ئه‌و نهێنیانه‌ى كه میدیا دركى پێنه‌كردووه
هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
سەرتیپ ویسی کەریم
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌رو له 29ى ئایار، زانیارییه‌كى گرینگمان له باره‌ى كێشه‌ى ته‌حویلكردنى پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن هاڵك بانكى توركیا راگه‌یاند، كه هێشتا میدیاى كوردى و وه‌زیرى دارایى به وه‌كاله‌ت و وته‌بێژى حكومه‌تیش دركى پێنه‌كردبوو، به‌ڵام له‌م ڕۆژانه به ته‌واوى ناوه‌ڕۆكى زانیارییه‌كان هاته دى.
چیڕۆكى هۆكارى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌وشێوه‌یه:
ژماره‌یه‌ك بانكى ئه‌مه‌ریكا، هاڵك بانكى توركیا، كه تایبه‌ته به دانان و پاشان ته‌حویلكردنى پاره‌ى فڕۆشى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى، ئاگاداركردۆته‌وه چیتر پاره‌ى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى نه‌نێرنه هه‌رێمى كوردستان، به بیانوى بزربوونى پاره‌ى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه بانكى ناوبراو به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگاداركردۆته‌وه، به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پابه‌ندنه‌بێت به بڕیاره‌كه‌ى بانكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا ده‌چنه لیستى ڕه‌شه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌و دۆلاره ئه‌مه‌ریكیه‌ى كه “هاڵك بانك” ده‌ینێرێته هه‌رێمى كوردستان، دواتر بانكى كوردستان ده‌یكاته پاره‌ى دینارى عێراقى و ده‌كرێته موچه بۆ فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایه‌وه، دۆلاره‌كه له كاتى ئاڵ‌وگۆڕكردن به دینارى عێراقى له بازار بزرده‌بێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان گومان ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران، گه‌مارۆى له‌سه‌ره، به‌رده‌وام پاره‌یه‌كى زۆرى دینارى عێراقى ده‌كڕێت، پاشان به‌و دۆلاره ده‌یفرۆشێته‌وه كه له هه‌رێمى كوردستان له كاتى دابه‌شكردنى موچه‌ى ئاڵوگۆڕى پێده‌كرێت، به‌مه‌ش به‌شێك له‌و دۆلاره‌ى هه‌رێم ونده‌بێت، كه له ئه‌سڵدا له لایه‌ن ئێرانه‌وه كڕاوه‌ته‌وه.
ئێران گه‌مارۆى له‌سه‌ره‌و بانكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ناكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ پاره‌ى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له رێگاى بانكه‌وه ده‌ستاوده‌ستیپێبكرێـت به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و ده‌شیانه‌وێ رێگه‌بگرن له‌وه‌ى، كه ئێران پاره‌ى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى له بازارى ره‌ش بكڕێت.
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى هاڵك بانك رووبه‌رووى حاڵه‌تێكى كتوپڕبوون بوونه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه نه‌یانتوانى هیچ رێككارێك بگرنه به‌ر، بڕیاره له دوو ڕۆژى داهاتووش نێچیرڤان بارزانى له باره‌ى ئه‌و كێشه‌وه سه‌ردانى توركیا بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاش ئاگادارى ئه‌م كێشه‌یه‌ن و هاتنه‌ته سه‌رخه‌ت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ دڵنیابوون له‌سه‌ر ژماره‌ى بانكى ئه‌و بانكانه‌ى كه پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان تێدا هه‌ڵده‌گیرێت، به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى داواى ئه‌و ژماره بانكیانه‌یان كردووه، ته‌نها بۆ دڵنیابوون، حكومه‌تى هه‌رێمیش به ناچارى ئه‌و ژمارانه‌ى بۆیان ئاشكراكردووه، به‌مه‌رجێ به نهێنى بمێنه‌وه‌و به‌غدا پێینه‌زانێت.
ئه‌و كات ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه به‌رده‌وام بێت دیسانه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست ده‌بێت، ئێستا ئه‌و مه‌ترسییه هاته‌دى، هه‌رچه‌نده پێشبینیده‌كرێت له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا چاره‌سه‌ربكرێت.
ئه‌سڵى كێشه‌كه به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌ى ده‌وترێ له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێم، كه كێشه‌ى ته‌كنیكییه راست نییه.ئه‌و پاره‌یه‌شى له ئێستادا به‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابه‌شكراوه وه‌ك موچه، پاره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نییه، به‌ڵكو داهاتى ناوخۆ‌و به‌شێكى كه‌مى پاره‌ى هه‌ڵگیراوى بانكه‌كانه.
* زانیارى تر هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى پاراستنى هه‌ندێ نهێنى كه په‌یوه‌ندى به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌وه هه‌یه ناكرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه.
* هاڵك بانك، بانكێكى حكومى توركیایه و له ساڵى 1933 دامه‌زراوه، داهاتی ئەو نەوتەى هه‌رێمى كوردستان ده‌فڕۆشێت ده‌چێته هەڵك بانكی توركیا پاشان ده‌نێردرێته‌وه هه‌رێمى كوردستان.عەلی فوئادیش بەڕێوەبەری گشتی هاڵك بانكه.