پەیامێکی جامیعەی وڵاتانی عەرەبی لەسەر ریفراندۆم بۆ بارزانی ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 705 جار بینراوە

ستاندەر
ئەحمەد ئەبو غیط سەرۆکی جامیعەی وڵاتانی عەرەبی پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات و داوا دەکات پێداچونەوە بە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بکات.
بەگوێرەی ھەواڵی شەرقولئەوسەت سەرۆکی جامیعەی وڵاتانی عەرەبی رایگەیاندوە ئەنجامدانی ریفراندۆم گرژیە ناوچەییەکان زیاتر دەکات و ھەر ھەنگاوێکی تاک لایەنە کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە ئەوەش لەبەرژەوەندی عێراقیەکان نیە.
ناوبراو راشیگەیاندوە مافەکانی کوردیش دەستەبەر نابێت تەنھا لەرێگای عێراقێکی یەکگرتووی فیدراڵی نەبێت.
ئەبو غیط راشیگەیاندوە جامیعەی عەرەبی تەئکید لەسەر یەکچارچەیی خاکی وڵاتانی عەرەبی دەکاتەوە و نایەوێ پارچە پارچە بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.