانی تورکیا شکست دەهێنێت و له عه‌فرین خه‌ونی یه‌کجارەکی تورکیا له گۆڕ ده‌نرێت”.
کیانی، دەشڵێت،”باشوری کوردستان نابێت پشت له عه‌فرین بکات، ئه‌گه‌ر باشور ده‌یه‌وێت ببێت به ده‌وڵه‌ت، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت بوونی باشور به ئه‌نقه‌ردا تێپه‌ڕ نابێت، به‌ڵکو به عه‌فریندا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ببێت به کیانی به‌هێز ئه‌وا به بوونی سوپای تورک و جه‌ندرمه له ناو کوردستاندا ئه‌وە سه‌قامگیر نابێت، ئه‌گه‌ر کوردستان ده‌پارێزێت، ئه‌وا کوردستان به‌جه‌ندرمه ناپارێزرێت، ئه‌مانه هه‌موو به‌وه ده‌بێت که کورد یه‌کێتیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزی هه‌بێت، پێویسته گه‌لی باشوری کوردستان و لایه‌نه سیاسه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ڕاسته‌وخۆ هاوکاری عه‌فرین بکەن و ڕێگه بده‌ن هاوکاری بگاته ڕۆژئاوای کوردستان، نەک فشاریان لەسەر دروستبکرێت”.