توڕەییەکەی شڤان ئازاد

لەلایەن ستاندار Posted on 657 جار بینراوە

مەریوان وریا قانع

شڤان ئازاد منداڵی دونیای دوای ڕاپەڕینە، سەر بەو نەوەیەیە کە لەسایەی حوکمڕانیی پارتی و یەکێتیدا گەورەبووە. توڕەبوونی ئەم گەنجە لە ھیچ شوێنێکی دونیاوە نەھاتوە، ھیچ داگیرکەر و ناحەزێک دروستینەکردوە، دوژمنان بۆیان نەناردووین.

ئەم توڕەبوونە بەرھەمی ئەو حوکمڕانییە بەڵتەجییەیە کە بەسەریەکەوە وڵات و کۆمەڵگا و چاوەڕوانییەکانی مرۆڤی ئێمەی وێران کردوە. ئەم توڕەییە رەنگە ئەمڕۆ و سبەینێش کۆنترۆڵبکرێت، رەنگە تا ماوەیەکی دیکەش بچەپێنرێت، بەڵام لە خاڵێکدا کۆنترۆڵناکرێتەوە دەتەقێتەوە، کە تەقیشەوە یەک دونیا لەگەڵ خۆیدا وێران دەکات.

گرتن و زیندنیکردنی ئەم جۆرە مرۆڤە لەسەر توڕەبوونێک کە دروستکەرەکانی پارتی و یەکێتی خۆیانن، تاوانێکی تری ئەم حوکمڕانییە قەرەقۆشیەیە کە لەھەرێمدا ئاماەیە.

“ئەم توڕەبوونە بەرھەمی ئەو حوکمڕانییە بەڵتەجییەیە کە بەسەریەکەوە وڵات و کۆمەڵگا و چاوەڕوانییەکانی مرۆڤی ئێمەی وێران کردوە. ئەم توڕەییە رەنگە ئەمڕۆ و سبەینێش کۆنترۆڵبکرێت، رەنگە تا ماوەیەکی دیکەش بچەپێنرێت، بەڵام لە خاڵێکدا کۆنترۆڵناکرێتەوە دەتەقێتەوە”

ئەم توڕەبوونە بەرھەمی دەسەڵاتە خۆماڵییەکەیە و ھەر ئەو دەسەڵاتە خۆماڵییەش دەیەوێت ھەڵگەرەکانی، زیندان بکات. دەسەڵاتدارانی ھەرێم رەنگە بتوانن پێنج ساڵ لە تەمەنی گەنجێکی نائومێدی لەم شێوەیە لە زینداندا بەفیڕۆبدەن، بەڵام زەحمەتە بتوانن تاسەر ژیانی میلەتێک بەفیڕۆبدەن. ئەگەری زۆرە لە خاڵێکدا ئەم توڕەبوونە ئەو دونیایە ژێرەوژوور بکاتەوە کە بە دزیی و گەندەڵیی و گرتن و کوشتن و ترساندن و ڕاونان و بێئومێدکردن دروستکراوە.

“دەسەڵاتدارانی ھەرێم رەنگە بتوانن پێنج ساڵ لە تەمەنی گەنجێکی نائومێدی لەم شێوەیە لە زینداندا بەفیڕۆبدەن، بەڵام زەحمەتە بتوانن تاسەر ژیانی میلەتێک بەفیڕۆبدەن”

دەشێت لەساتێکدا ئەم توڕەبوونە سەرەتایەکی تازە دروستبکات، بەڵام ھەموو ھێماکان پێماندەڵێت ئەو سەرەتایە دەشێت سەرەتایەکی ھێجگار خوێناویی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.