كوردستان به‌ره‌و كوێ؟
مانیفێستى قۆناغێكى نوێ ب-1-
د.كامه‌ران مه‌نتك
-چى بكه‌ین؟
1- دۆخى ناوچه‌كه
ناوچه‌كه له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستى ناوخۆى و هه‌رێمى و جیهانیدا هانگاوى زۆر مه‌ترسیدار ده‌نێ و تا دێت قه‌یرانه‌كان چڕتر ده‌بێته‌وه، كوردستان كه‌وتۆته چه‌قى ئه‌و ململانێیه مه‌ترسیداره، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌درێژایى سنووره‌كانى باشوور‌و رۆژئاواى كوردستان بۆته سه‌نگه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه ، له لایه‌ن هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌كانه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه خاكى كوردستان به گشتى بكرێته گۆڕه‌پانى ئه‌و شه‌ڕه مه‌ترسیداره‌ى، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ى دوژمنان سه‌ركه‌وێت، ئه‌وا زیان و قورباینه‌كانى كوردستان زۆر زیاتر ده‌بێت له‌وه‌ى، كه له‌جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان روویدا، كاتێك كوردستان به‌درێژایى سنووره‌كانى نێوان ئێران و عوسمانیه‌كان بووه گۆڕه‌پانى شه‌ڕو ئه‌وه‌ى ئاگادارى ئه‌و قۆناغه بێت ده‌زانێت چ كاولكاریه‌ك به‌سه‌ر كوردستان داهات!
له‌سه‌ر ئاستى سه‌ربازى ئێستا باشوورى كوردستان له خۆ گه‌رم كردندایه یۆ جه‌وله‌یه‌كى تر‌ى شه‌ڕێكى چاره‌نووسساز، له ناوچه‌كانى شه‌نگال هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، كه هێشتا نه‌شئه‌ى سه‌ركه‌تنه‌كانیان به‌سه‌ر داعش مه‌ستى كردوون، رووبه‌روون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، رزگاركردنى موسڵ و راكردنى پاشماوه‌كانى چه‌كداره‌كانى داعش بۆ به‌ره‌كانى گه‌رمیان و ناوچه‌ى حه‌ویجه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه دروست ده‌كات، كه ئه‌مجاره‌یان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ داعش له شارى كه‌ركووك بكرێته‌وه به‌ره‌ى شه‌ڕ بچێته ئه‌و ناوچه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێن، به‌رامبه‌ر وێران بوونى شارى مووسڵ، پێویسته شارى كه‌ركووكیش وێران بكریت، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له مووسڵه‌وه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوورى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، واته سێ خاڵى سه‌ره‌كى بۆ به‌ره‌یه‌ك كه‌وتنى نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى(حكومه‌تى ناوه‌ند) ئاماده‌كراوه‌و له قۆناغه‌كانى كۆتاییدایه، ئه‌مه به واتایه‌كى تر رێك گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ قۆناغى به‌ر له‌هاتنى داعش، كاتێك حكومه‌تى عێراق هه‌ستابووه‌وه سه‌رپێى خۆى له‌رێگاى هێزه‌كانى دیجله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌رێم ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره چوارچێوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى هه‌موو سنووره‌كانى باشوورى كوردستانى ده‌گرێته‌وه، دۆخى سوپاى عێراقیش ،به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه زۆر باشتر بووه، ده‌توانین بڵێین ئه‌و شه‌ڕانه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامیدا، وه‌ك مه‌شقكردنێكى سه‌ربازى سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى به‌ختى خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، زۆر خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه ده‌كرێت و هه‌وڵده‌درێت هێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك رێگریكه‌رێك بۆ به‌رپابوونى ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌یه نیشان بدرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ى تیوورى ریالیستى، خۆ لادان له‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه شتێكى ئێجگار ئاسته‌نگ و نا موومكنه!
2- سیناریۆیه‌كى مه‌ترسیدار
جۆره سیناریۆیه‌كى زۆر مه‌ترسیدار هه‌ستى پێده‌كرێت، له‌نێوان هێزه هه‌رێمایه‌تیه‌كان، به پله‌ى یه‌كه‌م له‌نێوان توركیا‌و ئێران، بێگومان سوریا‌و عێراقیش فاكته‌رى گرنگن له‌و سیناریۆیه، كه‌رێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سیناریۆیه كه له ساڵى 2014 پراكتیزه كرا، واته لێدانى رۆژئاواى كوردستان و دواتر لێدانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌مه به هۆى خۆ تیهه‌ڵقورتاندنى هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خۆڕ‌اگرى قاره‌مانانه‌ى شه‌ڕوانه‌كان، سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست نه‌هێناو هێزه‌كانى داعش له‌به‌رده‌م كۆبانى چۆكى داداو له‌به‌ر ده‌رگاى هه‌ولێر وه‌ستێنرا، به‌ڵام له قۆناغى ئێستادا پێده‌چێت ئه‌مجاره‌یان له هه‌رێمى ده‌ست پێبكرێت بۆ لێدانى رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆى سه‌ره‌كى:
1- هه‌رێم له دۆخێكى په‌رته‌وازه‌یى و ناته‌بایى ترسناكدا ده‌ژى
2- رۆژئاواى كوردستان كه‌وتۆته قۆناغى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى
بۆیه سیناریۆى ئه‌م قۆناغه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، شه‌ڕه گه‌وره‌كان ده‌گوزارێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مى دادێت، سه‌ره‌تاى ته‌قینه‌وه‌و رووبه‌رووبوونه‌كان ده‌ست پێده‌كات، ره‌نگ بێت مه‌سه‌له‌ى ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، به تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانانه‌ى كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دواى هاتنى داعش رزگاریان كرد، له پاڵ مه‌سه‌له‌ى ریفرادۆم، بیانگه‌و خاڵى گرنگ بن بۆ ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وانه.
3- پارادۆكسى هه‌رێمى كوردستان
هه‌رێمى كوردستان، له لایه‌ك به‌هۆى پێگه‌ى جۆپۆله‌تیكى و ده‌وڵه‌مه‌ندى به سه‌رچاوه‌كانى وزه، خاڵى هێزه له مه‌سه‌له‌ى كوردى به شێوه‌یه‌كى گشتى، له لایه‌كى تر، به‌هۆى ئه‌و ناكاراییه‌و ئه‌و ئه‌قلیه‌ته سیاسیه به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سك خواز‌و دواكه‌وتووه‌ى ئیداره‌ى ئه‌و به‌شه ده‌كات، بۆته خاڵێكى گه‌وره بێ هێزى مه‌سه‌له‌ى كورد‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌باتى روگاریخوازى كورد به شێوه‌یه‌كى گشتى، حزب و هێزه‌كانى باشوور له مه‌ترسى قۆناغه تێنه‌گه‌یشتوون و به‌ته‌واوى دركیان پێ نه‌كردووه، پارتى به پله‌ى یه‌كه‌م و یه‌كێتیش وه‌ك پاشكۆیه‌ك و هاوپه‌یمانێكى هه‌لپه‌رستى پارتى، له‌و رووبه‌رووبوونه‌وه مه‌ترسیداره به پله‌ى یه‌كه‌م پشت به سه‌رچاوه‌كانى وزه(نه‌وت و گاز) ده‌به‌ستن، پێیان وایه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى ئه‌نجامیان داوه له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمى و كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان، ده‌توانێت بیانپارێزێت، به‌مه‌ش به‌ته‌واوى پشتیان له‌خه‌ڵكى كوردستان كردووه‌و هێزى نه‌ته‌وه‌ییان لا ته‌ریك، یاخود كه‌م بایه‌خ كردووه، له‌كاتێكدا، كه راسته ئه‌و سه‌رچاوانه فاكته‌رى سه‌ره‌كى ململانێكانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاسانكارییانه‌ى، كه ئه‌وان پێشكه‌شیان كردووه له نرخ و شێوازى گرێبه‌سته‌كان، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان ئاماده‌یى زۆر له‌مه‌شیان زۆر زیاتر تیایه پێشكه‌ش به‌و هێزو كۆمپانیایانه بكه‌ن، بۆ نمونه له‌مه‌سه‌له‌ى ویلایه‌تى مووسڵ ، وه‌ك نوێنه‌رى به‌ریتانیا له كۆنگره‌ى لۆزان دركاندى، توركه‌كان كاغه‌زى سپیان ده‌دایه كۆمپانیا ئینگیزه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ئه‌و ناوچه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى ویلایه‌تى مووسڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان یه‌كلایى بێته‌وه! كه‌واته ئه‌و سه‌رچاوانه له‌و قۆناغه‌دا نابنه هۆى زامن كردنى مانه‌وه‌و پاراستنى كورد، له‌كلتێكدا به‌ره‌وه‌ى ناوخۆى كورد به‌و شێوه‌یه دڵ ته‌زێنه په‌رته‌وازه بووبێت، بۆیه پێویسته له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا هێزه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان، چونكه تاكه هێزێك، كه جێگاى متمانه بێت و بتوانێت هه‌رێم له‌و قه‌یرانه بپه‌ڕێنێته‌وه، یه‌ك بوون و كۆك بوونى هێزى خه‌ڵكه.