ئەردۆغان هەرەشەی سەربڕین لە کودەتاچییەکان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە
erd

ستاندەر

لە یەکەم سالڤەگەری کودەتا شکستخواردوەکەی پاری سوپای تورکیا سەرۆکی تورکیا رەجەب ئەردۆغان هەڕەشەی توند لەو کەسانە کرد کە بەشداری هەوڵی کودەتاکەیان دابو.

ئەردۆغان لە پێش هەوادارانی حزبەکەی گوتی ئەو کودەتاچییانە کە ئێستا لە زیندانن، خائینن و دەبێ سەریان ببڕدرێت.

هەروەها گوتیشی، بە سەرۆکوەزیرانم ڕاگەیاندوە کە تاوانبارانی کودەتاکە دەبێ بە جلوبەرگی وەک زیندانیەکانی گوانتانامۆ لە دادگا ئامادەبن، هەروەها گوتی ئەگەر پەرلەمان پرۆژەیاسای لەسێدارەدان ئامادەبکات ئەوا من واژۆی لەسەر دەکەم و حوکمی لەسێدارەدان دوبارە لەوڵات پەیڕەودەکەمەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.