(3)ی ئاب و جینۆسایدی شەنگال

لەلایەن ستاندار Posted on 810 جار بینراوە

(3)ی ئاب و جینۆسایدی شەنگال

ئاراس حسن
بەرەبەیانی 3/8/2014 دوای جێهێشتنی ئەو هێزەی ئەرکی پاراستنی شەنگالی پێ سپێردرابوو،لە ماوەیەکی کورت چەکدارانی داعش دوای دەست بەسەر داگرتنی ئەو ناوچەیە،دەستیان کرد بە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی،تیایدا ژمارەیان لە هەزاران ژن و پیر و منداڵ و پەککەوتەو گەنج لەخۆ ئەگرت،جگە لە بێ سەرو شوێن کردنی هەزارانی ترو هەڕاج کردنی کچانی کوردی ئێزیدی و وێران کردنی شەنگال و دەوروبەری.
ئەم تاوانە لە مێژووی مرۆڤایەتی بەیەکێک لە مەزنترین تاوانی نێودەوڵەتی ئەناسرێت،کە ئەچێتە خانەی تاوانی نێودەوڵەتی،ئەویش لە ڕووی یاساییەوە بریتی یە لە تاوانی(جريمة ابادة الجنس البشري) چونکە دەرهەق بە پێکهاتەیەکی ڕەگەزی مرۆڤایەتیەوە ئەنجام دراوە ئەویش کوردانی یەزیزیدین،دادگای تاوانی نێودەوڵەتیش تایبەتمەندە بە دادگایی کردنی تاوانباران،چونکە بەشێکی گەورەی تاوانەکە لە تایبەتمەندی دادگای دادی نێودەڵەتیە،جگە لەمەش بەشێکی تاوانەکە مەحکومە بە یاسای سزادانی عێڕاقی ژمارە(۱۱۱)ی ساڵی ۱۹٦۹ بەو پێیەی لە سەر خاکی ئەو ووڵاتە ئەنجام دراوە،سەرباری ئەوەش لەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستە بە یاسا دادگایەکی تایبەتمەند پەیوەست بەو تاوانە لەسەر ئاستی باڵا تەشکیل بکات،هاوشێوەی ئەو دادگا باڵایە کاتیەی بۆ دادگایی کردنی تاوانبارانی بەعس تەشکیل کرا،بۆ ئەوەی تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن،سەرەڕای بوونی چەندین ئایەت لە قوڕئانی پیرۆز بە حەرام کردنی کوشتن و زیندە بەچاڵ کردنی مرۆڤ و سەپاندنی سزای شەرعی.
ئەوەی جێگای نیگەرانیە حکومەتی بەناو هەرێم ئاستەنگێکی زۆر گەورە بۆ ناساندنی ئەم کەیسە لەبەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتی دروست ئەکات،چونکە بەشێکی گەورەی تاوانەکەی لە ئەنجامی کەمتەرخەمی خۆی دا بەسەر دا ئەشکێتەوە.
بۆیە پیویستە لەداهاتوودا قەرەبووی ئەم ناوچەیە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە بکرێتەوەو،خەڵکی شەنگالیش بۆ خۆیان ئیدارەیەکی خۆجێی دروست بکەن و پارێزگاری لە خۆیان بکەن،تاوەکو هیج کەس و لایەنێک صەفەقاتی بازرگانیان پێوە نەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.