بەم زووانە لیستی ئیسلامی بەبێ کۆمەڵ رادەگەیەنرێت ستاندەر وردەکاریەکەی بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 482 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ستاندەری ڕاگەیاند یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیاریانداوە بەبێ کۆمەڵی ئیسلامی ئامادەکاری دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی لیستی ئیسلامی.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ئەو دوو لایەنە ئیسلامیە لەئێستادا ھەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ ڕازیکردنی کۆمەڵێک رێکخراوی ئیسلامی و کەسایەتی و مامۆستای ئایینی بەڵام لەزۆرینەی ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی کۆتایی بەو دوو لایەنە داوە کە لەگەڵ لیستی ئیسلامی نین بەو شێوەیەی کە ھەڵوێستی دوو لایەنەکە بەرامبەر دەسەڵات لاوازبێت.

بەپێ ی زانیاریەکان چاوەرێ دەکرێ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کۆبونەوەکەی یەکگرتوو لەگەڵ بزوتنەوە ئەنجامبدرێت بۆ ئامادەکاری راگەیاندنی لیستەکە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.