مەسعود عەبدوڵخاڵق: ئیخوان مسلمین نێوانی مەلا مستەفا و عەبدوڵكەریم قاسمی تێكدا

لەلایەن ستاندار Posted on 999 جار بینراوە

ستاندەر

مسعود عەبدوڵخاڵق، لە ساڵوەگەڕی 14ی تەموزی 1958ـدا، لە وتارێكدا چەندین نهێنی ئاشكرا دەكات و، رایدەگەیەنێت، ئیخوان مسلمین نێوانی مەلا مستەفا و عەبدوڵكەریم قاسمی تێكداوە.

ئەمە دەقی وتارەكەیە:

چەندین نهێنی 14ی تەموز (ئاشكرا نەكراو)

عبدالكریم قاسم پیاوێكی خراپ نەبوو، دوور بوو لە گەندەڵی، پیاوێكی شێوەی نەوشیرەوان مستەفا پاك بوو، مەلا مستەفا زۆر پێی موعجیب بوو، دوای دەستێكی زۆر كاری لەسەر تێكدانی نێوان (كورد و قاسم) كرد، لەو ڕوەوە هەندێ نهێنی نەدركاوی ئەو سەردەم ئاشكرا دەكەین:

1- عەبدوڵكەریم قاسم خۆی نەكردە سەرۆك كۆمار، بەڵـكو مەجلیسی سیادەی دانا.

2- تا ئێستا ڕوون نەكراوەتەوە، كە ئایا راستە (بۆ فەترەیەكی كەم مەلا مستەفا بووە جێگری سەرۆك كۆمار و قاسم بوە) وەك بریماكۆفی وەزیری دەرەوەی سۆڤیەت لەكتێبی (المخفی والمعلوم ) باسی دەكات.

3- ئەوەی نێوانی مەلا مستەفا و عەبدوڵكەریم قاسمی تێكدا ئیخوان مسلمین بوە، بارزانی لە (ساحة التحریر) كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنگرانی خۆی هەبوە، نوێنەرانی ئیخوان (ابراهیم منیر و ولید اڵاعظمی) خەبەری بارزانیان داوە نەچێتە ئەو كۆبونەوەیە، چونكە پیلانی تیرۆركردنی داڕێژراوە لەلایەن (عەبدوڵكەریم قاسم)ـەوە ، دوایش راست نەبوەو بارزانیش بەغدای بە جێهێشت.

4- سەركردایەتی كورد وا تێگەیشتوە، كە بۆ یەكەم جار لە مادەی (3)ی دەستورەكەی شۆرشی تەموز ناوی كورد بەشەراكە هاتوە، بەڵام تا ئەو ساتە سەركردایەتی كورد نازانێت لەو مادەیە ناوی كورد بە (شعب) نەهاتوە، بەڵكو بە (هاووڵاتی) هاتوە، ئینجا لە پێش شۆرشی تەموز لە یاسای شیعاری عێراقی ساڵی (قانون شعار الدولة العراقیة رقم 25 لسنة 1931) مادەی (1) ناوی كورد بە شعب و شراكە و زۆر زیاتر هاتوە.

لەگەل زۆر زانیاری تری نەزانراو لە هەموان گرنگتر (پ.د.ك) بە هەڵەیی چونە بەرەیەك لەگەڵ حزبی بەعس دژی عەبدوڵكەریم قاسم.

ئەوانە و زانیاری زیاتر لە كتێبەكانی (ناسنامەی حزبە كوردستانیەكان و لە مەوسوعەی جودی) هەیە.

مەسعود  عەبدوڵخاڵق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.