نھێنی کۆبونەوەی ئەمرۆی بارزانی لەگەڵ وەفدێکی بالای مەکتەبی سیاسی یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 712 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی نزیک بۆ ستاندە ئەمرۆ لە پیرمام وەفدێکی بالای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ بارزانی کۆبویەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی پەرلەمانی کوردستان.

لە دانیشتنەکە کە بارزانی بەتەنھا و لەیەکێتی دوو بەرپرسی باڵا بەشداربونە   وەک ئامادەکاری بوە بۆ کۆبونەوەی بەیانی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی,، وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشنیاری کردوە لەکاتی پێدانی سەرۆکی حکومەت بەیەکێتی مەلا بەختیار ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام ڕوون نیە ئەو داواکاریە لەلایەن کۆی سەرکردایەتی یەکێتی قبوڵ دەکریت یاخود ڕەت دەکرێتەوە.
بەپێی ئەو سەرچە بریاربوو ئەمینداری گشتی یەکگرتووش لە کۆبونەوەکە بەشداربێت بەڵام بەشداری نەکردوە، واپێدەچێت یەکگرتوو بەشداری ئەو پرۆسەیە نەکات.

بەپێ ی زانیاریەکان پارتی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەداتە یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمانیش دەداتە ھەر لایەنێک کە بەشداری ئەو پلانە بکات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان.

بریاریشە رۆژی یەکشەمموی داھاتوو دانیشتنی فراوان بکرئ بۆ ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان، ھەروەھا پارتی نیازی وایە لەبەرامبەر ئەو پۆستانە دووسال سەرۆکایەتی ھەرێم درێژ بکاتەوە و ریفراندۆمیش لە پەرلەمان دوابخریت.

ستاندەر ھەوڵیدا سەرجەمی ئەو زانیاریانە لەچەندین لاوە پشتراست بکاتەوە بەڵام زانیاری دەستنەکەوت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند کە ئاگاداری ئەنجامدانی ئەو کۆبونەوەیە نیە.

بەرای چاودیران سەرکەوتنی ئەو سیناریۆیە بەبێ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی زۆر لاوازە، چونکە باری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆ پرسی ریفراندۆم ئاستەنگی زۆری لەبەردەمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.