نیەتەكانی پشت كاراكردنەوەی پەرلەمان چین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 845 جار بینراوە 1 سەرنج
3Wtar

كارۆخ عوسمان . دلێر پیرۆمەری .ھۆشیار شێركاوەیی

کاراکردنەوەی پەرلەمان لەنێوان گەمە سیاسیەکانی پارتی ویەکێتی و واقیعی هەرێمدا بۆتە هەواڵی گەرمی سیاسیەکانی ئێستای میدیاو ڕۆشنبیران و تەواوی چین و توێژەکانی هەرێم، كاراكردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەجۆرێک وێنا دەکەن كەدەتوانێ تەواوی ئەو نەهامەتیانەی بەرۆکی خەڵكی گرتووە چارەسەر دەبن، ئیدی خۆشگوزەرانی باڵ دەکێشێ بەسەر کۆمەلگا. بەڵام حقیەقەت ئەوەیە، یەكێتی دەیھەوێ یاریەكانی سەردەمی پڕۆتۆكۆڵی ستراتیجی لەگەڵ پارتی زیندووبكاتەوە، بەبرابەشی لەڕووی سیاسی و ئیداری بەھەمان شكڵی برابەشی ئابوری لەگەڵ پارتی دۆخەكە بگەڕێننەوە پێش قۆناغی بەشداری نەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەت. بەمەش قۆناغێكی تری مەترسیداتر لەقۆناغی جوتڕەوی ڕەھا دێتە ئاراوە، وە دەیانەوە پێكەوە ئەو ڕاگوزەرە وەك شكستی گۆڕان بۆبەرچاوی خەڵكی كوردستان نمایش بكەن. نیەتە شاراوەکانی یەکێتی لە هاوپەیمانێتیە نوێیەکەی لەگەڵ پارتی: ۱ـ بەکاراکردنەوەی پەرلەمان بەهاوبەشی برا بەشە مێژوویەكەی، ئامانجە وەدینەهاتووەکانی دێنێتەدی، یەکێتی لەخەیاڵی خۆیی خۆی یەکلایی کردۆتەوە، گۆڕان ناێتە ژێرباری داواکاری ئەوان و بەوجۆرە کاراکردنەوەیە رازی نابێت، لەبەرامبەردا یەکێتی ئەو مەرجانەی هەیەتی بەئاسانی بەسەر پارتی دەسەپێنێت، دەسکەوتەكانی دەگەڕێنێتەوە پێش قۆناغی بوونی گۆڕان لەحكومەت. ۲ـ یەکێتی لەبەرامبەر کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان، بەڵێنی لەپارتی وەرگرتووە كە لەئێستادا هیچ هەڵبژاردنێک نەکرێت، تالەو ماوەیە هەوڵی ئاشتكردنەوەی جەماوەرەکەی بدات. ۳ـ یەکێتی خەیاڵی خۆی وا پڕكردووە، كەگۆڕان دوای کۆچی نەوشیروان مستەفا ئەو هێزە نیە بتوانی ململانێی سیاسی بکات و بەرەو لاوازی دەڕوات، بۆیە كەمینی لەدەنگدەرانی داناوە، بەڵام لەمەیان زۆر بەهەڵەداچووە، چونکە یەکێتی دەبێت ئەوڕاستیە بزانێت قۆناغی دوای نەوشێروان مستەفا هەم بۆ یەکێتی هەمیش بۆ پارتی قورس دەبێت. ٤ـ یەکێتی بەدروستکردنی دووبەرەی ناوخۆیی، (بەرەیەک پاشکۆی پارتی و بەرەیەکیش دژ بەپارتی) دەیەوێت سیاسەتی گەوجێنەر بەرامبەر لایەنگرانی پیادە بکات، بەجۆرێک دەنگە نارازیەکان لەبەرەی دژ بە پارتی ئاشت بکاتەوە، لەبەرامبەریشدا بەرژەوەندیە ئابوریەکانی بە بەرەی دۆست پاشکۆکانی پارتی بەدەست بێنێ. مەرامی پارتی لەکاراکردنەوەی پەڕلەمان:

۱ـ پارتی دەیەوێت بۆڕاستکردنەوەی هەڵەکانی، سپیکردنەوەی ڕووی تڵخی، سود لە پاشکۆکانی وەربگرێت بە پێدانی کۆمەڵێ بەڵێن کەلەو نێوەندەدا جگە لە پاشکۆکان کەس لێی سودمەند نابێت، سودمەندی ئەوانیش ماوە کورتەو بۆ تێپەراندنی ئەو قۆناغە چەقبەستووەیە كەپارتی تێیكەوتووە، بۆیەش ماوە كورتە چونکە بەدرێژای مێژوو پارتی پابەندی هیچ ڕێکەوتن و بەڵێنێک نەبوە.

۲ـ پارتی دەیەوێت لەڕێ ئەم کاراکردنەوەیە وای نیشانبدات کەسەرچاوەی کێشەکان خودی نەوشیروان مستەفا بووە، ئەو هەمیشە ڕێگر بووبێت لەئاشتەوایی نیشتمانی، بۆیە پارتی دوای وەفاتیشی هەوڵی لێدان لەكەسایەتی نەوشێروان مستەفا دەدات، چونک داینەمۆی هێنانەدی خەباتی مەدەنی بووە دژی حوکمی تاکڕەوی بنەماڵەیی، هەوڵی چەسپاندنی سەروەری یاسا و دیموكڕاسی داوەو دوای خۆشی تۆوی ئەو ھەوڵەی بەباشترین شێوە چاندووە، ھەربۆیە پارتی دوای مردنیشی لێی دەترسێ.

۳ـ پارتی بۆ ئەو گێژاوەی كەبەھۆی پرسی ڕێفەراندۆم تێکەوتووە هەوڵ دەدات بزوتنەوەی گۆڕانیش تێوە بگڵێنێ. ٤ـ پارتی هەوڵ دەدات لەو قۆناغە گۆڕان لەکۆمەڵی ئیسلامی دووربخاتەوە، بەمەش کۆمەڵ لە گۆرەپانی سیاسی تەریك بكات، ئینجا تەسفیە حیسابی خۆی لەگە ڵ کۆمەڵ دەست پێبكات، بەدورخستنەوەی گۆڕان وکۆمەڵیش لەیەکتری کاری پارتی ئاسانتر دەبێت و باشتر دەتوانێ ئەجێنداكانی بەجێ بگەیەنێ. گۆڕان چی بکات و چۆن بەر بەو یاریەی یەکێتی وپارتی بگرێت؟ گۆڕان لەبەرامبەر یەکێتی

۱ـ پێویستە گۆڕان هەرچی زووە بە پەیوەندیەکانی دابچێتەوە لەگەڵ دەست ڕۆیشتوەکانی یەکێتی، چیتر کاتی خۆی بەمانەوە لەچوارچێوەی پڕۆتۆكۆڵی ١٧/٥ بەفیرۆ نەدات، تا ئاستی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنەكە.

۲ـ گۆڕان لەبڕی ئیتفاقیەی لەگەڵ یەکێتی بەرەیێکی جەماوەری بەهێز دروست بکات لەڕۆشنبیران وماموستایان وکەسایەتیەکان و گەنج و تەواوی بەرھەڵستكارانی حوكمی تاكڕەو جوتڕەوی ھەرێم، بەهاوکاری کۆمەڵی ئیسلامی.

۳ـ گۆڕان بەشێوەیەکی فەرمی هەموو ئەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە باڵ و خەت لەناو یەکێتی، سەر پشکیان بکات لەسیاسەت کردن لەگەڵ پارتی، چیتر ڕێگایان پێ نەدات یاری بەچارەنوسی خەڵکی كوردستان بکەن.

٤-زەروورتر لەھەموو شتێ، گۆڕان وادەیەك بۆ تەواوی یەكێتی بەھەموو باڵەكانیەوە دیاری بكات، بۆ یەكلایی بوونەوە، ئاخۆ لەگەڵ پڕۆژە ھاوبەشەكانی پڕۆتۆكۆڵی ١٧/٥ یاخود وەكو پارتی دەست بەرداری گەندەڵی و داسەپاوی نابن. گۆڕان بەرامبەر پارتی چی بكات؟

۱ـ گۆڕان ڕاستەوخۆ چ داواكاریەکی هەیە بیدات بەپارتی، چیتر مەجالی پاشکۆکانی پارتی نەدات بەیاریە ناشیرنەکانیان یاری بەچارەنوسی میللەت بکەن، کۆتایی بەگەمە ناشرین و دوڕووەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بێنێت.

۲ـ سەقفی داواکاریەکانی گۆڕان تەنها لەکاراکردنەوەی پەرلەمان و هەمواری سەرۆکایەتی هەرێم نەمێنێتەوە، بەڵکو بەرز بێتەوە بۆ باشکردنی بژێوی هاولاتیان و ڕەتکردنەوەی سەرجەم بریارەکانی حكومەت كەلەو ماوەیە دەرچونە، وە داوای گەڕانەوەی سامانی دزراو و موڵكە داگیركراوەكان بكات.

۳ـ بەڕەسمی پارتی داوای لێبوردن لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات بەوکودەتای کردی بەرامبەر بەپەرلەمان.

٤ـ پارتی و ھاوئەجێنداكانی ناچاری ئەوە بكرێن، كە دەزگای پەیوەندیەكانی دەرەوەی ھەرێم و دەزگای ئاساییش و دادگا بەزووترین كات ببن بەدەزگای نیشتمانی.

٥- وەرگرتنی زەمانەتێکی نێو دەوڵەتی کەچیتر پارتی و دەست وپێوەندەكانی لەحزبەكانیتر، زاتی ئەوە نەكەن دەست بۆ وەها کارێک ببات. بەدەر لەم خاڵانەی سەرەوە: پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونتر ئەدای سیاسی خۆی بكات، ئەگەر گۆڕان ڕكابەرو ئۆپۆزسیۆنی بارزانی و بەشە حكومەتەكەی پارتیە با دیار بێت، وە ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی دەستەڵاتیشە با بۆ خەڵكی كوردستان ڕوونتر ببێتەوە. چونكە ئەو بەشە حكومەتەی كە لەلای یەكێتی نیشتمانی كوردستانە زۆر خراپتر لەبەشەكەی پارتی دیموكڕاتی كوردستان بەڕێوە دەبرێت. بەشی زۆری مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی سیاسەتێكی ڕێویانە دەكەن، بۆ خەڵەتاندن و غافڵگیری خەڵكی خۆیان و بزوتنەوەی گۆڕان، لەولاشەوە ئیدامە بەو ڕێڕەوە ئیداریە گەندەڵ و دژ بەبنەماكانی مافی خەڵك دەدەن. بۆیە زەروورە بزوتنەوەی گۆڕان ئامانجی ئەجێندا سیاسیەكەی گشتگرتربێت و بەڕوونی دژایەتی ھەردوو بەشە حكومەت و دەستەڵاتەكەی ھەرێم بكات.

1 لێدوان

  1. وابزانم ئيوه وا تيكةيشتون كةوا هيج بارتيك دةستهلاتى نبه جكه له كوران.
    كيشةى كةلى كورد تةنها ئةوةيه هةموويان تةنها خويان بئ راسته بةريزانم ئةوى ئيوه باستان كردوه ئةكةر بكريت كه خوشتان باش دةزانن شتى وا نا سروشتى رونادات كريمان رويدا ئةوا له كوردستان هيج بارتيك نا مينيت جكه له كوران .
    به برواى من كيشةى هةره سةريكى ئةم كوردستانه فره حزبيه خوشتان باش دةزانن له جيهاندا سيستةمى فره حيزبى باوى نه ماوه جونكه زيان بةخشه .
    هةبونى جةند بارتيكى دورو له كوردستاندا زياتر دوخةكةى ئالوزتر كردوه بو نموونه كومةلى ئيسلام نيوةند كيريةكى زور فيتنه كوزارى دةكات من نازانم بو ئةميش له حيزبه سةركيةكانه له كاتيكا كه وةك مسيحيةكان و توركومانةكان تةنها 5 كورسيان هةيه سوباس بو خوا له كوملكايةكى ئيسلامى حزبيكى ئيسلامى به قةد مسيحيةكان كورسى هةيه ..
    دواتر هةبونى يةكيتى بةم شيوةيه زياتر كارةكانى ئالوزتر كردوه جونكه خوشتان باش دةزانن يةكيتى له هةولير خاوةن برياريكه كه كةيشتةوه سليمانى جوريكيتر له برياردانه ئةمه واى كردوه نه كوران نه بارتيش نازانيت يةكةتى به تةماى جيه يان لايةنكرى جيه !! به برواى من ئةمه دةكةريتةوه بو ليهاتوى سةركردةكانى يةكيتى جونكه له كاتيكدا يةكيتى لةوبةرى بئ هيزيدايه بةلام توانيويةتى خوى بكاته سنكى محك وةك رونه ئيستاكه هيج كاريك به بئ يةكيتى ئةنجام نادريت نه كوران دةتوانيت له سةر كارى خوى بةردةوامبيت به بئ يةكةتى ، نه بارتيش دةتوانيت هيج بكات بةبئ يةكةتى كةواته له واقيعدا يةكيتى قورسترين هيزى كوردستانه جونكه لايةنكرد هةريةكةيان بكات ئةوا دةتوانيت بروكرامى خوى جئ بةجئ بكات .
    كةواته كةيشتين به خاليك كه ناكوكى حزبةكان و دوبةريكيان زيان بةخشه هةروةكو جون خوتان دةبينن كوران و يةكيتى 4 سال نةيان توانى باريزكارى سليمانى يةكلابكةنةوه ئةى جون دةتوانن ولات بةريوةبةرين ديمةوه سةر دةرئةنجامةكةم .
    حيزبةكان به كشتى بون به هوى لاوازكردنى بيكةى كورد هةر ئةمانيش بون به هوى لاوازكردنى ئينتماى نةتاوايةتى له لايى كوردةكان بون به هوى دروستكردنى كةندةلى و فةسادى ئيدار ……هتد
    ئةمانه هةموويان زياتر كةشيان كرد كاتيك كه دوبةركى حيزبى دروست بوو جونكه فراغيك دروست بوو مجالى كةندةلى دروست بوو سةيرى كه هةركات ليك ترازانى حزبى هةبووبيت كةندةلى زياتر دةبيت ئةكةر حزبةكان به يكةوه كاريان كردبيت كةندةلى كةمتر كراوه ، جا بويه من لةكةل ئيوه هاورانيم به برواى من دةبيت بارتى أجباربكريت تنزول بكات له هةمان كاتدا كورانيش ئيلزام بكريت تةزول بكات له بروكرامى بو ئةوةى ريكرى له يةكتيش بكيريت به ئارةزوى خوى كارةكانى بكات . بو ئةوةى بةرةيةكى كشتى دروست بكةن بو خزمةتى هاونيشتيمانيان به رايى من ئةكةر ئةم دوبةركيه سقةته نةبيت له نيوان حزبةكان ئةو كات هاولاتيانيش دةتوانن ئةركى خويان ئةنجام بدةن كاميان خزمةت دةكات دةنك بةو بدةن بةلام ئةم دوبريكيه واى كردوه خةلكى به رق و كينه دةنك بدات ئةنجامى هةموو ئةمانةش هاونيشتمانيان زةررمندى يةكةمنن هيوادارم حزبةكان به ئةركى خويان هةلسن بو ئةوةى جيتر كةلكةمان نه بيته قوربانى دةستى ئةم دزايةتى كردنه دةبيت خةلكى وةك ئيوةش روشنبير باس له نةهيشتنى ناكوكيةكان بكةن نةوةك بيشنيارى نوئ بدوزنةوه بو حزبةكان بو دزايةتى كردنى يةكترى .
    ئةركه هاونيشتمانيكانتان جئ بةجئ بكةن …
    لةكةل ريز و حورمةتم بو ئيوةى بةريز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *