ستاندەر
بەگوێرەی راپۆرتێک کە گۆڤاری (نیوز ویک)ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە ئیدارەی ئەمریکا نیگەرانە لە شێوازی بەرێوەبردنی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدار و سەرکردە باڵا سیاسیەکان.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردوە ھەبونی گەندەڵیەکی زۆر لە بەرێوەبردن و زیندانی نھێنی و دەسەڵاتی بنەماڵەکان وای کردوە ئەمریکا بەرەو ئەوە بێت پاشگەز بێتەوە لەو پاڵپشتیەی کە کردیویەتی.
جێ ی باسە ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا ئاستی ھاوکاریەکانی بۆ رۆژئاڤای کوردستان بەرزتر کردۆتەوە دوێنێ ١٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەچوارچێوەی ھاوکاریەکان پێشکەش بە شەڕڤانان کرد.