كۆنفرانسی ساڵانەی رێكخراوی ستۆپ بەڕێوەچوو

لەلایەن ستاندار Posted on 585 جار بینراوە

ستاندەر

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی، بەهاوكاری دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی ئەمریكی رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێكدا 67 دۆسییەی گەندەڵی-یان پێشكەش بە داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی هەرێم كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بە هاوكاری دامەزراوەی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی ئەمریكی، لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر راپۆرتێكی لە بارەی دۆسیەكانی گەندەڵیەوە لە هەرێم بڵاوكردەوەو پەیامنێری خەندان تێیدا ئامادەبوو.

رێكخراوی ستۆپ لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ساڵێكدا 67 دۆسییەی گەندەڵی-یان پێشكەش بە داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی هەرێم كردووە.

رونیشكردووەتەوە، 23 دۆسیەیان لە بواری نەوت وت و 21 دۆسیەی دیكەیان لە سێكتەری گشتی و 17 دۆسیەی دیكەیان لە سێكتەری كشتوكاڵ و زەوی و زاردابووە، هەروەها شەش دۆسیەشیان لە سێكتەری تەندروستی دا بووە.

بەرنامەی كاری كۆنفرانس، بڵاوكردنەوەی دوو راپۆرت، راپۆرتی هەشتەم و راپۆرتی ساڵانەی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا، بە بەشداری سەرۆكایەتی داواكاری گشتی و دەستەی دەسپاكی و لیژنەی سەرۆكایەتی هەرێم.

پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا کە پرۆژەی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵیە بە پاڵپشتی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی (NED) لە تەموزی ٢٠١٥ قۆناغی یەکەمی دەستی پێکرد و لە تەموزی ٢٠١٦ قۆناغی دووەمی جێبەجێ کرا و ئەو ڕاپۆرتە دەبێتە دوایین راپۆرت لەچوارچێوەی ئەو بەشەی پرۆگرامەکە و لە ساڵی سێیەم بە ستراتیژیەتێکی نوێوە ئیش لەسەر پرۆگرامی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا دەکەین.

لە قۆناغی دووەمی ئەو پرۆگرامە کە چوار راپۆرتی وەرزی لەخۆی گرتبوو سێ مانگ جارێک بڵاودەکرانەوە لەگەڵ راپۆرتی ساڵانە کە پانۆرامانی سەرجەم راپۆرتەکان لەخۆدەگرێت لەگەڵ کۆمەڵێک سەرنج لەسەر کۆی پرۆگرامەکە. راپۆرتەکان پێکھاتبوون لە کۆکردنەوەی دیکۆمنێت و بەدواداچونە میدیایی و دامەزراوەییەکان لەسەر پرسی گەندەڵی و پێشێلی قانون، کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند دوای کۆکردنەوە ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرا و بەگوێرەی تایبەتمەندی دیکۆمێنتەکان جیادەکرانەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی لەھەرێم دەکران، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆلینەوە و لێپرسینەوە و گەیاندنی بەدادگاکان، ھاوشان لەگەڵ ئەوە لەچوارچێوەی راپۆرتەکان سەرجەم ھەوڵەکانی چاکسازی خراونەتە ڕوو وە ھەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە بە ڕەچاوکردنی بەڵێنەکانی چاکسازی بۆ ئەوەی ئەوە پیشان بدرێت دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم تاچەند پابەندی بەڵێنەکان دەبن.

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی، رێكخراوێكی كوردستانیە لە ساڵی 2013 لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی كوردستان تۆماركراوە. رێكخراوی ستۆپ لەبواری بەدامەزراوەیی كردن و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و بەهێزكردنی بواری لێپرسینەوە‌و شەفافیەت لەهەرێمی كوردستان كار دەكات، لەرێگای پاڵپشتی بۆ بەهێزكردنی دامودەزگاكانی تایبەت بە چاودێری‌و لێپرسینەوەو نەهێشتنی گەندەڵی‌و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵیان، هاوكات چاودێریكردن‌و بەشداری كردن لە فشارە مەدەنیەكان‌و جێبەجێ كردنی پرۆژەی درێژخایەن لەو بوارانەدا.

لە ئێستادا رێكخراوی ستۆپ سێ پرۆژە بەرێوە دەبات
1- پڕۆژەی (بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی كوردستان) بڕیار وایە ساڵی ئایندە بە ستراتیژیەتێكی نوێ كارەكانی بەرێوە ببات.
2- پڕۆژەی (چاودێری كردنی پڕۆژە و هانگاوەكانی چاكسازی حكومەت) لە كۆتایی هەموو ساڵێك راپۆرتێك تێروتەسەل لەو بارەوە بڵاودەكاتەوە.
3- پرۆژەی ( بەشداری کۆمەڵی مەدەنی لە پرۆسەی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵی) كە بە هاوكاری ئەنیستیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان جێ بەجێ دەكرێت.

وردەكاری راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی ستۆپ

وردەکاری چاودێری میدیایی بۆ دۆسیەكانی گەندەڵی لە (تەموزی 2016 تاوەكو تەموزی 2017) بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

Rezband

rezband 1

داتا و زانیاری چوار وه‌رزی پڕۆژه: هه‌ر چوار راپۆرتی پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتووه‌، له‌ دیكۆمێنتكردنی (67) به‌ دواداچونی میدیایی له‌ باره‌ی مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و پێشه‌ڵكاری یاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌وشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دابه‌شبووه‌:

Rezband 3

Rezband 2

وێنەكان:

DSC_7597

DSC_7591

DSC_7611

DSC_7647

DSC_7653

DSC_7654

DSC_7916

DSC_8116

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.