لە واشنتن خۆپیشاندان دژی بەیان سامی عەبدولرەحمان دەکرێت و قسەکانی پێدەبڕن

لەلایەن ستاندار Posted on 644 جار بینراوە

ستاندەر

پەیمانگای ئاشتی لەواشنتۆن و نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە ئەمەریکا مێزگەتێکیان رێکخست دەربارەی عێراق و ئایندەی کەمینەکان.
لەکاتی وتاری نوێنەری حوکمەتی ھەرێم، ژمارەیەک چالاکوان و گەنجی ئاشوری دانیشتوی ئەمەریکا ھەستانە سەرپێ و چەندین دروشمیان دژ بەحکومەتی ھەرێم و نوێنەری حکومەتی ھەرێم بەرزکردەوە.

شنیار ئەنوەر چالاکی مەدەنی کە بەشداری مێزگردەکە بوە رایگەیاند بەھۆی ئەوەی ئاشورەیکان ژمارەیەکی زۆر چارچە زەوی و زاریان داگیرکراوە لە کوردستان بۆیە نارەزاییان دەربڕی. لە لایەکی تر ئەلقوشیش چەکدارە مەسیحییەکان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە چەککراون سەرۆکی شارەوانی لابراوەو چەندین گرفتی تر.
شنیار ئەنوەر لە فەیسبوکی خۆی ھەروەھا نوسیویەتی ئەوەی زیاتر جێگەی سەرسورمان بو، وەلامەکانی نوێنەری حوکمەتی ھەرێمی کوردستان بو ،کە ھیچ قەناعەت پێکەر نەبو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.