وتەکانی فازڵ میرانی گورزێکی تری لە ریفراندۆم دا

لەلایەن ستاندار Posted on 691 جار بینراوە

ستاندەر

لەکاتی بەشداریکردن لە کۆنگرەی حیزبی رەنجدەران و کرێکاران لەھەولێر فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) ڕایگەیاند ریفراندۆم و دەوڵەت دوو شتی جیاوازن، ھەروەھا وتی ئەو راستیەمان بە عەبادی و وڵاتانی تریش ڕاگەیاندوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ریفراندۆم وەک شەھادەیەک وایە بۆ ئەوەی دەنوستان لەگەڵ عێراق و وڵاتان بکەین.

جێ ی باسە پێشتر لەچوارچێوەی توێژینەوەیەک دەزگای ستاندەر ئەوەی ساغکردەوە کە ئەو ریفراندۆمە جیایە لەگەڵ پرۆژەی دەوڵەت، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانی چاودێرانە ئەوەیە کە چۆن ئەوە بە وڵاتان راگەیەنراوە کە ریفراندۆم لەگەڵ دەوڵەت جیایە، لەکاتێکدا زۆرینەی ئەو ھەرێم و ناوچانەی بەرەو ریفراندۆم رۆیشتوون دواین ھەنگاویان بوە بەرەو سەربەخۆیی نەوەک دوای ئەو ھەنگاوە بکەونە دانوستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.