مەسعود عەبدولخالق لە ۹مین ساڵیادی تیرۆری سۆرانی مامە حەمە خەڵاتكرا

لەلایەن ستاندار Posted on 767 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ 2017/7/21 لە هۆلی تەواری شاری سلێمانی مەراسیمی دابەشکردنی خه‌ڵاتی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

لە مەراسیمی نۆهەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (سۆرانی مامە حەمە) دا، خەڵاتی (ساڵی سۆرانی مامە حەمە) بە هەریەكە لە (مەسعود عەبدولخالق، سەڵاحەدین دەمیرتاش و ئاڵا لەتیف) بەخشرا.

وەک نەریتێکی ساڵانەش لە یادکردنەوەی تیرۆری سۆرانی مامە حەمە دا، ئەمساڵیش خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە دابەشکرا و خەڵاتی سۆرانی مامە حەمە بەخشرا بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە، کە لە ئێستادا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە زیندانیکراوە.

هەروەها خەڵاتی ئازادی بۆ رۆژنامەگەری سۆرانی مامە حەمە بەخشرایە ڕۆژنامەنووسان مەسعود عەبدولخالق و ئاڵا لەتیف.

نۆ ساڵ پێش ئێستاو له‌ 21 ی‌ ته‌موزی‌ ساڵی‌ 2008 له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ شۆریجه‌ی‌ كه‌ركوك سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ رۆژنامه‌نوسی‌ گۆڤاری‌ لڤین تیرۆركرا..

ئه‌حمه‌د میره‌، سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین راگه‌یاند: كه‌سوكاری‌ سۆرانی‌ مامه‌ حه‌مه‌ جه‌ختیانكردوه‌ته‌وه‌ جارێكی‌ تر سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كه‌ نه‌كرێت، ئه‌وا سكاڵا له‌سه‌ر پارێزگاری‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كه‌ن.

ڤیدیۆی ساتی خەڵاتکردنی مەسعود عەبدولخالق لە ۹مین ساڵیادی تیرۆری سۆرانی مامە حەمە لە شاری سلێمانی

وێنەكان:

DSC_8305

DSC_8309

DSC_8336

DSC_8298

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.