جوڵانەوە نوێ یەکەو چەند قسەیەک

لەلایەن ستاندار Posted on 627 جار بینراوە

بێستون حەمە ساڵح

ماوەیەکە گوێمان لەوە دەبێت کە جوڵانەوەیەکی نوێ بەڕێوەیە و کەسانێک دێن و دەبنە فریاد ڕەس و کوردستان لەدۆخە نالەباری ئێستاوە بەرەو کەناری ئارامی دەبەن و لەگەڵ دەوڵەتە پێش کەوتوەکانی دونیادا ململانێی پێشکەوتن دەکەن ئەمە ئاسایی یەو مافی هەر تاکێکە مومارەسەی هەست و خولیاکانی خۆی بکات، بەڵام ئەوەی مایەی هەڵوەستە لەسەر کردنە لەدیدی منەوە ئەم جوڵانەوەی ئێستا بانگەشەی بۆ دەکرێت لێدانە لەو دەنگە دلێرەی بە بڵندی نای بۆ باڵا دەستی زوڵم و ژێر پێخستنی یاسا کردوە و لە سەرو بەندی پەرەسەندنەکانی ئێستا کە باسی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردن دەکرێت هەر زوو دوو هێزی ( کۆمەڵ و گۆڕان ) بەشێواز و کاتی ئەنجام دانی ریفراندۆم قایل نەبون وتیان با ڕیفراندۆم دوا بخرێت و لەگەڵ هەڵبژاردن پێکەوە بکرێت یان بخرێتە دوای هەڵبژاردنەکان و تائێستاش هیچ سازشێکیان لەو داواکاری یە نەکردوە.

بەڵام ئێستا گوێ بیست دەبین لەبەر ئەوەی کەس نیە قسە بکات و کوردستان بەرەو خراپتر دەچێت چەندکەسانێک هاتوون دەڵێن ئێمە دەبینە فریاد ڕەس و بەرەیەک دروست دەکەی ن کەمپینی نا بۆ ڕیفراندۆم لەم کاتەیا ڕادەگەیەنین ڕێبەرەکەشی دەڵێت کەس نەبوو جورئەت بکات و قسە بکات ئەوە من کردم.

ئیتر نازانم ئەوەی لەم ماوەیەدا وترا ئەو بەڕێزە نەبیستبێت یان دەیەوێت زەرەرێک لە بەرەی خەڵک و پرسەکەیان بدات کە بەڕای من ئەو دەنگە دلێرەی بە ئاشکرا دەڵێت نادەکەین بۆ ریفراندۆمێک کە سەرەنجامەکەی وەک ڕۆژ دیارە و ئەم دەسەڵاتە بەم حاڵەی ئێستاوە ناتوانێت هاونیشتیمانیانی لەهیچ شتێک بپارێزێت ئەوەیە ئەم فریاد ڕەسە لەبری سوود لە پرسەکان زەرەرێکی وا بدات ئەوەی تا ئێستا بونیاد نراوە دارو بەردی هەڵتەکێنێت و لەناوی بەرێت و هەموو هیواکان لە گۆڕ بنێت…..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.