پانۆرامای تراژیدیا لە ٣ی ئاب تاکو ٧ی ئاب لەبارەی شکستە گەورەکە لە شەنگال و مەخمور

لەلایەن ستاندار Posted on 705 جار بینراوە

ستاندەر
ھێریشی داعش بۆ سەر کوردستان لە ٣ی ئاب لەرێگای شەنگال دەستی پێکرد کە زیانێکی زۆری دوچاری خەڵکی ناوچەکە کرد، دواتر لەرۆژی ٧/ئاب/٢٠١٤ شکستیکی زۆر گەورەتر بەسەر ھیزی پیشمەرگە ھات لە بەرەکانی جەنگ بوە ھۆی ھەلاتنی زۆربەی ھەرە زۆری فەرماندەکانی سەربازی و چەک تفاق و پیشمەرگەشیان بە جێھێشت ، ستاندەر نھێنی و ووردەکاری زۆر گەورە بۆ یەکەم جار بلاودەکاتەوە کە پشتی بەستوە بە زانیاری ڕاستەوخۆی ( دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی)حزبیکی دەسەلات وحزبیکی ئیسلامی ھەروەھا نوینەری حکومەتی ھەریم لە تاران ،لەگەل زانیاری ٥ فەرماندەی سەربازی کە خۆیان بەشدار بوون لە شکستەکە ،چەند زانیاریەکی ناڕاستەوخۆش لە دژە تیرۆری سلیمانی و ھەولیر وەرگیراوە کە ھەردوولا لەکاتی شکستەکە ڕۆلیان ھەبوو ،لێرە زۆر بەکورتی باسی دەکەین لە دەرفەتیکی تر بە دریژی باسی دەکەین .
دوو ڕا بەرامبەر داعش: لەگەل ڕاپەڕینی ناوچە سونیەکان وزال بوونی داعش دوو ڕا ھەبوو ،یەکیتی وپەکەکە ڕایان وابوو تەماشاکەر نەبین شەڕکەر بین ،ھەرچی پارتیشە پێی وابوو ئەو شەڕ ھی کورد نیە تێکەل نەبین ،بەشی زۆری ڕەوشەنبیرو نوسەران لایەنگیری ئەوە بوون کە ئەو شەڕە ھی ئێمە نیە ، تەنانەت ئەو دەزگایەی ئێمەش(ستاندەر)بۆچوونی پارتی پێ ڕاست بوو ،بەلام ڕووداوەکان بە ئاڕستەیەکی تر ھات .
ھیرش بۆسەرکوردستان: بە پێی ئەو سەرچاوانە لە دانیشتنیکی بالای شورای داعش گفت وگۆ کراوە لەبارەی شەرعیەت وناشەرعیەتی ھیرش بۆسەر کوردستان ،یەکڕا نەبووینە ،بەشیکیان پێیان وابوو دوای بەغداو کەربەلا ئینجا فەتحی کوردستان بکریت ،بەلام ئەبوعلی ئەنباری زۆر سووربوە ،ووتویەتی سەرکەوتنمان مسۆگەرەو دەگەینەقەندیل کە لە رۆژھەلاتی ناوەراست بە تۆرابۆرا ھەژمار دەکریت ودۆستەکانیشمان ئەوەیان دەویت (وا پیدەچی مەبەستیان تورکیا بیت) ،بەوەوە ھەمولایەک ھاتنە سەر ڕای ئەبوعلی ئەنباری ،وھیرش بۆ سەر کوردستان دەستی پێکرد.
زانیاری وئامادەیی کوردستان: سەرۆکی ھەریم کە سەرکردەی گشتی ھیزە چەکدارەکان بوو چەند جاریک ئەوەی دووبارە دەکردەوە کە بە بەغدایان ووتوە مەترسی ھەیەو ئەو ڕووخانەی سوپای عیراقیان پیشبینی کردوە ، کەچی ھەمان دەرد تووشی خۆیان بۆوە ، گوێیان لە نوسەرو رۆژنامەنوس وعاقلمەندی کورد ڕانەگرت کە (سیستەمی دیفاعی کوردستان) لەرزۆکە،ئەگەر چی ٣٠% بودجەی کوردستانی بۆ تەرخان کرابوو ، لە ئاستی بالاش وادیارە سەرکردەکانی پەکەکەو یەکیتیش ئەو زانیاریەیان بە سەرۆکی ھەریم داوە ،کەچی ھەوالگری وەزارەتی پیشمەرگەو وەزارەتی ناوحۆو دەزگا ھەوالگریەکانی تر ئەو زانیاریە زەقەیان نەبوە .
ئیران وقاسمی سلیمانی : وادیارە بە ھەفتەیەک پیش داڕووخانە سەرانسەریەکەی ھیزی چەکداری کوردستان قاسمی سلیمانی سەردانی بەرەکانی دەوروبەری ھەولیری کردوە ،دواجار کە سەردانی مخموردەکات زیاتر ئەو بۆچونەی لا گەلالە دەبیت کە ھیزی چەکداری (پ د ک) تیکدەڕووخی َ،بۆیە یەکسەر لەوێ داوا دەکات سەرۆکی ھەریم ببینی و ئەو زانیاریانەی پێ بڵێ ،وادیارە لەھەولێر دەیبینی و ئەو زانیاریانەیان پێدەدا ،بەلام سەرۆکی ھەریم متمانەیەکی زۆری بەو فەرماندانە ھەبوە رەتی کردۆتەوە شکستی وا ڕووبدات .
دانیشتنیکی سەعات ٣ی شەو : وادیارە قاسمی سلیمانی یەکسەر بەرەو تاران دەڕوات وئیران لەو مەترسیە تیدەگەیەنی ،بۆ شەو سعات ٣ی شەو ئەنجومەنی سەربازی بالا بەسەرکردایەتی محسن رەزائی بانگیشی نوینەری حکومەت دەکەن وئەو مەترسیەی پێڕادەگەیەنن،بەلام نوینەری حکومەتی ھەریمیش ھەمان ڕای سەرۆکی ھەریمی دەبیت و پێیان دەلێت شتی وا ڕوو نادا ،بەلام ئەوان بەتیکڕایی پێیان ووتبوو مادام (حاجیاغە- وادیارە لە ئیران بە قاسمی سلیمانی دەلێن حاجی ئاغە))ووتویەتی حەتمەن ڕاست دەردەچێت ، یەکێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی بالا پیشنیار دەکا کە ئەگەر ھیزەکانی داعش گەیشتە گەلی علی بەگ ئینجا ھیزی ئیرانی ڕووبەڕوویان ببیتەوە ،وەلامی نوینەری حکومەتی ھەریم ئەوەبوە ئەگەر ھەولیر چۆل بکریت دەبیت ئیران تەوریز چۆل بکات ،ھەمو بەسەرسوڕمانەوە ووتیان بۆچی ؟ ووتی چونکە ھەولیر جیی لە خانەو وورمی نابیتەوە ھەموی دینە تەوریز !! بەو شێوەیە نوینەری حکومەتی ھەریم ئەو ڕایەی پێگۆڕین وبڕیاڕیان دا کە لە پیش ھەولیر بەرگری لە داعش بکەن نەک لە گەلی علی بەگ .
رۆژی ٧ی مانگ داڕووخانی سەرتاسەری: یەکەم جار بەرەی جەنگی لای دھۆک وموسل تێکڕووخاو زۆربەی فەرماندەکان ھەلاتن ،لەرۆژی ٧ی مانگ شکستەکە بوە سەرتاسەری ھەرلە مخمورەوە تا زاخۆ بەرەکانی جەنگ چۆل بوو لە ھێزی بەرگری ،جگە لە چەند مەفرەزەیەکی تایبەتی و دوایش ھەندێ ھیزی ئاسایش و دژە تیرۆر لەدەوروبەری ھەولیر جیگیر بوون ، ھەندێ ھێزی تری سوپای بارزان وخزمەکانی سەرۆکی ھەریم مانەوە لە بەرەکان، ھەمو ئەو ھیزانەی کە مەترسیان دروست کرد لەسەر پایتەختی ھەریم ژمارەیان لە(١٨٠ ھەتا ٢٠٠)داعش بووینە ،ئەوەی مخمور ٢ سەعات پاش ئینھیارەکە ئینجا بەبێشەڕ ھاتبوونە ناو مخمور بە چوارسەیاەی مەرزی ، تەنانەت ھیزیکی کوردستان نزیکەی ٦٠٠ سەیارە ھەلەتە ببون بۆ ناو خاکی سوریا بێئەوەی کەسیش بەدوایان بێت .
دۆستی تەنگانە: لەو سەروبەرەدا سەرۆکی ھەریم ھاوار بۆ ھەمو دونیاو ناوەخۆش دەباو بەھەموان دەلێ فەرماندەکان شەڕ ناکەن ،بە ئەمریکای ووتبوو داعش ٢٠ کم ماوە بگاتە کۆنسۆلی ئێوە ،وادیارە ئەمریکا نەیتوانیە بەو دەم ودەستە ئامادەبێت و پرسی کۆنگرێسی ویستوە ،تورکیا ناپاکی لەگەل کردبوو و بە ھانای نەھات ، ئەوانەی بەھانای ھاتن ھەر براکوردەکان خۆیان بووینە ، بریتی بوون لە پەکەکە ویەپەکەو ھیزەکانی پیشمەرگەی کوردستانی ئیرانیش ، بە جۆرێک ھیزەکانی پەکەکە لە دیبەگە مخمور گویڕ ،یەپەگە لای چیای سنجارو نزیک دھۆک ،ھەرچی پیشمەرگەکانی کوردستانی ئیرانە یەکسەر بەرەی رۆژئاوای ھەولیریان زامن کردو گەیشتنە غازر ، ھەر بەو شەوە سەرکردەبالاکانی (یەکیتی وگۆڕان)بە ھانای سەرۆکی ھەریم دێن .
سەرۆکی ھەریم ئیستقالەی دا: دوای ئەوانە سەعات ٨ ئەندامێکی (م س) یەکیتی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆکایەتی ھەریم دەکاوداوای سەرۆکی ھەریم دەکا ،لەوەلاما دەلێ سەرۆک تووڕە بوە لەو فەرماندانەو مۆبایلیشی داخستوەو چۆوەتە مالەوە ،ناتوانم پەیوەندی پیوە بکەم ، ووتبووی ئەوەندە تووڕەیە ووتویەتی ئەو سەرۆکایەتیە ھەریمە بەو جۆرە ناکەم کەس شەڕم بۆ ناکا ،ئەو ئەندام مەکتەب سیاسیە ڕوی تەلەفۆنی لە برای سەرۆکی ھەریم دەکاو ئەویش ھەمان وەلامی پیشووی پێدەدا ،ئەو مەکتەب سیاسیە دەلێ بڕۆ بە سەرۆکی ھەریم بڵێ ھیزیکی زۆر بەڕێوەیە نەوشیرەوان مستەفاش بە ڕێوەیە ،لەلای ئیرانیش قاسمی سلیمانی وا نزیک ھەولیر بوویتەوە ، ئینجا سەرۆک مۆبایلی دەکاتەوە دانیشتنیکی فراوان دروست دەبیت ،نەخشەی ڕووبە ڕوو بوونەوە دادەڕێژرێ ھەربەو شەوە ھەمویان دەچنە بەرەکانی جەنگ ،یەکسەر تۆبخانەو فڕۆکەی ئیران ھەر بەو شەوە دەست بەکاربوون ، لەوەوە بوو سەرۆکی ھەریم ووتی یەکەم وولات ئیران بە ھانامان ھات .
ئەوەی ناشرین وناخۆش بوو ئەوەبوو ھەر بەو شەوە لەبەر خاتری ئیران پیشمەرگەکانی کوردستانی ئیرانیان لە غازر کشاندەوەو ئیران چوە جێیان .
وەرچەرخان: ئیتر وەرچەرخان ڕوویداو ھیرشەکانی داعش وەستینراو پلیتی فرۆکە کە زۆر گران بوو ھەرزان بۆوە ،بەرەبەرە فەرماندە ھەلاتوە بالاکان گەڕانەوە بەرەکان و نۆرەی دەرکەوتن لە کەنالە تلفزیۆنەکان ھات ،ئەوانەی ھەلاتبوون پیش ئەوانەی لەبەرەکان مابوونەوە مووچەیان وەرگرت ، سەرۆکی ھەریمیش لیژنەیەکی لیکۆلینەوەی بۆ ئەو دروست کردو ڕاپۆرتیان تەواو بوو ئیجرائەت نەکرا .
+ زانیاری تر لە دەرفەتیکی تر بلاو دەکەینەوە بای ئەوەندەمان بلاو کردەوە کە زیانی بە ئاسایشی نەتەوەیی نەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.