مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی

لەلایەن ستاندار Posted on 537 جار بینراوە

کۆشش عبداللە

مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی
مەلا مستەفای بارزان و کەریم قاسم.
مام جەلالی ئەو کات یەکێتی ئێستا….!
پاش نزیکەی ٥۰ ساڵ و هەمان سیناریۆ..!
مام جەلال لە کتێبی دیداری تەمەن دەڵێت پەیوەندی نێوان بارزانی و قاسمی لە شێستەکەنی سەدەی ڕابردوو لە سەرەتادا پەیوەندیەکی باشیان هەبوو وە چەندین جار بارزانی دەیگوت من سەربازێکی کەریم قاسمیم هەر چەندە ئێمەی لە مەکتەبی سیاسی زۆر ڕەخنەمان هەبوو لەسەر ئەم قسەیەیی بارزانی بەڵام ئەو چەند جارێکیتریش هەمان قسەی دووبارە دەکردەوە تەنانەت جارێک عەونی یوسف وتی (بەڕێز بارزانی ئەرێ تۆ پلەت بەرز نەکرایەوە و نەبوویتە عەریف) بارزانی لەسەر ئەم پەیوەندیەی لەگەڵ قاسمیدا بەردەوام بوو تاکوو ئەو کاتەی کە کێشەی عەشایەری بارزانیەکان و زێباریەکان ئەم پەیوەندیە باشە بەردەوام بوو.

دواتر چونکە مەلا مستەفا لەبەردەم کەریم قاسمی دانی بەوەدانا کە خۆی فەرمانی کردووە کە ئەحمەد ئاغای زێباری کوشتوە کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ کەریم قاسمیدا هەبووە درزێک لە پەیوەندی نێوان بارزانی و قاسمیدا دروست بوو. هەر بەم هۆیەشەوە قاسمی کەوتە یارمەتیدانی زێباریەکان چونکە لە پێشیشدا کەریم قاسمی سەرۆکی جاشەکانی زێباری و کۆمەڵێک عەشیرەتی تر بووە لە شۆرشی بارزانی ۱۹٤٥. لە لایەکیترەوە مەلا مستەفا سەرۆکی عەشیرەتی پشدرەری کوشت کە ئەویش پەیوەندیەکی دۆستانەی هەبووە لەگەڵ قاسمیدا. هەر بۆیەش بارزانی گەڕایەوە بارزان و لەوێ دانیشت و دوایەش دەستی کرد بە دژایەتی کەریم قاسمیدا. بەو مانایەی بارزانی لەسەر کێشەی کورد دژایەتی حکومەتی قاسمی نەکردوە بەڵکوو لەسەر کێشەی عەشایەری بارزانیەکان و زێباریەکان بووە.
ئەوەی مەبەستمە بڵێم کێشەی ئێستاش کەڕیفراندۆمی هێناوەتە کایەوە کێشەی تایبەتی مەسعود بارزانیە لەگەڵ حەیدەر عەبادی و چەند جارێکیش خۆی دانی بەوە ناوە کە پەیوەندیەکانیان تێکچوە و بۆیە داوای سەربەخۆی دەکەین بەو مانایەی ئەو ڕیفراندۆمە لەبەر خاتری چاوە جوانەکانی ئێمە نیە بەڵکوو بۆ ئەوەیە بە عەبادی بڵێن ئێمەش کارتی فشارمان هەیە و هیچیتر دڵنیاشم مەسعود بارزانی چ پێش ڕیفراندۆم بێت یان دووای ڕیفراندۆم ئەچێتەوە بارزان لەوێ دادەنیشێت و دەستبەرداری هەموو شتێک دەبێت.

هەڵوێستی مام جەلالی ئەوکات و یەکێتی ئێستا.
لە هەمان کتێب مەبەستم دیداری تەمەنە مام جەلال دەڵێت ئێمە پێمان وابوو کێشەی بارزانی و قاسمی کێشەیەکی شەغسی نیە و کێشەی نەتەوەیە چەند جارێک کەریم قاسمی بە ئێمە مەبستم پارتیە وت ئێوە لەگەڵ شانی مەلا مستەفا مەڕۆن ئێمە کێشەی شەغسیمان هەیە من کێشەم لەگەڵ پارتی دیموکراتی و گەلی کورد نیە. بەڵام ماموستا برایم ئەحمەد بە ئێمەی دەگوت ئەو قاسمیە مەبستیەتی حیزب دابەش بکات بۆ دو بەرە بۆیە ئێمە پشتی بارزانی بەر نادەین واشمان کرد هەر چەندە مەلا مستەفای بارزان پشتی لە پارتی و ئێمە کردبوو کەچی ئێمە پشتمان بەرنەدا.

مەبەستمە بڵێم ئێستاش یەکێتی هەمان قسە و هەمان سیاسەتی مام جەلال و برایم ئەحمەدی ئەو کات دەکات لەگەڵ مەسعود بارزانی یەکێتی دەزانێت ئەم ڕیفراندۆمە هیچی لێ شین نابێت کەچی هەر بەردەوامە لە پشتگیری کردنی مەسعود بارزانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.