رۆیشتنمان له‌ ئۆباڵى كێیه‌؟

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

شێرزاد مه‌جید

زۆرترین سیاسیە دیارەکان و خاوەن قەڵەمە دیارەکان و رەخنە گرە دیارەکان سەرمایەدارە دیارەکان و پشتیوانیکەر لە ریفراندۆم و دژە ریفراندۆم …هتد وڵاتەکەم، یان هەڵگری رەگەزنامە و مافی نیشتەجێبوونی وڵاتێکن یان هەوڵی بۆ دەدەن .

زۆرترین لەوانە خاوەن پێگەی بەهێز و پڕ کاریگەرن و ڕۆژانە زۆرترین وێنە و ڤیدیۆیان لەگەڵ دەگیرێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان لێ پڕدەکرێت لە لایەن هاوڵاتیانی وڵاتەکەم کە ئۆباڵی بەشێکی گەورەی نەهامەتیەکان لە ئەستۆیانە و لەو لاشەوە بێباکترین توێژی کۆمەڵن، چونکە لە هەر ئان و ساتێک سەرکەوتوو نەبوون یان بێ تاقەت بون جێی دەهێڵن و وایان لە زۆربەی تاکی ئەم کۆمەڵگایەش کردوە کە بیر لە هەمان ڕێگەی ئەمان بکەنەوە و رۆژانە دەیان پۆست دەبینین دەگوترێت نیشتمان هەراج و نیشتمان بۆ خۆتان تەنها بە یەک ئیقامەی وڵاتێک.

با گلەیی لە تاکێک نەکەین بۆ جێی هێشتین بۆ رۆیشت بەڵکو گەله‌یی لە خۆمان بکەین چەپڵەمان بۆ کێ لێدا گلەیی لەوانە بکەین کە وایان لێ کردین هەموو شوێنێکمان لە ماڵی خۆمان پێ خۆشتر بێت.

واز لە منداڵە هەژار بێنن بۆ کوێ دەڕوات، بڕۆن یەخەی ئەو منداڵە خوا پێداوانە بگرن کە ماڵیان لێ تێکدواین و کەس نازانێت بەره‌و چ چارەنوسێکمان دەبەن و تا کوێ لەوە مایە پوچترمان دەکەن.

ئێوەیەك کە رۆژانە گروپی پشتیوانی ئەم و ئەو دروست دەکەن تا زیاتر بیانکەن بە فیرعەون و کەڵەگا بەسەرمانەوە لە پێناو ستایشێکی بێ مانا باشترە قسە لەسەر ئەوە بکەن ئێمە گەلێکین فێر کراوین تەنها قسە لە سەر دەرئەنجام بکەین نەک هۆکارەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.