پاندۆرا سیاسیەکان و ریفراندۆم !

لەلایەن ستاندار Posted on 640 جار بینراوە

ڕێباز فاروق گڕاوی

ئەگەر ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکرێت ، بێگومان حزبە کوردستانیەکان دەبێت بەشداری خۆیان لە هەڵبژاردنی عیراق بایکۆت بکەن ، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزبی نکۆڵیکەر بۆ ئەنجامدانی ریفرانددۆم .

کاتێک پارتی رێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ بەشداری هەڵبژاردنە عیراقیەکان کە دوای وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەکرێت، بەم پێوەرە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لەھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات .

وەک ” میقداد شه‌ریفی” بەرپرسی بازنەی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق ڕایگه‌یاند: “پارتیی دیموكراتیی کوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاسایییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردن و مه‌رجه‌كانی كۆمیسیۆنی عێڕاقی جێبه‌جێكردوه‌، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆن واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پارتیی دیموكراتیی كوردستان كردوه‌ ، بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو “.

بەم هەنگاوەی پارتی ناچارین لە گۆشەیەکی تر رابمێنین ، و روو بەرووی پرسیارێکی مەتەڵیی دەبینەوە ؟
ئایا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە ؟! یان چەواشە ؟!
ئەگەر بۆ سەربەخۆییە ، ئەی بەشداری هەڵبژاردنەکانی عیراق لەپای چی ؟ یاخود هەنگاوی پراکتیکی بەرەو سەربەخۆیی کامانەن کە گیرابنەبەر؟ روون دەردەکەوێت هەنگاوی پێچەوانە دەگرنەبەر .
ئایا ئەم بێ ماناییە چی مان پێدەڵیت ؟

ساڵانێکە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پارتێکی باڵادەست ، لە پێناوی درێژەدان بە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و بەکارهێنانی دەسەڵاتی ویلایەتی سەرۆک ، بەناشەرعی هەرچی درێژ کردنەوە و پاساو و پێشهات و روداوی ناوچەیی هەبوو قۆستیەوە ، و دەی قۆزێتەوە ، بۆکرد و خستیە نێو قوتویەک کە ناوی نا ، دیفاکتۆ .

لە ئێستادا و دوای هەرەشەی تیرۆر و مەترسیە ئیقلیمیەکان ، دەس براوە بۆ خەونە نیشتمانیەکانی گەلی کورد و سەربە خۆیی ئەم گەلە ، کە لەسەر مێزی ململانە ، قومارێکی دۆراوی پیدەکرێت .

“شیوازێکی چەواشەکاری ، سەراپا دوفاقی ، وەک دەوترێت ، ریفراندۆم دەکەین ، بۆسەربەخۆیی ، بەڵام سەربەخۆیی راناگەیەنین ؟! ”
ئەمە پاندۆرا و چوارچێوەی چەواشەکەیە ، لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی تاکرەوی و پارتی پێشرەو لە باشوری کوردستان .

کاتیک لە دیوەخان و بە بریاری دەسەڵاتێکی ماوە بەسەرچوو ، بۆ رەوایی دان بە ویلایوتی سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵاتەکەی ، لە پێناو پەردە پۆشی کۆیی قەیران و شکستەکانی ،(دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان ، پەکخستنی دەزگا شەرعیەکان بە بیانوی لاواز ، بێ پلانی لە هاوکێشە سیاسیە ناوخۆیی و دەرەکیەکان ، نارونی لە گرێبەستە ئابورییەکان ) ، کە راستەوخۆ کاریگەری کردۆتە سەر پرۆسەی سیاسی و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم لە سایەیان .

ریفراندۆم رێکارێکی یاساییە بۆ گەیشتن بە بریاری سەربەخۆیی یان بۆ هەر بریارێکی تر پەنای بۆدەبریت ، بەڵام کردویانە بە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە خەونی دەسەڵاتی تاهەتایی سەرۆکایەتی .

داخەکەم لای تاکی کورد ، ئەم پرسەیە هێندە نارونە ، بۆتە مەتەڵ ، گوایە لە ۲۵ ی ۹ ی ۲٠۱۷ پەردە لەسەر ئەم مەتەڵە هەڵدەدرێت …

بەشداری پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عیراق ، بە مانایی دان نان و بەردەوامی لە پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی عیراق ، و دڵنایی لە سەروەری یەک پارچەیی خاکی عیرق ، بەم پێیە ئیتر کوردستان هەێمێکە لە عیراقی فیدراڵ ، وەهەروەها هەنگاوی پێچەوانەی لەم جۆرە دەری دەخات ، ریفراندۆم و سەربەخۆیی وەک چەواشە دەمێنێتەوە ، ئەم جوڵە سیاسیە پاندۆرایەکی مەترسیداری لێدەردەکەوێت ، لە پێناو درێژەدان بە دەسەڵاتی ناشەرعی سەرۆکایەتی هەرێمێکی نەگونجاو و ناکۆک لە گەڵ حکومەتی عیراق، کە بۆتە هۆیی پشێوی ، دوور لەیاسا و کۆدەنگی خەڵک و حزبە کوردستانیەکان رێدەکات.

زۆر جار بریاری پێش وەختە ، باش نابێت ، یان تێکەوتنی لێدەکەوێتەوە ، بەڵام ئەم رایە لە سوانگەی هەنگاوەکانی پارتی لە هەمبەر دۆخی سیاسی و پرسی سەربەخۆیی و هەوڵی ریفراندۆم بۆی ، دەرەنجامێکی سەرەتاییمان دەخاتە دەست .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.