ھەوڵێکی نوێ ی پارتی بۆ ڕازیکردنی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 1082 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە ستاندەری ڕاگەیاند پارتی لەرێگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ھەوڵدەدات بزوتنەوەی گۆڕان ڕازیبکات بەکاراکردنەوەی پەرلەمان.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند یەکێک لە بریارەکانی دواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی گفتوگۆی راستەوخۆ بوە لەگەڵ کۆمەڵ و گۆڕان، لەو چوارچێوەیە فازل میرانی ھەفتەی رابردوو بە فەرمانی بارزانی سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردووە.
لەدانیشتنەکە فازل میرانی بە عەلی باپیری راگەیاندوە پارتی لەھەولەکانی یەکێتی و یەکگرتوو بێ ئومێد بوە بۆ چاککردنەوەی دۆخی ھەرێم بۆیە بارزانی داوای کردوە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ھەوڵێک بدات بۆ رازی کردنی گۆڕان و کاراکردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمانی کوردستان.
بەگوێرەی سەرچاوەکەی ستاندەر ھەوڵەکە تاکو ئێستا سەرکەوتوو نەبوە و ئەمیری کۆمەڵ رایگەیاندوە بۆ چارەسەری کێشەکان پێویستە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار بکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.