هیواو ئومێده‌ ساختەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 817 جار بینراوە

سەرتیپ وەیسی كەریم

له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسى و حكومڕانانى ئه‌م هه‌رێمه‌، هه‌موو تاكێكى كورد به‌ كۆمه‌ڵێك هیواوه‌، بۆ باشتركردنى بارودۆخه‌كه‌ هه‌ڵخه‌ڵتێنراو، هه‌موومان پێیانوابوو، به‌م هیوا نه‌هاته‌دیوانه‌ى خواره‌وه‌ ژیانمان خۆشتر ده‌كات.

هیواو ئومێده‌ ساخته‌كان له‌ماوه‌ى 3 ساڵدا:

* به‌ كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
*به‌ هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشێروان موسته‌فاو شله‌قاندنى دۆخه‌كه‌، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ یه‌كگرتنى گۆڕان و یه‌كێتى، بارودۆخ باشتر ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر پارتى، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
*به‌ لاچوونى بارزانى له‌ پۆسته‌كه‌ى، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
*به‌ نزیكبوونووه‌ى جارێكى ترى پارتى و یه‌كێتى، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ ده‌ستكاریكردنى موچه‌، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ ڕۆیشتنى داعش، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
*به‌ رێككه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
*به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ دانه‌وه‌ى قه‌رزى كۆمپانیا ناوخۆیى و بیانییه‌كان، بارودۆخ باشترده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ وه‌رگرتنى قه‌رزى ده‌ره‌كى، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ ئه‌نجامدانى چاكسازى و ده‌ستكردن به‌ پڕۆسه‌ى بایۆمه‌ترى، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ ئه‌نجامدانى بایكۆت و ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ دروستكردنى ناوه‌ندى بڕیار یاخود هه‌ر به‌ره‌یه‌كى نوێ، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نه‌هاته‌دى.
* به‌ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و دروستكردنى ده‌وڵه‌ت بارودۆخ باشترده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نایه‌ته‌دى.
* به‌ هاتنه‌و پێشه‌وه‌ى بازرگانێكى چاوچنۆك بۆ رزگاركردنى ئه‌م میلله‌ته‌ له‌ ده‌ستى ئه‌م جۆره‌ سیاسیانه‌، بارودۆخ باشترده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نایه‌ته‌ دى.
* به‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، بارودۆخ باشتر ده‌بێت، ئه‌م هیوایه‌ش نایه‌ته‌دى.

چاندنى ئه‌م هه‌موو هیوا ساخته‌یه‌ له‌ دڵ و مێشكى هه‌ر تاكێكى كوردو دواتر نه‌هاتنه‌دیان، بووه‌ هۆى دوورینه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بێ ئومێدییه‌كى هه‌تا هه‌تایى بۆ تاكه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ تاكى كورد، له‌ به‌رامبه‌رد هه‌موو شتێك گومان دروستبكات و متمانه‌ى به‌هیچ شتێك نه‌مێنێت؟!

ئه‌م هه‌موو هیوا ساختانه‌، كه‌ ئێستا لاى هه‌مووان و له‌ هه‌موو مالێكدا، بۆته‌ كابوسێك له‌ داهاتووه‌كى نزیك بێت، یاخود دوور، ده‌بێته‌ غه‌زه‌بێك به‌ڕووى سیسته‌مى حكومڕانى شكستخواردوو بنه‌ماڵه‌یى هه‌رێم ده‌ته‌قێته‌وه‌. بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر هیواى حه‌قیقى له‌به‌رده‌رگاى هه‌رماڵێك شینبێته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌مووان رووبه‌رووى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ببینه‌وه‌، كه‌ هیواى ساختایان ده‌وخواردى ئێمه‌داو ده‌شیانه‌وێ به‌رده‌وام بن له‌ یاریكردن به‌ هه‌ست و شعورى خه‌ڵك ؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.