لەم دۆخە ئاڵۆز و ناسکەدا ئەرکی گۆڕانخوازان چیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 724 جار بینراوە

لەم دۆخە ئاڵۆز و ناسکەدا ئەرکی گۆڕانخوازان چیە؟

بەهادین نوری

کەسایەتی نەوشیروان مستەفا کە دامەزرێنەری (بزووتنەوەی گۆڕان – ب.گ) بوو جێگەی باوەڕی هەموو گۆڕانخوازان بوو ، بەوانەوە کەلەڕیزەکانی ی ن ک وە هاتبوون و ئەوانەش کە لاوانی سەربەخۆ یا لە حیزبێکی دیکەوە هاتبوون . کۆچی دوایی نەوشیروان بۆشاییەکی لە گۆڕاندا خوڵقاند چونکە ئەو کەسە نەما کەجێگەی ڕەزامەندی هەمووان بوو . ئەمەش بەزەقی دەبینرێ لە شێوەی ناکۆکی و ململانێی توندا لە نێوان برایانی سەرکردە کۆنەکانی یەکێتی لە لایەک و کۆمەڵێ لە برا گەنجە گۆڕان خوازەکان لەلایەکی دیکە .

نەیارانی گۆڕان کە دەسەڵاتی هەرێمیان لە دەستدایە هەموو توانای خۆیان سیاسی و پارەی زۆریش دەخەنەگەڕ بۆ کەرتکردن و لاوازکردنی ب گ کە ئەمڕۆ حیزبی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنە و هیوای ئەو جەماوەرەی ناڕازین لەدەسەڵات .

جالەم کاتەدا کە ب گ سەرگەرمی هەڵبژاردنی ریخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنە دەبێ گۆڕانخوازان بەگشتی و کادرەکانیان بەتایبەتی بە وریای بجوڵێن و کون و کەلەبەری وەها دروستنەکەن کە ناحەزانی لێوە بچنە ناوەوە بۆ تێکدان و کەرتکردن . بوونی خیلافات و ململانێی سیاسی هەرگیز نابێتە سەرچاوەیەکی ترسێنەر بۆ ب گ ئەگەر ئەو ململانێیە بەشێوەیەکی هەڵە نەبرێ بەڕێوە ، بەڵکو بە پێچەوانەوە ، ئەم جۆرە ململانێیە دیاردەیەکی شارستانیە و دەبێتە سەرچاوەی هێز و توانا و گوڕ و تینێکی زیتر دەداتە ب گ . بەڵام هەرکاتێ ململانێ بە شێوەیەکی هەڵە برا بەڕێوە و چووە قاڵبێکی توندوتیژی و نەخوازراو ئەو کاتە ململانێکە ل
ەباتی لێکگەیشتن و چاکسازی دەبێتە هۆی تێکدان و مالوێرانی .

بۆ ئەوەی ململانێی سیاسی لەنێو حیزبدا نەبێتە ڕووخێنەر دەبێ ئەوانەی لەنێو ململانێکەدان ملکەچی پرنسیپی دیموکراسیبن ، ملکەچی دەنگی زۆرینەبن ، با پێشیانوابێت کە ڕای خۆیان ( ڕای کەمینە ڕاستە ) . مرۆڤ دەتوانێ لە حیزب ( هەر حیزبێ ) بکشێتەوە بەڵام مافی ئەوەی نیە کە پابەندنەبێ بە پێڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبەوە تا لە ڕیزەکانیدا بێت.

ڕێبازی سەرکەوتوو بۆ پاراستنی یەکڕیزی گۆڕان ئەوەیە کە پێوەندی حیزبی لە نێوان بەرپرسان و کادرەکان کە لاسایی ئەوروپیەکان بکەنەوە ، واتە یەکتر قبوڵبکەن و هەر ڕایەک بەڕاشکاوی دەربڕن ، بەڵام هاورێیەتیان تێکنەچێ و پەنا بە شێوازی ناشەرعی و نایاسایی نەبەن و پاشقول لە یەکدی نەهێننەوە . بابە هیوابین کە برایانی گۆڕان هەستێکی بەرز بە بەرپرسیاری خۆیان بکەن و ئەرکی حیزبی و سیاسی خۆیان جێبەجێبکەن بەرانبەر گەل و نیشتیمان . با ئەوە باش بزانرێ کە کار و چالاکی حیزبی – سیاسی خەباتگێڕی پێویستی بە بەشداری پیر و گەنج و مامناوەنجیەکانیش هەیە ، چونکە ئەزموون زێتر لای پیرەکانە و وزە و توانای خەباتگێڕی زێتریش لای گەنجەکانە ….. واتە هەردولا تەواوکەری یەکترن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.