ستاندەر
لە هەفتەی رابردو لەمیانەی کۆنفرانسی ڕێکخراوی کۆنگرەی نیشتیمانی ئەفریقا کە نیلسۆن ماندێلا یەکێک لە دانەزرێنەرانیەتی و گەورەترین حزبی باشوری ئەفریقیایە پرسی کورد بە بایەخەوە باسی لێکراو داوای چارەسەری کرا بۆ کێشەکانی.
لە یەکێک لە راسپاردەکان داواکرا بۆ ‘مافی خەباتی سیاسی، ئاشتی و دادوەری بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین، هەروەها داوا لە گەمەکەرە سەرەکیەکان دەکات بەدوای چارەسەرێکی سیاسی بن بۆ دۆزی کورد، هاوکات داوای ئازادکردنی ڕێبەری زیندانیکراو عەبدوڵلا ۆجەلانیشیان کردوە.