بۆچی ھەر حیزبێک لە پارتی نزیک بێتەوە زەرەر دەکات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 780 جار بینراوە

ئارام رەفعەت

گرفتی پارتی ئەوەیە کە ھێشتا قاچێکی لەساڵی شەستەکان دایە و بە ئەقڵییەتی حیزبی پێشڕەو و قائیدی زەرورە سیاسەت دەکات.

ئەو پاڕتانەی گیرۆدەی ئەقڵییەتی حیزبی پێشڕەو و قائیدێ زەڕورەن ناتوانن لەسەر پرەنسیپی شەراکەت مامەڵە و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزب و ھێزە سیاسییەکانی تردا بکەن. لەبری شەراگەت ھەوڵ دەدەن ھەموو حێزب و ھێزەکانی تر بکەنە پاشکۆ و سێبەری خۆیان.

پارتیش لەسەر ھەمان پرەنسیپ، واتە پرەنسیپی حیزبی پێشڕەو و قائیدی زەڕوورە ۆ بە سێبەر و پاشکۆکردن مامەڵە و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەو حیزبانەدا دەکات کە ئامادەن لەگەڵ پارتیدا لەسەر پڕۆژەیەک ئیش بکەن، جا ئەو پڕۆژەیە کاری بەرەیی بێت، ھاوپەیمانی و یەکلیستی ھەڵبژاردن ببت، حوکمڕانی بێت یان وەک ئێستا دەبینن پرۆسەی ڕیفراندۆم بێت.

ریفراندۆم ھەلێکی باشە بۆ تێگەییشتنی ئەقڵییەتی حیزبی پێشڕەو و قائیدی زەرورەی پارتی….

لەپرسی ڕیفراندۆمدا یەکێتی و یەکگرتوو تا ئاستی دابەشبوون و ڵێکترازان لەناو خۆیاندا دابەشی دوو بەرەی جیاواز بوونە.

دابەشبوونەکە ڵەسەر ئەوە نییە کەگروپێک لەو دوو حیزبە باوەڕی بە ڕیفراندۆم ھەبێت و ئەویتر باوەڕی پێ نەبێت. دابەشبوونەکە لەسەر ئەوەیە کە بەشێک لەجەماوەری ئەو دوو حیزبە ھەم نایانەوێت کوێرانە دوای شیعار و سیاسەتەکانی پارتی بکەون و ببنە پاشکۆی سیاسەت و پڕۆژەکانی پارتی. بەشە ناڕازییەکەی ناو یەکێتی و یەکگرتوو بەگومانن لە ئامانج و مەرامەکانی پشت ڕیفڕاندۆمەکەی پارتی و پێیان وایە کە پارتی ئەو پڕۆسەیە بۆ ئەجێندا و مەرامە شەخسییەکانی سەرۆکی حیزبەکەی بەکار دێننێت.

خەریکە بەکردەەوە دەردەکەوێت کە خوێندنەوە و گومانەکانی بەشە نازازییەکەی ناو یەکێتی و یەکگرتوو راست دەردەچێت و ھەروەک ریکلامەکانی پارتی بۆ ڕیفراندۆم دەری دەخات، پارتی مەسعود بارزانی گردۆتە مۆتۆ و شیعار و سیمبۆلی ریفراندۆم. ئەمەش نەک ھەر مانایەک بۆ ھاوپەیمانێتی و شەراکەتی بۆ یەکێتی و یەگگرتوو لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا نایەڵێتەوە، بەڵکو ڵە پرۆسەی ریفراندۆمدا ئەو دوو حیزبە بەتەواوی دەبنە پاشکۆ و سێبەری پارتی. پاشکۆ بوون و سێبەربوونیش سەرەتایەکە بۆ لاوازبوون و تاوانەوەی ھەر حیزبێک.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.